.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










مه‌شروعییه‌تی كۆچكردن له پێناوی خوادا به وازهێنانی وڵات و ماڵ و منداڵ
ئه‌بو ئیسحاقی حووهینی
وه‌رگێڕان: باوكی موحه‌ممه‌د
بۆیه هیجره‌ت مهشروعو ڕێی پێدراوه تاكو به‌رائه‌ت و به‌ریبوون له كافرو بێباوه‌ڕان بێته دی، هه‌روه‌ها عوزلهو كهنارگیریش هه‌ر له پێناوی هه‌مان مه‌به‌سته، كۆچكردنیش دوو جۆره: كۆچ (الهجره)، وه وازلێهێنان و خۆلێ دوورخستن (الهجر)؛ كۆچكردن به لاشه ئه‌ویش كه بریتییه له: دووركه‌وتنه‌وه‌و به‌جێهێشتنی زه‌وی و ماڵ و منداڵ و كه‌س و كار و دۆست و هاوه‌ڵان، هیجره‌ت گه‌وره‌ترین كارێكه به‌نده بۆ به‌ریبوون له كافران و بێباوه‌ڕاندا له پێناوی خوادا ئه‌نجامی ئه‌دات، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له سه‌ر ده‌روون گرانه‌و ئه‌رك و ناره‌حه‌تی و ئاسه‌وارێكی زۆر له‌سه‌ر مرۆڤ به‌جێ دێڵێت، یه‌كه‌م كه‌سێكیش ئه‌م هیجره‌ته‌ی كردبێت ئیبراهیم بووه سه‌لامی خوای لێ بێت: وَقَالَ إِنِّي مُهَاجِرٌ إِلَى رَبِّي إِنَّهُ هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ [العنكبوت:26].. وَقَالَ إِنِّي ذَاهِبٌ إِلَى رَبِّي سَيَهْدِينِ [الصافات:99]، جا ئیتر له دوای ئه‌و هیجره‌ت ڕێی پێ دراو بووه؛ ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره منه‌تی ناوه‌ته سه‌ری به‌وه‌ی ئایینی حه‌نیفی و پاك و بێگه‌ردو دوور له شیرك له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بڵاو بۆته‌وه، كردویه‌تییه پێشه‌نگ و قودوه‌ی دوای خۆی: ثُمَّ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ أَنِ اتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ [النحل:123]، جا لێره‌وه هیجره‌ت و جیابوونه‌وه به لاشه بۆته سوننه‌ت و ڕێڕه‌و بۆ هه‌موو ئیماندارێكی ئایینی حه‌نیفی دوای ئیبراهیم سه‌لامی لێ بێت، وه (لوط)یش سه‌لامی لێ بێت هه‌روه‌ها هیجره‌تی كردووه، وه پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم و هاوه‌ڵه‌كانیشی پێش خۆی هیجره‌تیان كردووه.
له‌ڕاستیدا بچوكی و نه‌فس نزمییه بۆ مرۆڤ هه‌ست و سۆزی به خاك و خۆڵه‌و به‌ستراوه بێت و لێی جیا نه‌بێته‌وه، خوای گه‌وره ڕێی نه‌داوه بۆ موسڵمان عیززه‌ت و سه‌ربڵندی نه‌بێت، موسڵمان خۆی به خاك و خۆڵ و زه‌وییه‌و كۆت و به‌ند ناكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پیرۆزترین شوێنكی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه‌ش بێت كه مه‌ككه‌ی پیرۆزه، مه‌ككه كه (بلد الحرام)ه، وه خۆشه‌ویسترین وڵاتی خوایه لای خوای گه‌وره، ڕۆژێك له ڕۆژان وڵاتی كوفر بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا به‌جێی هێشت و كۆچی لێ كرد، موسڵمان هه‌رگیزاو هه‌رگیز خۆی كۆت و به‌ند ناكات به زه‌وی و خاكه‌وه؛ له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا لَنُبَوِّئَنَّهُمْ فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَلَأَجْرُ الآخِرَةِ أَكْبَرُ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ * الَّذِينَ صَبَرُوا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ [النحل:41-42]، ئه‌م ئایه‌ته: والذين هاجروا في الله من بعد ما ظلموا واته: به زۆره‌ملی و زۆرداری له ماڵ و سامانی خۆیان وه‌ده‌رنران.. بۆچی وه‌ده‌ری ئه‌نێیت؟ بۆچی ماڵی حه‌ڵاڵ ئه‌كه‌یت؟ بۆچی په‌رته‌وازه‌و ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌كه‌یت؟ ئه‌مه زوڵم و سته‌مه به‌ڵام: ئه‌وانه دوای ئه‌وه‌ی زوڵمیان لێ كرا له پێناو خوادا هیجره‌تیان كرد، ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره هه‌ر دوای ئه‌وه ده‌فه‌رموێت: لنبوئنهم في الدنيا حسنة و الحسنة: واته ته‌مكین و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر زه‌ویدا، (ولأجر الآخرة أكبر) ئه‌گه‌ر گه‌یشت به خوای خۆی، خوای گه‌وره له‌سه‌ر خۆی گرتووه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك له پێناوی ئه‌ودا هیجره‌ت بكات و ماڵ و خاك و دۆست و خۆشه‌وستی به‌جێ بهێڵێت، له دونیادا عیززه‌ت و كه‌رامه‌تی پێ ده‌به‌خشێت و له سه‌ر زه‌ویدا ته‌مكینی ده‌داتی، (لنبوئنهم) پینی (ل) و (ن)ی شه‌دده‌دار لێره‌دا بۆ دووپات و دڵناییه كه ئه‌و كاره بێگومان هه‌ر ده‌بێ، وه پاداشتی دواڕۆژیش گه‌وره‌ترو زیاتره، جا بۆیه له ته‌واویی هیجره‌تی موسڵمانان بۆ مه‌دینه ئه‌وه‌بوو كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم قه‌ده‌غه‌ی كردبوو له‌سه‌ر كۆچكه‌ران كه دوای ته‌واوكردنی مه‌ناسكی حه‌ج له سێ ڕۆژ زیاتر له مه‌ككه‌دا بمێنێته‌وه، به هاوه‌ڵه‌كانی فه‌رموو: (لا يحل لرجل هاجر من مكة إلى المدينة أن يرجع فيستوطن مكة مرة أخرى) (دروست نییه بۆ كه‌سێك له مه‌ككه‌وه كۆچی كردبێت بۆ مه‌دینه جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌ككه و تێیدا نیشته‌جێ ببێته‌وه)، دوای به‌جێهێنانی مه‌ناسكی حه‌ج ته‌نها سێ ڕۆژیان بۆ هه‌بووه، دوای ئه‌وه بۆیان نه‌بووه له‌وه زیاتر له مه‌ككه بمێننه‌وه؛ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تاكو نه‌گه‌ڕێته‌وه له‌وه‌ی كه بۆ خوا كردویه‌تی و هیجره‌تی له پێناوی خوادا كردووه، ئه‌مه‌بوو هیجره‌ت و كۆچی هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان خوا لێیان ڕازی بێت، هه‌ر بۆیه كاتێك سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌ققاس خوا لێی ڕازی بێت له حه‌جی ماڵئاواییدا نه‌خۆش ده‌كه‌وێت ده‌فه‌رموێت: (مرضت مرضاً أشرفت فيه على الموت، فعادني رسول الله صلى الله عليه وسلم، فلما رأيته بكيت. قال: ما يبكيك؟ فقلت له: أخشى أن أموت بمكة) (نه‌خۆشییه‌ك نه‌خۆش كه‌وتم نزیك بوومه‌وه له مردن، پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم سه‌ردانی كردم، جا كاتێك بینیم گریام. وتی: چییه وا ده‌تگرێنێت؟ پێم وت: ئه‌ترسم له مه‌ككه‌دا بمرم) واته: له‌و شوێنه‌دا بمرێت كه كۆچی لێ كردووه‌و به‌جێی هێشتووه، ده‌یه‌وێت كاره‌كه‌ی ته‌واو بۆ خوا بێت عزوجل، چونكه له پێشیدا نموونه‌یه‌كی دڵته‌نگ و ناخۆش هه‌یه ئه‌ویش سه‌عدی كوڕی خهولهیه، سه‌عد خوا لێی ڕازی بێت له مه‌ككه مردو پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم بۆی دڵگران بوو، جا كاتێك سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌ققاس نه‌خۆش كه‌وت ترسا له‌وه‌ی ئه‌میش وه‌ك سه‌عدی كوڕی خه‌وله له مه‌ككه‌دا بمرێت.. نهترساله ماڵ و سامانه‌كه‌ی، نه‌ترسا له كچه تاقانه‌كه‌ی، به‌ڵكوو له‌وه ترسا له‌و زه‌ویه‌دا بمرێت كه كۆچی لێ كردووه‌و له‌به‌ر خوا به‌جێی هێشتووه، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێی فه‌رموو: (لعل الله أن يحييك فينتفع بك قوم ويضر بك آخرون، لكن البائس سعد بن خولة )، (به‌ڵكوو خوا بتژێنێت و كه‌سانێك پێت سوودمه‌ند ببن و كه‌سانێكی دیكه‌ش زیانمه‌ند، به‌ڵام به‌دبه‌خت سه‌عدی كوڕی خهولهیه)، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بۆی دڵته‌نگ بوو كه له