❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سێ چرکه بۆ هه ڵه بجه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-16 16:59:39

bawkm
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-20
دواترین سه‌ردان: 2011-12-07
په‌یامه‌كان: 199
WindowsVistaMSIE7

سێ چرکه بۆ هه ڵه بجه

سێ چرکه بۆ هه ڵه بجه

چر که ی یه که م

له وێن ده‌ رێ..له وێن ده‌ رێ
رۆژانێ بوو...
هه رچی هه بوو هه ر چی خه و بوو توایه وه
ئه وه‌ی دنیا که نه ی ناسی به سێ چرکه
بوو به ڕۆمان ،نو ‌سرایه وه
شانزه‌ی سێ بوو،ساڵیش ساڵی هه شتاو هه شت بوو
دنیای ئه م دیوو دنیای ئه و دیوو هه رچی هه بوو
له گوڵ له ئاو له دار له به رد
له چاوی ڕه‌ شی نازداران
له لانکی مناڵانی بێ زمان
له ئه م له ئه و،له وه‌ی له وێ پێیان ئه وت تامی ژیان
به ناو یه کدا تێکه ڵ بوون و پوکانه وه‌
ئاخ چیم بینی له وێن ده‌ رێ
من چیم بینی...
پێنج هه زار گوڵه نێرگزم
ده‌ هه زار باڵی په پوله
جی به سه ر هات به سێ چرکه
ئاخ سێ چرکه،به سێ چرکه ی شوومی فاشی
گوڵدانێکی پڕ له گوڵیان به زیندویه تی
کرد به هاوڕێی چاڵی ئه نفال...
ده‌ سێ چرکه هه ستنه سه ر پێ..
چاوتان داخه ن بۆ پێنج هه زار گوڵه گه نمی شاره‌ زوورم
هه ر سێ چرکه هه ستنه سه ر پێ...
بۆ زارۆکێ، بۆ دار بۆ ‌گوڵ بۆئا سمانێ بۆ ڕێسمانێ
بۆ لانه ی کورده‌واریمان
بۆ سیمبوڵێ دنیای هه ژاند
هه ر سێ چرکه  هه ستنه سه رپێ
ده‌ست خه نه سه ر باڵای دڵتان
به خۆتانا به ڕابردووی گه نده‌ڵیدا
به وه‌ ی ماوه‌و نه تان کردوه‌
ورد ببنه وه‌و پیا بچنه وه‌
بۆ خاکی سوتماوکراومان
بۆ هه ڵه بجه ی خنکێنراومان.....


چرکه ی دووه‌م

له وێن ده‌رێ
ڕۆژانێ بوو
پێنج هه زار گوڵه نێرگزم
له ناو له پی خاک و خۆڵی شاره‌زوورا
له ناو ڕۆحی خۆشه ویستی بێ سنورا
له سه ر ئه ستێره‌ ی شۆڕش و
لانکه ی  کوردستانی باشورا
ڕه‌ش داگیرسان، هه ڵپڕوکان
له و‌ێن ده‌رێ ڕۆژانێ بوو
پێنچ هه زار وشه ی به ر خۆدان
پێش ئه وه‌ی ببن به شیعڕێ
له کۆڕێکی ڕا په ڕینی نه وه‌دو یه ک
هه سته نه سه رپێ
به شمشێری ابی وه‌قاس
هه نجن هه نجن وردورد کران
من له وێ بووم ، له وێش نه بووم
چاوم لێ بوو به چاوی دڵ
نه ک به م  چاوانه ی  ئێستا که م...
حه بیبه م  دی  دانه  دانه  نێرگزه‌ کانی
ماچ ئه کرد
بۆ باڵای نالی ئه گه ڕا
شه مم  بینی بسکه کانی  شانه  ئه کرد
له تانجه رۆو  سیروان و زه‌ڵمی  ئه پرسی
ئه رێ  ئێوه‌  دێوانه که ی  عه شقی منتان نه بینی وه‌ ؟
له و لاشه وه‌  نالیم بینی  قۆڵی له قۆڵی  وه‌لیداو
به شوێن گۆران دا  ده‌ گه ڕان
تا بیان بات بۆم گه شته نوێیه ی  شاره‌زوور
له و‌ێن ده‌رێ ته نیا سێ چر که م  کات  مابوو
که دوا  ویستگه م  هه ڵه بجه بوو
نالی و وه‌ لی  و گۆران   هاتن
سێ دیوانیان  به ئامانه ت  دایه ده‌ ستم
به سێ چرکه  هه ر سێکیانم  گرته ئامێز
له سه ر دیوانی هه ر یه کێکیان  لێی نوسرا بوو
چر که کانی خه می سه رده‌م
بۆهه ڵه بجه ی ڕه‌ ش و ماته م


چر که ی سێ یه م


ئاخ سێ  چرکه چۆن  له ڕۆحم  نابێته وه‌
ئاخ سێ چرکه  چۆن له ئێخه م  نابێته وه
بیست و یه ک  به هاری زه‌رده ‌ من نا توانم
به سێ چرکه  خه وێک  بکه م
به سێ چرکه  نه ئه توانم  کراسێکی  ڕه‌نگا و ڕه‌ نگی
پڕ به وشه  بۆ باڵای   هه ڵه بجه  بدروم
نه  ئه توانم  ته سبێحێکی  ده‌ هه زار چاو
له ژێر ده‌ واری  عێڵی جاف  خه تم بکه م
کێ  له ئێوه‌  به سێ چرکه   توانیویه تی
پێنج هه زا ر گوڵ  بۆ  ته سریحه ی
که نیله یه ک  به ڕێ بکات...
یان  دڵی خوا  بۆ زامێکی  ئێجگار قوڵ قوڵ
بۆ شا ره‌ زوور  به ڕێ بکات
ده‌ پێم بڵێن که س  ئه توانێ  به سێ چرکه
پێنج هه زار گوڵ   مـاچ بکات و  بۆنیان بکات
ئه ی چۆن  ئه کرێ پێنج  هه زار دڵ
به سێ چرکه  هه ڵبمژن  گازی خه رده‌ل
ئه ی چۆن  ئه کرێ  پێنج  هه زار خه و
به سێ چرکه  به خه وتوی  جێ بهێڵرێ
ئه مه ژانه، خۆی  پرسیاره
یان وه‌ڵامی بێ وه‌ ڵامه له به ر ده‌ می   هه موومانا
من بۆ هه موو  ئه م خه مانه
وه‌ ڵامێکم هه ر پێ  نه بوو  بۆسێ چرکه
ته نیا ئه م  شیعره‌ی دڵ نه بێ
به سێ چرکه  به سێ به شی  بێ کۆتایی
وا بۆ ئێوه‌و بۆ هه ڵه بجه ی ده‌ نووسمه وه...
.....
  سێ چرکه  بۆ هه ڵه بجه
.........سێ
.........چرکه
....بۆ
.... هه ڵه بجه


شه ماڵ ئه حمه د بچکۆل.... سوید‌ 
‌

Kurdzhin
نو سه ر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-18 14:06:59

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276
WindowsXPMSIE7

Re: سێ چرکه بۆ هه ڵه بجه

ده‌ست خۆش  کاک شه‌ماڵ  گیان  هۆنراوه‌یه‌کی  زۆر به‌ پێزه‌  ،
هه‌رچه‌ند بنوسین هه‌ر ناتوانین وه‌ک پێویست هه‌قی خۆی بدینێ..

سه‌رکه‌وتوو بیت  ،، ته‌مه‌ن درێژ بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-19 23:54:20

bawkm
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-20
دواترین سه‌ردان: 2011-12-07
په‌یامه‌كان: 199
WindowsVistaMSIE7

Re: سێ چرکه بۆ هه ڵه بجه

سوپاست  ده‌ که م هاوڕێی ئازیز چنار
ده‌ ستت خۆشبێت بۆ په یامه جوانه که ت،منیش له گه ڵ ئه وه‌ دام هه رچۆنێک بنوسین و جه ند بنوسین بۆ هه ڵه بجه هێشتا له سه ره‌ تاداین و نه مان توانیوه‌ ئه و ما فه ی خۆی بده‌ ینێ،گڕنگ ئه وه‌یه بتوانین راست گۆ یانه ویژدانی  خۆمان رازی که ین  به و چه ند ووشه یه ی له دڵ و ده‌ رونمان پیشی خواردۆته وه‌ ،که م تا زۆرێ ده‌ ری ببڕین و بتوانین که مێک خۆ مان ئاسو ده‌ که ین .
دووباره‌ سوپاس بۆتۆ له گه ڵ ڕێزمدا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net