.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







یەكەم بەركەوتنی قاچی میسی لە تۆپی پێ، دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی منداڵی و سەرەتای گەنجایەتی، باوكی میسی دەڵێ: بۆم دەركەوت كە كوڕەكەم یاریزانی تۆپی پێیە، بۆیە دوای یاریكردنی لەگەڵ منداڵە بچووكەكان، بەشێوەیەكی زیندوو بەرچاو دەركەوت، پاشان چوو بۆیانەی (نیولدبۆیز)ی ئەرژەنتینی،كەسەرەتای یاریكردنی میسی بوو لەگەڵ ئەو یانەیە.
دەركەوتنی میسی وایكرد كە دەورو و پشتی خۆی سەرسام بكات، بەهۆی دەرخستنی توانا گەورەكانی بەشێوەیەكی بەردەوام لەگەڵ (نیولدبۆیز)، دواتریش چوو بۆ ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی.
دەركەتنی لە بەرشلۆنە
لە16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2004بۆ یەكەمجار چووە ناو مێژووی بەرشلۆنە، بەشداریكردنی لەگەڵ ئەم یانەیە، لەتەمەنی 17ساڵی بوو، كە یانەی بەرشلۆنە لەم ساڵە توانی خولی ئیسپانیا بەدەست بهێنێ، ئەمەش بۆ میسی دەبێتە بەدەستهێنانی یەكەم جام لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە.
جامی جیهانی لاوان
پێش بەڕێوەچوونی جامی جیهانی لاوان، ڕاهێنەری ئەرژەنتینی (هیوگوتوكالی) بڕیاریدا نیشانەی كاپتنی هەڵبژاردەی لاوانی ئەرژەنتینی پێ‌بدا، چونكە رووخساری ئەم یاریزانە دیاربوو، بەهۆی هێزی گەنجایەتی خۆی هەڵبژاردەی لاوانی ئەرژەنتین توانی بەسەركردایەتی و لێهاتوویی میسی لە ساڵی 2005 جامەكە بەدەست بهێنن لە وڵاتی هۆڵەندە. میسی توانی نازناوی باشترین یاریزان و گۆڵكاری جامەكە بەیەكەوە بەدەست بهێنێ، ئەگەر چی ئەمە گرانە بۆ هەر یاریزانێك، كە بتوانێ دوو نازناو بەدەست بهێنێ.
بەراوورد كردنی میسی بە مارادۆنا
بەدەركەوتنی میسی لەگۆڕەپانی جیهان بەهۆی لێهاتوویی و خێرایی و كارزانی خۆی بوو. میسی شانازی دەكات بە بەراووردكردنی بە ئەفسانەی پێشوو مارادۆنا، بەڵام ئەو بڕوای بە گرنگی ئەو بەراوورد كردنە نییە، دەڵێت : بەراوردكردنم لەگەڵ مارادۆنا شتێكی گەورەیە، ئەو باشترین یاریزانی جیهان بوو، خانەدانتریشە لەناو یاریگا، منیش تازە سەرەتای لاویەتیمە.
میسی حەزی بەیاریكردنی پابلۆ ئیمارە
میسی زۆر سەرسامە بەیاریكردنی پابلۆ ئیمار، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی سەرەقستەی ئیسپانی، ئەو پاڵپشتییەكی گەورەی بۆ میسی هەبوو، چونكە پێشتر لەلای پابلۆ ئیمار لە یانەی (ڕیفربلیت) یاری دەكرد، میسی دەڵێ:پابلۆئیمار یاریزانێكی گەورویە، خۆشەویستییەكی بێ وێنەم بۆ ئەو یاریزانە هەیە، هەمیشە لە چاو یارییەكانی دەكەمەوە.
ڕووداوێكی لەناكاو
هیچ كەس پێشبینی بۆنەدەكرد، راوەستانی گواستنەوەی میسی بۆ یانە سەرمایەدارەكانی پایتە ختی ئەرژە نتین،چونكە كێشەی دەردانی هۆرمۆنی درێژی هەبوو، جیاوازیەكی زۆری هەبوو لەگەڵ یاریزانەكانی تر، لە ڕووی جەستەوكورتی باڵاكەی. چارەسەركردنی میسی تێچونێكی زۆری دەویست و بەبێ پارە نەدەكرا، كارگێڕی یانەی (ڕیفربلیت) نەیتوانی پارە بۆ چارەسەركردنی ئەم یاریزانە تەرخان بكات و لە ژێر كاریگەری ئەم نەخۆشیە رزگاری بكات. دواتر میسی پەیوەندی كرد بەیانەی بەرشلۆنە،توانی سەرەنجی یانەكە بۆخۆی ڕاكێشێ،بەهۆی خێرایی و لێزانی و جموجۆڵە جوانەكانی . بۆیە كارگێڕی یانەی بەرشلۆنە بڕیاریدا چارەسەری ئەو یاریزانە لاوە بكات، میسی لە بنەڕەتدا درێژیەكەی 140 سم، زیاتر تێپەڕی نەدەكرد، دوای چارەسەركردنی لە وڵاتی ئیسپانیا، درێژیە كەی رۆژ لە دوای رۆژ زیادی دەكرد، تا گەیشتە 170سم.
گوڵان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








وششششششششش قوربانى خوا بم ج ميسى هه يه
ره زه قورس كاسياس نه بى واووووو رائول
ياريزانى به رشه هيجى ته واو نيه هه موو سه قه تن ههههههههههه
ده ست خؤش يادكاربه رشه يى

له‌سه‌ر هێڵ نییه
هههههههههههههههه .. به‌هار ریاڵی ئه‌وه چۆن دڵت دێت قسه به‌و یاریزانه جوانانه‌ی به‌رشه بده‌یت
هه‌موویان له شێوه‌ی گوڵ ده‌چن ..
ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان چی ده‌ڵێن بڵین ئێمه‌ی هانده‌رانی به‌رشه روحی ریازیمان هه‌یه . ..هه‌ر قسه‌یه‌ک ده‌که‌ن بیکه‌ن ئێمه دڵمان فراوانه ...
تازه کاس هه‌ر لۆ به‌رشه‌یه خۆتان هیلاک مه‌که‌ن ئه‌مساڵ ...
ده‌زانی ئه‌و رۆژه‌ی له گه‌ڵ لیڤه‌ر پووڵ ریاڵ یاری کرد زۆر زۆر کونآح بوون . کافر زگی پێیان ده‌سوتا ههههههههههههههههه...
له‌سه‌ر هێڵ نییه