مه‌ككه‌دا مردووه، وه به بهدبهخست وه‌سفی ئه‌كات چونكه له مه‌ككه مردووه، هه‌موو ئه‌مانه تاكو كاره‌كه به پوختی و دڵسۆزی له‌به‌ر خوا بێت، نه‌لكێ به خۆڵ و خاك و زه‌وییه‌وه پێیه‌وه پیس نه‌بێت؛ چونكه خۆبه‌ستنه‌وه‌و پابه‌ند بوون به خۆڵ و خاكه‌وه له عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی ئێمه نییه، ئه‌و زه‌وییه‌ی تێیدا له‌دایك بوویت ئه‌گه‌ر بێ‌توانا بویت له‌وه‌ی به‌ندایه‌تی خوای تێدا بكه‌یت، له‌سه‌رته به‌جێی بێڵیت و كۆچی لێ بكه‌یت، نابێت بڵێت: ده‌ی ئه‌مه تێیدا له‌دایك بووم و زێدی باووباپیرانمه، ئه‌مه قسه‌ی موسڵمانان نییه، وه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كاتێك ئاوڕی دایه‌وه بۆ مه‌ككه فه‌رمووی: (والله إنك لأحب أرض الله إلى الله، وأحب أرض الله إلي)؛ (سوێند به‌خوا تۆ له خۆشه‌ویسترین زه‌وی خوای لای خوا، وهخۆشهویسترین زه‌وی خوای لای من)، زه‌وی و خاكی پیرۆز نه‌كرد وه‌ك ئێسته پیرۆزی ده‌كه‌ن، وه هه‌روه‌ك ئه‌م فه‌رمووده به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌قۆزنه‌وه‌و ئیستیغلالی ده‌كه‌ن، گومان ده‌به‌ن كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم مه‌ككه‌ی خۆش ویستووه‌و ئه‌و خاك و زه‌وییه‌ی خۆش ویستووه.. سوێند به‌خوا نه‌خێر، به‌ڵكوو فه‌رمووی: : (إنك لأحب أرض الله إلى الله)، له به‌ر ئه‌وه ئه‌وێ له خۆشه‌وسترین زه‌وی خوایه لامان با له دانیشتوانیشی نه‌بین؛ چونكه له خۆشه‌ویسترین شوێن و وڵاته لای خوا، به‌و شێوه‌ش ده‌بێ سه‌باره‌ت به ئێمه‌ش هه‌روا بێت، خۆشه‌ویسترین زهی خوایه به لای ئێمه‌وه با له نێشته‌جێ و دانیشتوانی ئه‌وێش نه‌بین، وه بۆیه‌ش پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم خۆ به‌ستنه‌وه به زه‌وی و خاكهوهی به كهمگرتووه تاكو ئه‌وه‌نده پاپه‌ند نه‌بیت پێیه‌وه كاتێك هیجره‌تی لێ ده‌كه‌یت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌روونت كه‌متر بێت، جا ئه‌گه‌ر هاتوو وڵاته‌كه‌ت به‌جێ هێشت و شوێن یاری و گه‌مه‌ی كاتی منداڵیت به‌جێ هێشت، له پێناوی خوادا لانه‌ی یادگارو یاداشت و خۆشییه‌كانت به‌جێ هێشت، ئه‌و ماڵ و سامانه‌ت كه نیوه‌ی ته‌مه‌نت له پهیداكردنیدا داناوه به‌جێت هێشت، پێت ده‌ڵێت: غه‌مگین و دڵگران مه‌به، ئه‌گه‌ر وڵاتت به‌جێ هێشت به‌ڵاو ناڕه‌حه‌تیت له‌سه‌ر سووكتر ده‌بێت.
كۆچكردن له پێناو پاراستنی ئایین له زه‌وی كافرانه‌وه بۆ زه‌وی ئیسلام واجبه، وه له‌و شوێنانه‌ی كه دروشمه‌كانی ئه‌هلی بیدعه‌ی تێدا پیادهكرێن بۆو شوێنانه‌ی دروشمه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌تێ تێدا پیاده ده‌كرێن واجبه، هه‌روه‌ها كۆچكردن له شوێنكدا كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌سابه‌تی حه‌رام ده‌كه‌ن هه‌ر واجبه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به پێی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤه، چونكه به‌جێهێنانی هه‌ر واجبێك به پێی توانایی و ده‌سه‌ڵاته.
sc dange islam

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه وبه‌سوده خوا پاداشتی خێرت بده به‌رێزم
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت
کـــاتت شـــــاد و ئــــــــاسـوده بیت ئـــــهزیـــــزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas bo payama jwanakant xwa padashte hamw layakman bdatawa eshala kat shadw aswda bet barezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
