❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كێ بكوژی حەمید بوو؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-20 10:10:45

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

كێ بكوژی حەمید بوو؟

كێ بكوژی حەمید بوو؟
كوژرانی بە هەڵەی كەسێك مایەی خەم و خەفەتی هەردوولا بە خاوەنی كوژراو و بنەماڵەی بكوژیش، بەڵام لەوە خەفەتبارتر ئەوەیە كە كەسێك بە هەڵەی دوو كەس بكوژرێت و دواتر یاسا هەردوو كەسەكە ئازاد بكات..! كوشتنی بە هەڵە راستە نیازی تاوان تێدا نییە، بەڵام دەرەنجامەكانی كارەساتبارە و ژیانی مرۆڤێك لە ناو دەچێت، رووداوی ئەمجارە كوژرانی كەسێكە كە قەدەری وا بووە بچێتە شوێنی روودا و بە مشتومڕێكی سەرپێ ئینجا كەسی هاوپیشە و بە هەڵەیەكی بچووك، خەڵتانی خوێن بێت، ئینجا ئەوەی كە زۆر جێگەی خەمە ئەم دوو كەسە باجی هەڵەكانیان نەدەن..
ئێوارەی رووداوەكە
ئێوارەیەكی درەنگی زستان بوو، چایخانەكەی (مام رەشید) جمەی دەهات و هەڵمی ئاوی كوڵاو هەمیشە و بە بەردەوامی لەو پیاڵە چایانە بەرز دەبۆوە كە بۆ خەڵكەكەی ناو چایخانەكەی دەبرد،(مام رەشید) كە پیاڵەكانی دەشووشت جار جارە ئاوڕێكی لای راستەی خۆی دەدایەوە و سەیرێكی دەرەوەی دەكرد و بزانێ داخوا باران دەبارێ یان نە، ئەو زۆر حەزی لە باران بارین و سەرما دەكرد، چونكە پێی وابوو كەش و هەوا چەند سارد و بەفر و باراناوی بێ خەڵك ئەوەندە ئارەزووی چا خواردنەوە دەكەن و چایخانەكەی قەرەباڵغ دەكەن، (حەمید) یەكێك بوو لەوانەی بەردەوام هاتووچۆی چایخانەكەی(مام رەشید)ی دەكرد، ئەوەی ئەو ئێوارەیە روویدا قەت لە یادی(مام رەشید)ی چایچی ناسڕێتەوە، ئەو ئێوارەیە ئێوارەیەكی خوێناوی خەمگین و دڵ تۆقێنەر بوو.
(مام رەشید) رووداوەكە و چۆنییەتی روودانەكەشی بەمجۆرە دەگێڕێتەوە و دەڵێ: كەس هێندەی من(حەمید) نا ناسێ، ئەو كابرایەكی هێمن و كەمدوو و بەڕێز بوو، لە وەتەی هاتووچۆی ئەو چایخانەیەی دەكرد كە پتر لە(6) ساڵ دەبوو، تا رۆژی رووداوەكەش نەكەس لێی توڕە و عاجز ببوو، نە ئەویش دڵی لە كەس ئێشا بوو، بەخۆی گەنجێكی ئارام و خۆشەویست بوو، ئێوارەی رووداوەكە زووتر لە جاران هاتبوو، لە كورسیەكەی دەرەوە دانیشتبوو، ناوە ناوە داوای چایەكی بە ڕەنگی شیرینی دەكرد، ئەمجارەش داوای چایەكی كردەوە، كە بۆم برد گوتیی: مام رەشید تەماشاكە وا دیسان باران بارییەوە ئەمجارە زۆر بەخوڕە، بە خوا جوانە و بارانێكی خۆشە، یاخوا هەتا بەیانی نەیكاتەوە، منیش گوتم ئامین، هێشتا فڕێكی لە چایەكەی نەدابوو دوو كەس(كانەبی و نازم) هاتن و لە نزیك كورسیەكەی ئەو دانیشتن و داوای چایان كرد، كە چایەكەم لە پێش دانان، دیار بوو پێشتر لە گفتوگۆو مشتومڕێكی گەرمترەوە هاتبوون بۆیە دووبارە لێرەش دەستیان بە مشتومڕكردەوە، مشتومڕەكەشیان لەسەر ئەو دەمانچەیە بوو كە جۆری(تۆپڵو) بوو، كە لەلایان بوو، (نازانم) دەمانچەكەی لە دەست بوو هەر هەڵگێر و وەرگێڕی پێدەكرد و سەیری ناو لولەكەی دەكرد و ناوە ناوە بەرزی دەكردەوە و نیشانەی پێدەگرت.
