❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ((مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی))

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-20 18:54:29

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

((مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی))

((مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی))

بەرلەوەی بنەماڵەی بابانییەکان بیرلە دروستکردنی شاری سلێمانی بکەنەوە، ئیمارەتەکەیان لەگوندی (قەڵاچوالان) بوو، لەگەڵ بەرفراوان بوونی ئیمارەتەکە،جموجوڵی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی شارستانی لەناوچەکەدا دەستی پێکرد،لەسەردەمی فەرمانڕەوایی باباندا ململانێ وتوندوتیژیی لەنێوان فارسەکان و عوسمانییەکاندا هەبوو، شوێنی جوگرافیای قەڵاچوالانیش لەبەر نزیکی لەسنووری ئێرانەوە، شوێنَک بوو ببوە مەترسی شەڕو پێکدادانی نێوان لەشکری فارس و عوسمانییەکان بۆیە هەریەکە لە " نادر شا و سوڵتان مەحمودی یەکەم" لەهەوڵی ئەوەدا بوون ئیمارەتی بابان بەلای خۆیاندا رابکێشن، کێشمەکێشی ناوخۆیش لەنێو بنەماڵەی بابانییەکان و ئیمارەتە کوردییەکاندا بۆ کورسی و دەستەڵات ئەوەندەی دیکە مەترسی لەسەر ناوچەکە دروست کردبوو، ئەمەش وایکرد مەحمود پاشای بابان ساڵی (1781)ی زاینی بیری لەوەکردەوە ناوەندی بەڕێوەبردنی سیاسی لەقەڵاچوالانەوە بگوێزێتەوە بۆ شوێنێکی تر، بۆیە سەرای حکومەتی لە نزیک گوندی مەڵکەندی دروستکرد، دواتر ئیبراهیم پاشای بابان لەساڵی (1783) دا فەرمانڕەوایی ئیمارەتەکەی گرتە ئەستۆ ودەستیکرد بە دروستکردنی شاری سلێمانی تا لەساڵی(1784)دا لەدروستکردنی شاری سلێمانی کۆتایی هات، لەهەمان ساڵدا بابانییەکان پایتەختی ئیمارەتەکەیان گواستەوە سلێمانی.
لەساڵنامەی( 1955)ی سلێمانیدا کەلە رۆژنامەی" ژین" دا بڵاوکراوەتەوە هاتووە: "ئیبراهیم پاشای بابان خۆی حوکمداری شاری قەڵاچوالان بووە، لەبەرناخۆشی و تەنگی شوێنەکە و لەترسی هێرشی دوژمن بەتایبەتی لە نادر شای حوکمداری ئێران کەگەلێ جار ویستویەتی هەڵمەت بەرێتە سەری دەست بەسەری بکات، بەناچاری شاروشوێنی هەڵسوڕانی کاروباری وڵاتەکەی گواستەوە ئەم شوێنە کەئێستا شاری سلێمانییە".


((شوێنی شاری سلێمانی))


شاری سلێمانی دەکەوێتە نێوان هێڵی پانی ( 34 – 36) پلە لەسەر هێڵی کەمەر و هێڵی درێژی ( 45 – 46) پلە لەرۆژهەڵاتی هێڵی گرینویجی گۆی زەوییەوە، واتە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا و باکوری خۆرهەڵاتی کوردستانی عیراقەوە.
سلێمانی لەباکوری خۆرهەڵاتەوە بەزینجیرە شاخی ئەزمڕ کە( 1702م ) و گۆیژە ( 1524م ) بەرزن و قەیوان دەورە دراوە، لەباشوورەوە چیای بەرانان کە ( 1373م) بەرزە دەورەدراوە و لەرۆژهەڵاتیشەوە دەشتی شارەزوور دەستپێدەکات کە درێژییەکەی ( 45 کم) و پانییەکەی ( 15 کم) لەرۆژئاواشەوە شاخی تاسڵوجە کە ( 911 م ) بەرزییەتی گەمارۆی داوە، شارەکەش ( 853 م) لەئاستی رووی دەریاوە بەرزە و ئاووهەواکەی بەدەریای ناوەڕاستەوە کاریگەرە و لەزستاندا ساردو باراناوییەو هاوینیشی وشک و گەرم و بێبارانە، جیاوازییەکی زۆریش لەنێوان پلەکانی گەرمای شەو رۆژ و وەرزەکانی ساڵیدا بەدی دەکرێت.
لە یەکێک لەژمارەکانی رۆژنامەی ژیندا ساڵی 1955 بەم جۆرە باس لەپێگەی جوگرافیای شاری سلێمانی کراوە:
" شاری سلێمانی مەرکەزی لیوای سلێمانیە، لەسەروویەوە شاخی گۆیژە و ئەزمڕ لەخواریەوە روباری تانجەرۆ و زنجیرە شاخی گڵە زەردە دەوری داوە، پانایی روەکەی ( 20) ملیۆن و ( 250) هەزار مەترەو ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە (60 ) هەزار کەس و خانووەکانی نزیکەی ( 7) هەزارە، شەش گەڕەکی سەرەکی تیایە( کانی ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن) گەڕەکی جولەکانی جارانیش ئێستا خراوەتەسەر گەڕەکی سەرشەقام".
هەرسەبارەت بەشاری سلێمانی رۆژنامەکە نوسیویەتی : " لەناوشارەکەدا نەخۆشخانەیەکی گەورە و دوو موستەوسەف وشوێنی پاراستنی ساوایان هەیە ( 40 ) مزگەوت و ( 6) ئوتێل و ( 35) لۆقنتە و کەبابخانە( 5) چایخانەی گەورە و بچوک، ( 13) دەلاکخانە، ( 10) حەمام، نزیکەی(2 ) هەزار دوکان لەگەڵ ( 3) بانکی تیایە( بانکی زراعی، عەقاری، رافیدەین) .


sc slemany

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-21 07:54:22

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPFirefox

Re: ((مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی))

ده‌سته‌کانت خۆش تیناخان ، بابه‌تێکی جوانه‌ و هیوادارم به‌رده‌وام بیت ئه‌زیزم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-21 07:59:33

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ((مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی))

zor supas kaka hemn bo payama jwanakat sarkaw tw bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-03-21 14:20:30

حسام رسام*
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ولاتى كوردان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2010-04-29
په‌یامه‌كان: 306
WindowsVistaMSIE7

Re: ((مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی))

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2864352516.gif
*******************************************************

Kurdzhin
Iam so sorry , Forgive me please !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-03-21 17:46:03

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsXPMSIE7

Re: ((مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی))

ده ست خؤش

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-03-21 20:07:33

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ((مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی))

supas bo payamakantan hawreyan daste ewash xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-03-29 10:24:45

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: ((مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی))

dast xosh basaqa
sarkautubit azizm

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-03-29 11:06:28

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ((مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی))

supas papula gyan sarkawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-04-02 08:56:12

شؤرش!!!
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى -سه رجنا?
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-23
دواترین سه‌ردان: 2010-04-22
په‌یامه‌كان: 300
WindowsXPMSIE

Re: ((مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی))

ده ستت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-04-02 10:15:13

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: ((مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی))

daste tosh xosh bet kaka shorsh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net