❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خونچه‌یه‌کی بێتاوان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-16 18:41:31

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

خونچه‌یه‌کی بێتاوان

بۆ رۆحه‌ سوکه‌که‌ی ( دوعا )  گیان


ئه‌تۆ تازه‌ خونچه‌یه‌کی  پێگه‌شتو بویت

گوڵێکی سووری هه‌رده‌م گه‌شاوه‌ بو یت
هه‌رگیز له‌ باخی به‌هاردا هه‌ڵناوه‌رێت
بۆیه‌ ئه‌و دڕندانه‌ حه‌زیان نه‌کرد ئه‌م گه‌شاوه‌یه‌ت
ببێته‌ جوانیه‌ك تا خۆی  به‌ گشت جیهان بناسێنێت
ئه‌م گه‌له‌ گوورگه‌ تۆیان کرده‌ نێچیری ده‌ستی خۆیان
وه‌ك چۆن گورگێکی برسی  ئاسکێکی بێ ده‌سه‌ڵات ببینێت
چاویان بریبوه‌ چاوه‌کانت و کردیانیته‌ قوربانی ژه‌مێکیان
خنجیلانه‌که‌م  ئه‌وانه‌ زۆر له‌ گورگ هاترو برسی ترن
هه‌رچی هه‌ست و سۆز بێ له‌ دڵیاندا په‌روه‌رده‌ نه‌کرا بوو
هه‌رچی بڵێیت ئنسانیه‌ت له‌ رۆحیاندا په‌ره‌ی نه‌سه‌ند بوو
تۆیه‌ك  که‌ تازه‌ سۆزی خۆشه‌ویستی له‌ دڵتا چرۆی کرد بوو
هه‌ر به‌و سۆزه‌شه‌وه‌ هه‌ستت به‌ گه‌وره‌ی ژیان کرد  بوو
که‌ پره‌ له‌ چه‌ندین هه‌ستی ناسك و   چه‌ندین شتی جوان
ئه‌ی کیژۆڵه‌ نازداره‌ بێتاوان و گوناهه‌ که
ئاخۆ ئه‌بێ زه‌می تۆ  چی بێ وا به‌و کاره‌ قێزه‌ونه‌ ژیان
به‌جێبهێڵت و  ماڵئاوایمان لێ بکه‌یت
ته‌نیا بۆ  ئه‌وه‌ بوو که‌ خۆشه‌ویستت به‌دی کرد بوو ؟
یان  بۆ ئه‌وه‌ بوو که‌ دوارۆژێکت بۆ خۆت نیشان کرد بوو؟
نه‌فره‌تت لێ بێت بیرو باوه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مرۆ
روده‌که‌یته‌ هه‌ر لایه‌ك پره‌ له‌ گریان و شین و رۆرۆ
ئه‌ی نازداره(17) ساڵه‌ که‌ هه‌موو شه‌وێك بیرت لێ ده‌که‌مه‌وه
چی بکه‌م به‌ ده‌ست خۆم نیه‌ ناتوانم ئه‌م کۆچه‌ به‌زۆر پێکراوه‌ت
له‌ بیر خۆم به‌رمه‌وه
ئاخۆ ئێستا یاری غه‌مبار چه‌ند چاوه‌روان بێت به‌ تاسه‌وه‌
رۆژێك بێت و بگه‌رێیه‌وه‌ نێو باوه‌شی به‌ و سۆزه‌ی جارانه‌وه‌
به‌ڵام بڵێم چی نازدار گیان تۆ  چاوه‌کانت بۆ هه‌تا هه‌تا  لێك نا
هه‌ر ئاوات و هه‌ستێکت هه‌بوو هه‌روا ئاسان به‌ گۆر سپێردرا
ئه‌ی فریشته‌ جوانه‌که‌ هه‌رگیز له‌یادت  ناکه‌م ... له‌ بیر ناچیته‌وه
‌ بێ گوناهی تۆ  ... بێ تاوانی  تۆ   هه‌موو کات  له‌به‌ر چاو ده‌مێنێته‌وه‌ .
خونچه‌ سوره‌که‌ رۆژێکیش دێت ئه‌و گه‌له‌ گورگه‌ بکه‌ونه‌ داوی  راوێکه‌وه‌.
ببنه‌ نێچیری  ده‌ستی راوکه‌ران  و خۆیان بۆ  نه‌ناسرێته‌وه‌
ئه‌ی په‌پووله‌ رۆح سوکه‌که‌ زۆر  به‌ ئازاره‌وه‌ ماڵئاوایت لێ کردین
ئه‌ی ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌که‌ی ئاسمان ... ئه‌ی په‌لکه‌ زێرینه‌ که‌ی  ده‌می به‌یانیان
ده‌ ماڵئاوا .... ئه‌ی گووڵه‌ باخه‌که‌ی نێوو باخی به‌هاران
ئه‌ی کیژۆڵه‌ نازداره‌که‌ی  ناو نازداران
ماڵئاوا  ....  ماڵئاوا
Chawa
هۆنراوه‌ نوس



--------------------------------------------------------------------------------

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-16 20:37:41

hanga_dll
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-05-04
په‌یامه‌كان: 92
WindowsXPMSIE

Re: خونچه‌یه‌کی بێتاوان

dastt xosh

Kurdzhin
ئاخ دڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-16 21:15:31

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: خونچه‌یه‌کی بێتاوان

http://2upl.com//uploads/images/microkurd-d90891ea7a.gif

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net