❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شعرێکی توره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-20 14:12:18

bana123
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-28
په‌یامه‌كان: 6
WindowsVistaMSIE7

شعرێکی توره‌

له‌وه‌ته‌ی به‌جێتهێشتوم شعره‌کانم پرن له‌ پارانه‌وه‌

دلنیام تۆش ده‌یانخوێنیته‌وه‌

له‌ گشت دێرێکدا تکام لێ کردوی نه‌مخه‌یته‌ گریان

به‌ دابران و جیابونه‌وه‌

گولم شاعیر به‌ پێکێ مه‌ی مه‌ست ده‌بێ

چ باکی نیه‌ ناوت بزرێنێ

له‌و ده‌مه‌ی پێکی مه‌ی لێ ده‌رژێ

له‌ شعرێکدا نهێنیه‌ کان ده‌درکێنێ

پێنوس شه‌رمی ده‌شکێ و نوک تیژ تر ده‌بێ

له‌ لۆمه‌ی که‌س سل ناکه‌

گه‌رچی عه‌شقت برایه‌وه‌

به‌لام بۆ هه‌رکوێ یه‌ک برۆی یادگاریه‌کان وونت ناکه‌

ئه‌و شه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سینگت ده‌نوستم چ باسێکی نه‌بوو

له‌یه‌ک ترازان و وونبون

ئه‌فسوس ته‌مه‌نێک خۆشه‌ویستیت له‌ گۆر نا

پێکه‌وه‌ بونمانت له‌ لا خه‌ونێک بوون

حاشات له‌ هه‌زاران ماچی سه‌رگۆنات کرد

لێوت به‌ لێوی تر سریه‌وه‌

تۆشه‌یدای ئه‌تکردنی دله‌کانی به‌ ئاره‌زوت

منت له‌ بیری خۆت برده‌وه‌

ده‌سا تۆش لۆمه‌م مه‌که‌

گه‌ر له‌ شعرێکی توره‌دا به‌ نه‌فام ناوم بردی

حه‌ق به‌ منه‌ بۆ ریسوای خۆت شیوه‌ن بکه‌

له‌ هه‌ر خه‌ون و خه‌یالێکدا یه‌خه‌م گرتی


په‌یوه‌ند خیام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-20 20:47:48

hanga_dll
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-05-04
په‌یامه‌كان: 92
WindowsXPMSIE

Re: شعرێکی توره‌

ده‌ ستت خۆش خوشکه‌ جوانه‌که‌م هیوادارم سه‌رکه‌وتو بیت گیان

Kurdzhin
ئاخ دڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net