.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















هه‌بوو نه‌بوو که‌س له خوا گه‌وره‌تر نه‌بوو و كه‌س له پێغه‌مبه‌ر خۆشه‌ویستر نه‌بوو و كه‌سیش له درۆزن روو ڕه‌شتر نه‌بوو.
ده‌گێڕنه‌وه له ساڵانی زوو: له نێو وڵاتی كورداندا كه كوردستانی خۆشه‌ویسته، له دێر زه‌مانه‌وه پادشایه‌ک هه‌بوو، ناوی زوحاک بوو. ئه‌و پادشایه تابڵێی پادشایه‌كی پادشایه‌کی زاڵم و بێ به‌زه‌یی بوو. له‌سه‌ر لوتکه‌ی یه‌کێک له کێوه به‌رزه‌کان کۆشکێکی به بازو و ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانی ره‌عیه‌ته‌که‌ی، دروست کردبوو.
رۆژێک زوحاک له پڕ تووشی نه‌خۆشییه‌کی قورس و بێ ده‌رمان ده‌بێ. هه‌موو حه‌کیمانی وڵات ده‌سته ده‌سته و پۆل پۆل ده‌چنه‌لای بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌که‌ی. که‌س نه‌یده‌توانی ده‌رمانی ده‌ردی بكات.
رۆژێك پیره‌ژنێکی سیحرباز كه له نزیک کۆشکی پادشا ده‌ژیا، گیراوه‌یه‌ک ده‌گرێته‌وه، به‌جۆرێک خۆی ده‌گۆڕێ پادشا نه‌یناسێته‌وه. ده‌چێ بۆلای پادشا. خۆی لێ ده‌کا به حه‌کیم و گیراوه‌که ده‌دات به پادشا و ئامۆژگاری ده‌کات، چۆنی به‌کاربهێنێت.
زوحاک پاش چه‌ند رۆژێک له به‌کارهێنانی گیراوه‌که‌ی پیره‌ژنی سیحرباز، هه‌ست به باشبوونی ته‌ندروستیی خۆی ده‌کا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ باشبوونی باری ته‌ندروستی پادشا دا، دوو مار، هه‌ریه‌که‌یان له‌سه‌ر شانێکی پادشا ده‌ڕوێن و ورده ورده گه‌وره ده‌بن.
ماره‌کان کاتێک برسییان ده‌بێ، له ناو کونه لوته‌کانی زوحاکه‌وه به مۆخی مێشکی پادشا برسێتی خۆیان ده‌شکێنن. حه‌کیمان جارێکی تر له پادشا کۆده‌بنه‌وه. بڕیارده‌ده‌ن: بۆئه‌وه‌ی ماره‌کان واز له‌خواردنی مێشکی پادشا بهێنن، ده‌بێ هه‌مو رۆژێک سه‌ری گه‌نجێكی وڵات ببڕدرێ و، مێشکی ده‌رخواردی ماره‌کان بدرێت.
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی زوحاکی پادشا دا ئاسنگه‌رێکی کورد ده‌بێ، ناوی کاوه ده‌بێ. کاوه‌ی ئاسنگه‌ر خاوه‌نی 7 کوڕ ده‌بێ. پێشتر به نۆره مێشکی 6 له کوڕه‌کانی ده‌رخواردی ماره‌کانی سه‌رشانی زوحاک دراوه. ئه‌و رۆژه‌ی که نۆره‌ی بڕینی سه‌ری کوڕی حه‌وته‌می کاوه‌ی ئاسنگه‌ر دێت، کاوه بڕیار ده‌دا، بۆ به‌رگرتن له تیاچوونی دوا جگه‌رگۆشه‌ی و، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی زوڵمی پادشای بێ ره‌حم، له ده‌سه‌ڵاتی پادشا یاخی ببێت.
بۆیه جل و به‌رگی ئاسنگه‌ری له‌به‌ر ده‌کا. چه‌کوشه‌که‌ی ده‌گرێ به‌ده‌ستییه‌وه و، به هوتاف کێشان له دژی پادشای وڵات، ده‌که‌وێته سه‌ر شه‌قام. دانیشتوانی دڵ پڕ له رقی شار، شوێنی ده‌که‌ون. تێکڕا روو ده‌که‌نه کۆشکی پادشا که ده‌وه‌تا به‌سه‌ر لوتکه‌ی شاخه‌که‌وه. ته‌خت و تاراجی پادشا تێک ده‌ده‌ن و کۆشکه‌که‌ی ئاگر تێ به‌رده‌ده‌ن. ئه‌و کاته‌ی کۆشکی پادشا ئاگری لێ به‌رز ده‌بێته‌وه، ده‌مه‌و خۆرنشین ده‌بێ، بۆیه دانیشتوانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پادشای دڵڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی، هه‌مویان گڕی ئاگره‌که ده‌بینن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، له رۆژه‌وه، ساڵانه به‌یادی تیاچوونی هێمای زوڵم و سته‌م، له‌سه‌ر لوتکه‌ی شاخه‌کان و شوێنه به‌رزه‌کان، ئاگری نه‌ورۆز ده‌کرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش داستانێكی دێرینی گه‌لی كورده. گه‌لی كوردیش ساڵانه، هه‌ریه‌که‌یان به‌جۆرێک و بۆ نیازێک یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌که‌نه‌وه. بۆ کورد، ئه‌م جه‌ژنه سێ په‌ندی به‌نرخی به‌رهه‌م هێناوه:
1- گڕی کۆشکی سوتاوی زوحاک مه‌شخه‌ڵه بۆ رزگاری و ئازادبوون له زوڵم و سته‌می زۆرداران.
2- زوڵم و سته‌می زۆرداران چه‌ند زۆر و درێژماوه بن، ئاخری هه‌ر كۆتاییان دێت. کورد په‌ندێکی هه‌یه ده‌ڵێ:" هه‌مو شتێك له باریكی ده‌پچڕێت، به‌ڵام زوڵم و سته‌م له ئه‌ستووریی ده‌پسێت"
3- ئه‌گه‌ر زوڵملێکراوان یه‌ک بگرن، کۆشکی زۆرداران چه‌ند سه‌خت و به‌رزبێت، هه‌ر ده‌گیرێ و ته‌خت و تاراجی زۆرداران له‌بن دێت
sabah majid
______________


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه