❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مژده‌و ئاگادار کردنه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-18 17:21:12

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

مژده‌و ئاگادار کردنه‌وه‌

مژده‌و ئاگادار کردنه‌وه‌

دایکی ئه‌سماء

به‌شی یه‌که‌م
بسم الله‌الرحمن الرحیم
هَـٰذَا بَلَـٰغٌ۬ لِّلنَّاسِ وَلِيُنذَرُواْ بِهِۦ وَلِيَعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا هُوَ إِلَـٰهٌ۬ وَٲحِدٌ۬ وَلِيَذَّكَّرَ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَـٰبِ (٥٢) سورة إبراهیم/52
واته‌:ئه‌مه‌مووژده‌یه‌و ڕوون کردنه‌وه‌یه‌که‌بۆ خه‌ڵکی،تاپێی ئاگادار بکه‌نه‌وه‌و بزانن که‌خوا تاك و ته‌نهایه‌تا خاوه‌ن ژیره‌کان له‌یادیان بێت.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م موژده‌یه‌ئاگادار کردنه‌وه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌،ئه‌وه‌یه‌که‌هه‌موو خه‌ڵك بزانن که‌(أنما هو إله‌واحد)واته‌: خوا تاك و ته‌نهایه‌.
ئه‌مه‌ش ئه‌و بناغه‌یه‌که‌ئیسلام پڕۆگرامی خۆی له‌ژیانێکی واقیعدا له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێنێت.بێگوومان مه‌به‌ست له‌مه‌ته‌نها زانین نیه‌به‌ڵکو بریتیه‌له‌دامه‌زراندنی ژیانیان به‌گوێره‌ی ئه‌و زانینه‌.
مه‌به‌ست له‌مه‌:ڕاپه‌ڕاندن و جێ به‌جێ کردنی دینه‌که‌ی خوایه‌. مادام هیچ که‌س و هیچ شتێك نیه‌شایه‌نی په‌رستن بێت جگه‌له‌خوای په‌روه‌ردگار که‌وابوو هه‌ر ده‌بێت ئه‌ووبپه‌رسترێت و هه‌ر ئه‌ویش حاکم و سه‌رۆك و سه‌روه‌رو هه‌ڵسوڕێنه‌رو یاسا دانه‌رو ڕێپیشانده‌ر بێت.ئه‌وجا دامه‌زراندنی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌بێت ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌کی سه‌ره‌کی هه‌یه‌له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌موو جۆره‌کۆمه‌ڵگایه‌کی تری مرۆڤایه‌تیدا،که‌له‌سه‌ر بناغه‌ی خوایه‌تی مرۆڤ دامه‌زرابێت واته‌له‌سه‌ر حاکمیه‌تی مرۆڤ و په‌رستنت مرۆڤ.ئه‌م جیاوازیه‌ش له‌هه‌موو شتێکدایه‌:له‌باوه‌ڕو بیروهۆش.له‌دروشمی په‌رستن .له‌خوڕه‌وشت و نه‌ریت ،له‌ڕه‌سم و عاده‌ت ...
هه‌روه‌ها له‌کاروباری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو لایه‌نه‌کانی تری ژیانی تاك و کۆمه‌ڵدا هه‌یه‌
باوه‌ر هێنان به‌خوایه‌تی و ده‌سه‌ڵات دارێتی خوای گه‌وره‌.وه‌نه‌بێت بریتی بێت له‌ئایدیۆلۆژییه‌کی ڕووتی وا که‌ته‌نها له‌بیرو هۆشدا بچه‌سپێت به‌ڵکوو خوایه‌تی خوای گه‌وره‌پڕۆگرامێکی سه‌ربه‌خۆیه‌و هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت..سنووری عه‌قیده‌ئه‌وه‌نده‌به‌رفراوانه‌که‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه‌.کێشه‌ی حاکمیه‌تی له‌ئیسلامدا-به‌هه‌موو لق و په‌له‌کانیه‌وه‌کێشه‌یه‌یه‌کی عه‌قیده‌یه‌.مه‌سه‌له‌سه‌ره‌کیه‌کانی خوو ڕه‌ووشتیس هه‌ر هه‌موویان مه‌سه‌له‌ی عه‌قیده‌یین.ئه‌و پڕۆگرامه‌به‌رفراوانه‌ی ژیانیش ،که‌خووڕه‌وشت و عاده‌ت و نه‌ریت ده‌گرێته‌و، هه‌ر له‌عه‌قیده‌و ئایدیۆ لۆژییه‌وه‌وه‌رده‌گیرێت.