ئەوان هەر خەریكی ئەو بەزمەیان بوون كە من چوومە ژوورەوە، دوای تەنیا دوو خولەك، زرمەیەك هات و دوای ئەویش بەیەك دوو چركە تەپەك هات، هەموو ئەوانەی لە ناو چایخانەكە بووین حەپەساین و ئاوڕمان بۆ دەرەوە دایەوە و نەمانزانی ئەو دەنگە لە چی و لە كوێ هات، بەڵام دەمانزانی كە زۆر نزیك بوون بەڕادەیەك ترساین لەوەی نەبادا مادەیەكی تەقێنەر لە بەردەم چایخانەكە تەقیبێتەوە، سەرەتا تا دوو سێ چركە نەمانتوانی لە شوێنی خۆشمان ببزوین، ئینجا چووینە دەرەوە بینیمان(حەمید) كەوتۆتە سەر دەم و گۆمە خوێنێكیش لە بن سەرییەوە دروست بووە و(نازم و كانەبی) یش بەرەنگ پەڕیوی و دەم بەش بوونەوە، چاویان زەق بۆتەوە و ئەوەی دەیبینن نازانن بەراست روویداوە یان فلمێكە.. بە هەرحاڵ هەموو هاتینە دەرەوە و (نازم و كانەبی)یش بە یەكتریان دەگوت ئەو گوللەیە چۆن دەرچوو، لە دەست كامیان دەرچوو، نەیاندەزانی گوللەكە چۆن تەقی، وتم( كانەبی) ئەوە چبوو كێ( حەمید)ی كوشت؟ گوتی: بە خودای مام رەشید نازانم من نەبووم(نازم)یش گوتی: بە خودای ئەمنیش نەبووم، گوتمان كاكە با تەلەفۆن بۆ پۆلیس بكرێت خۆ ئەو تەرمە هەروا بە لە خوێن گەوزاوی بەجێی ناهێڵین، ئەوە بوو دوای كەمتر لە دە خولەك پۆلیس هات و (نازم و كانەبی)یان كەلەپچە كرد و بردیاننە بنكەی پۆلیس و ئینجا ئەفسەرێك و چەند رێپێدراوێكیش دەستیان بە لێكۆڵینەوە و پشكنینی شوێنی رووداوەكە كرد و ناوی من و چەند كەسێیكان نووسی و ئێمەشیان بردە بنكەی پۆلیس.
لەوێ دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە چۆنییەتی رووداوەكە كرد، پاش ئەوەی چەند پرسیارێكی دوورودرێژیان لێكردین كاریان بە ئێمە تەواوبوو، ئێمەش گەڕاینەوە چایخانە.
لێكۆڵینەوە لە بكوژی راستەقینە
لە رووداوەكەدا لە نێوان(نازم و كانەبی) دا گرفتی بكوژی راستەقینە سەریهەڵدا، هەردووكیان دەیانگوت كە دەمانچەكە گوللەی لێ تەقی لە دەستی مندا نەبوو.
ئەفسەری لێكۆڵینەوە(س) بەمشێوەیە گرفتەكانی لێكۆڵینەوە لەو رووداوەی بۆ باس كردین و گوتی: لە لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا نەمانزانی كامیان بكوژن، هەردووكیشیان وەكو یەك رووداوەكەیان گێڕایەوە كە گوایە دەمانچەكە لە دەست هەردووكیان بووە و خەریكی سەیركردن و پشكنینی بوونە كە لە پڕ هەر هێندەیان زانیووە گوللەی لێ دەرچووە و بە(حەمید) كەوتووە و دەموودەست كوشتوویەتی، لە كاتی لێكۆڵینەوەشدا پەنچە مۆری هەردووكیان لەسەر دەمانچەكە هەبووە، بەڵام كامیان بە هەڵە كوشتوویەتی نەمانزانی لە شوێنی رووداو و قسەی شاهێد و هەرچی بەڵگەیەك كە دەستمان كەوت، هیچیان رێی ئەوەی بۆ نەكردینەوە كە بزانین گوللەكە لە دەست كامیان دەرچووە.
ئازادكردنی تۆمەتباران
نزیكەی دوو مانگ(نازم و كانەبی) لە بەندیخانە بوون كە دادگای لێكۆڵینەوە هەر خەریكی لێكۆڵینەوەبوو بۆ زانینی بكوژەكە، بەڵام هەر نەگەیشتە ئەنجامێك ئیتر كە لێكۆڵینەوە تەواوبوو دۆسییەكە رەوانەی دادگای تایبەتمەند كرا، لەوێش پاش هەڵسەنگاندنی بەڵگەكان و وردەكارییەكانی رووداوەكە، دەستكرا بە دادگاییكردن، پاش دادگایكردنێكی چڕوپر دەركەوت كە نازانرێت كامیان بكوژی راستەقینەن، ئەوەبوو دادگا بڕیاری ئازادكردنی هەردووكیان دەدات، كە دوای پتر لە چوار مانگ مانەوە لە بەندیخانە كۆتایی كێشەكە بە ئازاد بوونیان دێت، ماڵی هەردوولا(نازم و كانەبی) بە بڕە پارەیەك لەگەڵ ماڵی(حەمید) سوڵح دەكەن بۆ ئەوەی كێشەكە سەر نەنێتە دوژمنداری و تۆڵە سەندنەوە و خوێن رشتن....


sc gwlan

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net