چیرۆكی ئاسكه قاچ باریكه‌كه

رۆژێك ئاسكێكی جوان و چاوگه‌ش له كه‌ناری رووبارێكه‌وه ئاوی ده‌خوارده‌وه.. له نزیك رووباره‌كه‌وه شاخێكی به‌رز هه‌بوو.. ئاسكه‌كه له ئاوه‌كه‌دا سه‌یری خۆی كرد، پاشان گوتی: من زۆر جوانم.. هه‌موو شوێنه‌كانم زۆر جوانن ته‌نیا قاچه‌كانم نه‌بێت زۆر لاواز و باریكن،پاشان هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و له دڵه‌وه گوتی: خوایه بۆ قاچه‌كانم وا باریكن؟ من هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌م جوانه به‌س قاچه‌كانم نه‌بێت، ئاخر بۆچی خودایه؟ ئاسكه‌كه خه‌ریكی گله‌یی كردن بوو له‌پڕ شێرێكی لێ په‌یدابوو و بۆلای غاری دا.. ئاسكه‌كه هه‌ركه چاوی به شێره‌كه كه‌وت رایكرده ناو شاخه‌كه‌وه و به چاوتروكانێك خۆی گه‌یانده شوێنێكی به‌رز و ئیدی شێره‌كه بێ‌ئومێد بوو و گه‌ڕایه‌وه. ئینجا ئاسكه‌كه گوتی: خودایه ئێستا زانیم بۆچی قاچه‌كانی منت وه‌ها باریك دروستكردووه تاكو له كاتی ته‌نگانه‌دا به‌هۆی قاچه باریكه‌كانمه‌وه به‌خێرایی بڕۆم و خۆم له كێشه‌كان ده‌رباز بكه‌م.
سه‌باح مه‌جید