❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ""::""ژنه‌ ڕۆماننووسی ئیتالی: گراتسیا كۆزیما دڵدا-::"":

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-11 11:27:41

P a i w a s t
کازیوەی یانە
شوێن: 彡 سلــێمــانی 彡
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-04
دواترین سه‌ردان: 2012-02-01
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsXPFirefox

""::""ژنه‌ ڕۆماننووسی ئیتالی: گراتسیا كۆزیما دڵدا-::"":

ژنه‌ ڕۆماننووسی ئیتالی: گراتسیا كۆزیما دڵدا-


گراتسیا كۆزیما دڵدا له‌ 27/9/1871 له‌شاری نۆڤۆرۆ له‌ دوورگه‌ی ساردینیا له‌خانه‌واده‌یه‌كی مامناوه‌ندیدا له‌دایكبووه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنان له‌و سه‌رده‌مه‌دا بارودۆخێكی گونجاویان نه‌بووه‌ بۆ خوێندن و چالاكیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، گراتسیا تاپۆلی سێیه‌می سه‌ره‌تایی خوێند و ه‌ و پاشان له‌قوتابخانه‌ ده‌ریانهێناوه‌. ئه‌و توانی له‌ژێرچاودێری مامۆستایه‌كی تایبه‌تیدا فێری خوێندن و نووسین ببێت. هه‌روه‌ها به‌هۆی ماڵی پورێكی كه‌كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ توانیویه‌تی كه‌ڵك وه‌ربگرێت و خۆی ڕۆشن بیر بكات و زانیاری زۆر كۆبكاته‌وه‌. ئه‌و به‌رده‌وام موتاڵای به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی فه‌ره‌نسا و ڕووسیای كرد و وه‌ و عاشقی هۆنراوه‌كانی گابرێلا دانۆنتزیۆ بوو.

ئه‌م ژنه‌ بلیمه‌ته‌ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵیدا ده‌ستی كرد به‌نووسین و له‌ هه‌ڤده‌ساڵیدا یه‌كه‌م كورته‌ چیرۆكی به‌ناوی (خوێنی هاووڵاتیه‌كی ساردینیایی) له‌گۆڤارێك له‌ڕۆما بڵاوكرده‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌كۆتایی ساڵی (1894) به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕۆمانی به‌ناوی (ڕێگای هه‌ڵه‌) ناوبانگی ده‌ركرد. له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌ته‌مه‌نی 29 ساڵی له‌گه‌ڵ باڵمیرۆ مادزانی زه‌ماوه‌ندی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا چوو بۆڕۆما و تاكۆتای ژیانیان هه‌رله‌وإ مانه‌وه‌، به‌رهه‌می ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌ش دوو كوور بووِ به‌ناوه‌كانی ساردۆس و فڕانتس.

گراتسیا به‌هۆی به‌رهه‌مه‌ گرنگ و زۆر به‌پێزه‌كانیه‌وه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ناوبانگی ده‌ركرد، چونكه‌ له‌نێوان ساڵه‌كانی 1912 تا 1919 نزیكه‌ی هه‌موو ساڵێك كتێبێكی بڵاو ده‌كرده‌وه‌. سه‌رئه‌نجام له‌ساڵی 1924 دا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بیاتی پێبه‌خشراوه‌. كه‌ له‌دوای ئه‌م ژنه‌ تاكوو ئێستا هیچ ژنێكی ئیتالیی نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ده‌ست بێنن.

دواكتێبی هێشتا خۆی له‌ژیاندا مابوو بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ناوی (كه‌نیسه‌ی مه‌ریه‌می گۆشه‌گیر) بوو. ئه‌م چیرۆكه‌ باسی ژنێكی گه‌نج ئه‌كات كه‌به‌ده‌ست ده‌ردی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت. له‌دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌ی، گراتسیا خۆشی به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ گرفتارده‌بێت و سه‌ره‌نجام له‌ 15/8/ 1934 به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌یه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات و سه‌رئه‌نێته‌وه‌. هه‌رله‌وساڵه‌دا ساردۆس و پاشانیش فڕانتس ماڵئاوایی له‌ ژیان ده‌كن. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ منداڵه‌كانی فڕانتس نامه‌ و ده‌ستنووسه‌كانی گراتسیا ده‌پارێزن، كه‌تاكوو ئێستاش نووسخه‌ی به‌رهه‌مه‌ ده‌ستنووسه‌كانی خۆی له‌ مۆزه‌خانه‌ی شاری نۆڤۆرۆ دانراون و هه‌روه‌ها به‌رهه‌ماكانیشی له‌ كتێبخانه‌ی میللی ڕۆمدا پارێزراون.

هه‌ندێك له‌به‌رهه‌مه‌ به‌ناو بانگه‌كانی ئه‌مانه‌ن: ( (كه‌نز، دادپه‌روه‌ری، پاش ته‌ڵاقدان، خۆڵه‌مێش، له‌ بیاباندا، ڕێگای هه‌ڵه‌، ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌باخێكی زه‌یتوندا، نهێنی پاوێكی گۆشه‌گیر، سه‌رزه‌مینی هه‌وا) ) .

سه‌رچاوه‌ سایتی: ویكی پدیا
کوردستان نێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-21 18:39:41

حسام رسام*
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ولاتى كوردان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2010-04-29
په‌یامه‌كان: 306
WindowsVistaMSIE7

Re: ""::""ژنه‌ ڕۆماننووسی ئیتالی: گراتسیا كۆزیما دڵدا-::"":

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-aff294c000.gif

Kurdzhin
Iam so sorry , Forgive me please !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-24 13:30:49

P a i w a s t
کازیوەی یانە
شوێن: 彡 سلــێمــانی 彡
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-04
دواترین سه‌ردان: 2012-02-01
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsXPFirefox

Re: ""::""ژنه‌ ڕۆماننووسی ئیتالی: گراتسیا كۆزیما دڵدا-::"":

زۆر سوپاس کاکە حسام هەر سەرکەوتو بیت یاخوا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net