هه‌روه‌ها هه‌موو بارودۆخ و هه‌ڵس و که‌وتێکی تری ژیان هه‌ر عه‌قیده‌یین.ئێمه‌ئه‌گه‌ر چوار چێوه‌ی عه‌قیده‌یی ئه‌م دینه‌مان نه‌ناسی وه‌شا ره‌زای نه‌بووین و به‌ته‌واوی له‌شایه‌توومانه‌که‌مان (لاإله‌إلا الله‌ محمد رسول الله‌) نه‌گه‌شتین ،ئه‌وا له‌مه‌به‌ستی قوورئانه‌که‌تێناگه‌ین. که‌وابووپێش هه‌موو شتێك ده‌بێت له‌واتای (په‌رستن ته‌نها بۆ خوایه‌) تێبگه‌ین و دین داریه‌تی –به‌هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه‌-بیگێڕینه‌وه‌بۆ خوای گه‌وره‌، نه‌ك هه‌ر له‌ساته‌کانی نوێژدا به‌ڵکوو له‌هه‌موو گۆ شه‌و که‌ناره‌کانی ژیاندا....
ئه‌و بت په‌رستیه‌ی که‌سیدنا ئیبراهیم(علیه‌سلام) داوای له‌خوای گه‌وره‌کرد که‌خۆی و کووڕو نه‌وه‌کانی لێ لابدات ، وه‌نه‌بێت هه‌ر له‌شێوه‌ساده‌که‌ی بت په‌رستی عه‌ره‌به‌کاندا بووبێت که‌له‌جاهیلییه‌تی پێش ئیسلامدا ده‌یان کرد ، یان له‌جاهیلییه‌ته‌کانی تردا که‌له‌به‌ردو دار په‌رستی یان ئاژه‌ڵ و باڵنده‌په‌رستیدا ده‌رده‌که‌وت. ئه‌م شێوانه‌ش هه‌موو جۆره‌بت په‌رستیه‌کان ناگرێته‌وه‌هه‌موو شێوازوو جۆره‌کانی شیرك ناگرێته‌خۆ.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ساده‌بین و وابزانین که‌ته‌نها ئه‌مانه‌شیرکن ئه‌وا په‌رده‌یه‌ك دێنین به‌سه‌ر بینایی خۆمان دا و ناهێڵین حه‌قیقه‌تی جاهیلییه‌تی و وێنه‌و جۆره‌جیاوازه‌کانی شیرك بناسن. که‌وا بوو ده‌بێت زۆر به‌قووڵی به‌ڵێکۆڵینه‌وه‌دا ڕۆچین . سرووشتی شیرك و مانای بت و په‌یوه‌ندی نێوان بت و شیرك شاره‌زابین و جۆره‌نوێکانی جاهیلیه‌تی سه‌رده‌م بزانین و بزانین شیرك له‌چی لایه‌نێك دا هه‌یه‌. له‌و شێرکه‌ی پێچه‌وانه‌ی لاإله‌إلا الله‌یه‌.
که‌بریتی یه‌له‌هه‌موو جۆره‌بارو دۆخ و ڕه‌وتێك که‌به‌گوێره‌ی دینی خوا دانه‌ڕێژرابێت.
حه‌قیقه‌تی شیرك له‌مد ه‌ا ده‌رده‌که‌وێت که‌که‌سێك له‌لایه‌نێك له‌لایه‌نه‌کانی ژیاندا ، خۆی به‌گوێره‌ی دینی خوا ساز دابێت به‌ڵام لایه‌نه‌کانی تری ژیانی به‌گوێره‌ی ڕێبازێکی تر داڕشتبیت!
زه‌قترین نموونه‌ش ژیانی ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تییه‌. که‌جۆره‌کانی شیرك له‌زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی ژیانیدا ده‌رده‌که‌وێت .
به‌پشتیوانی خوا به‌شی یه‌که‌م ته‌واو بوو چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌م و سێیه‌م بکه‌ن إن شاألله‌
والسلام علیکم ورحمة الله‌وبرکاته‌
خووشکتان دایکی ئه‌سماء

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-20 17:28:33

حسام رسام*
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ولاتى كوردان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2010-04-29
په‌یامه‌كان: 306
WindowsVistaMSIE7

Re: مژده‌و ئاگادار کردنه‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-054d3158a7.gif

Kurdzhin
Iam so sorry , Forgive me please !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-20 17:45:06

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: مژده‌و ئاگادار کردنه‌وه‌

supas daste tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net