.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















جوگرافیای هه‌ولێر
شوێن
هه‌ولێر ده‌که‌وێته باشووری کوردستانی گه‌وره و باکوری وڵاتی عێراقی فیدراڵ که پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانه و پایته‌ختی هاوینه‌ی عێراق.
شاری هه‌ولێر ده‌که‌وێته نێوان هێلی پانی(35.45-37) و هێلی دریژێ(43-45) شوێنه‌که‌ی به‌وه جیا ده‌کرێته‌وه که دهکهوێـه ناوچه‌یه‌کی لولپهڕی لێوار ناوچه‌یه‌کی جیای باکوری رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ک و ناوچه‌یه‌کی ده‌شتایی له باشووری رۆژئاوا له‌لایه‌کی تر، به‌رزترین ناوچه‌ی ستار گه‌ڕه‌کی قه‌ڵایه که ده‌گاته 414 مه‌تر له سه‌رووی ده‌ریا، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی شار ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی گردۆلکهیهکی پان که پێی ده‌گوترێت ده‌شتی هه‌ولێر و به‌رزاییه‌که‌ی ده‌گاته390 مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریا.
تخوبی ده‌شتی هه‌ولێر له‌لای رۆژئاوا که نزیکه له رووباری دیجله بریتیه به‌رزاییه‌کانی چیای قه‌رچۆغ به دووری 50کم له پێگه‌یشتنی رووباری زابی بچووک به رووباری دیجله، که قه‌ره‌چوغ بریتییه له زنجیره گردۆڵکه‌یه‌ک که به‌رزترین لوتکه‌ی ده‌گاته (874.7م) له ئاستی رووی ده‌ریا.
و له‌لای باشووری رۆژ ئاوا ئه‌و زنجیره گردۆلکهکانی(زۆر گه‌زراو) که‌ندێناوه جیا ده‌کاته‌وه له ده‌شتی هه‌ولێر.
له‌لای رۆژهه‌ڵات ئه‌وا تخوبی ده‌شتی هه‌ولێر بریتیه له شیوی(به‌ستۆڕه) و چیا(دیده‌وان) که به‌رزاییه‌که‌ی(1245)م له‌لای باکوریش هه‌ریه‌که له چیاکانی پیرمام( و سه‌فین و 1475م) که سنووری ده‌شته‌ن که دریژییه‌که‌ی 75 کم و پانیه‌که‌ی 35کم.
به‌مه‌ش شاری هه‌ولێر ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی پێده‌شتێکی ئاوه‌دان و به پیت که خودی شاره‌که له سه‌ر گردێکی پان که تێکڕای به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته 390م له ئاستی رووی ده‌ریا دروستکراوه، که ئه‌م ده‌شته‌ش شێوه‌یه‌کی سێگۆشه‌ی وه‌رگرتووه که به‌ره‌و که‌رکووک به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌شتی هه‌ولێر بریتیه له پێخورانێکی قول که تیایدا نیشته‌مه‌نی قوڕ و لم چه‌و کۆبۆته‌وه، له نێو ئه‌م ده‌شته‌ش چه‌ندین شیوی ته‌نک هه‌ن که ئاوه‌کانیان روو دهکنه هه‌ردوو زابهکه.
هه‌ڵکه‌وتنی شاری هه‌ولێر له‌م ناوچه‌یه پاڵنه‌رێکی سه‌ره‌کی بووه بۆ وه‌رچه‌خان و گه‌شه‌سه‌ندی و بوونی به مه‌ڵبه‌ندێکی ستراتیژی گرنگ چونکه ئه‌م پێده‌شته یارمه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی شاره‌که داوه بۆ پاراستنی بایه‌خی خۆی له گشت بواره‌کانی ژیاندا.
سه‌باره‌ت به شوێنی شار ئه‌وا دهکهوێـه ناوه‌ڕاستی پارێزگای هه‌ولێر که ده‌که‌وێته گۆشه‌ی باکوری رۆژهه‌ڵاتی عێراق، که له باکوری تخوبی له‌گه‌ڵ وڵاتی تورکیایه و له رۆژهه‌ڵات و وڵاتی ئێرانه و له باکوردا تخوبی له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی سلێمانی و که‌رکووک و له رۆژئاواتخوبی له‌گه‌ڵ پارێزگای موسڵه.
ئه‌م شوێنه جۆگرافییه گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه نه‌وه‌ک ته‌نیا له گه‌یشتن به شاره‌کانی تری عێراق به‌ڵکو به به‌ستنه‌وه‌ی عێراق به وڵاتانی درواسێ.
به‌م مه‌به‌سته‌ش شاری هه‌ولێر به ڕێگای وشکانی چاک به ناوچه‌یه‌کی تری عێراق به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا له ڕێگای هامڵتۆنه‌وه ناحیه‌ی پیرمام- قه‌زای سۆران، ناحیه حاجی ئۆمه‌ران) و به‌دووری 187کم به سنووری نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ستراوه.
له‌لایه‌کی تر له ڕێگای(به‌رده‌ڕه‌ش – موسڵ- زاخۆ-) به‌رێگایه‌کی 206کم به سنوری کۆماری تورکیا به‌ستراوه‌ته‌وه.
و له ڕێگای (به‌رده‌ڕه‌ش- زاخۆ- فیشخابور) به‌ر ِێگایهکی 202کم به سنووری کۆماری عه‌ره‌بی سوری به‌ستراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌کی تر شاره‌که به چه‌ند ڕێگایه‌کی تری چاک به شاره‌کانی تری عێراق به‌ستراوه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش:
هه‌ولێر- موسڵ
87کم
هه‌ولێر – که‌رکووک
96 کم
هه‌ولێر- به‌غدا
341کم
هه‌ولێر –دهۆک
157کم
ئه‌م تۆڕه‌ش له ڕێگای وشکانی ئاسانکارییه‌کی چاکی بۆ گواستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاڵۆگوڕی که‌ل و په‌ل له شاره‌وه به‌ره‌و شاره‌کانی تری عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات کردووه، ئه‌مه‌ش یه‌کێک بووه له گرنگترین هۆکاره‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی شار.
له‌لایه‌کی تر پله‌ی گه‌رمی و شوێنی هه‌ڵکه‌وتنی فه‌له‌کناسی شار کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی، هه‌ولێر ده‌که‌وێته سه‌ر هێڵی درێژی 44 پله باکوری و بازنه‌ی پانی 3612 رۆژهه‌ڵات، واته ده‌که‌وێته ناوچه‌ی ئاو باوی شله‌تێنی مام ناوه‌ندی که به پله‌ی گه‌رمی شله‌تێن و رێژه‌ی بارانی زۆر جیا ده‌کرێته‌وه،که ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری شاره‌که هه‌یه، و به‌تایبه‌تی له بواری که‌رتی کشتوکاڵ و خزمه‌تگوزارییه‌کانی گه‌شت و گوزاری.
به‌ره‌نجامی گشتی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له شاری هه‌ولێر که‌متره لهبهرهنجامهکانی له ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، که له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی دوای گهیشتۆهته(7/49)ه پله‌ی سه‌دی له هاوین 2004-2005 هه‌رچی نزمترین پله‌ی گه‌رمییه له ساڵانه‌ی دوایی گهیشتۆهته(6/4) پله‌ی سه‌دی له زستانی هه‌مان ساڵً هه‌روه‌کو خشته‌ی خواره‌وه.
به‌ره‌نجامی پله‌کانی گه‌رما له شاری هه‌ولێر
ساڵ
به‌زرترین پله‌ی گه‌رمی
به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی
2000-2001
0.8-
47.9
2001-2002
1.2-
48
2002-2003
0.4
45.6
2003-2004
0.9
49.7
2005-2006
4.6-
46.3
2006-2007
0.9 -
46.6
2006-2007
1.6-
44.2
به‌ره‌نجام
1.42-
47
گه‌ر سه‌یرێکی خشته‌که بکه‌ین ده‌بین به‌ره‌نجامه‌که له نێوان (1.43 -) به نزمترین پله‌و(47) به به‌رزترین پله که ئه‌مه‌ش که‌متره(3-4) له پله‌ی گه‌رمی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
سه‌باره‌ت به به‌رنجامی باران بارین و رێژه‌کانی له شاری هه‌ولێر و سه‌رجه‌م پارێزگاکه ئه‌وا له خشته‌کانی هاویندا دیاره که ڕێژه‌ی باران له ماوه‌ی ساڵی دوای له هه‌ولێر(417.3) ملم، که چی له‌سه‌رجه‌م پارێزگه‌که گه‌یشتۆته(847.7) ملم ساڵانه، هه‌ر وه‌کو روون کراوه‌ته‌وه که به‌رزترین ڕێژه‌ی باران له ناوچه‌ی مێرگه‌سۆره به (1391.1) ملم و که‌مترین له ده‌شتی هه‌ولێره به ڕێژه‌ی(304.36) گه‌ر سه‌یری به‌ره‌نجامی پارێزگاکه بکه‌ین ده‌بینین ده‌که‌وێته هێڵی ناوچه‌ی بارانی مسۆگه‌ر( که زیاتر له 500ملم ساڵانه‌یه) هه‌رچی ناو شاری .
خشته‌ی ڕێژه‌ی باران بارین له شاری هه‌ولێر
وه‌رزی باران
باران/ ملم
به‌فر /ملم
2000-2001
295.1
---------
2001-2002
343.4
---------
2002-2003
541.2
---------
2003-2004
496.5
---------
2004-2005
427
15 سم
2005-2006
427.5
12 سم
2006-2007
423.5
--------
2007
384.2
--------
به‌ره‌نجام
417.3ملم
خشته‌ی ڕێژه‌ی باران بارین له پارێزگای هه‌ولێر
وه‌رزی باران
شوێن / به‌رزترین
ڕێژ / ملم
شوێن/نزمترین
ڕێژه‌ی/ ملم
2001-2002
مێرگه‌سور
1359.6
خه‌بات
330.3
2002-2003
مێرگه‌سۆر
1393.3
قوشته‌په
413.1
2003-2004
مێرگه‌سۆر
1471.4
گوێڕ
254.5
2004-2005
مێرگه‌سۆر
1178.8
گوێڕ
234.9
2005-2006
مێرگه‌سۆر
1555.4
گوێڕ
289
به‌ره‌نجام
1391.1
304.36
هه‌ولێره ئه‌وا ده‌که‌وێته ناوچه‌ی بارانی نیچمه مسۆگه‌ر(که له نێوان 300-500)ملم ساڵانه‌یه)
که‌واته ته‌واوی زه‌وی کشتوکاڵی پارێزگای هه‌ولێر که 1514120 هیکتاره بۆ ساڵی 2007 وه‌کو خشته‌ی خواره‌وه).
ده‌که‌وێته ناوچه‌ی بارانی مسۆگه‌ر و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریه‌کی ئه‌رێیانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر بواری کشتوکاڵ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ناوچه‌یه‌کی به‌فراوان و به سوود بۆ کشتوکال سه‌یر ده‌که‌ین ڕێژه‌ی به‌رهه‌مه له ئاستێکی زۆر نزمدایه به‌تایبه‌تی لایه‌نی رووه‌کی بۆ یه پێویسته بایاخی پێبدرێت و پرۆسه‌ی کشتوکاڵ گه‌شه بکات وه‌به‌رهێنان کشتوکاڵی بایه‌خێکی زیاتری پێبدرێت.
ده‌شتی هه‌ولێر هه‌رێمێکی کشتوکاڵییه و قوڵایی ستراتیژی هه‌یه و به‌مه‌به‌ستی دیار خستنی گرنگترین به رووبوومی کشتوکاڵ ئه‌م خشتانه ده‌خه‌ینه ڕوو.:
1- به‌رووبوومه ستراتیژییه‌کان
به‌ربووم
زه‌وی چێنراو/ هیکتار
گه‌نم
135145
جۆ
242417
گه‌نمه‌شامی
182
گوڵهبهڕۆژی
1856
برنج
292
کۆی گشتی
279892
که ئه‌گه‌ر بزانین سه‌رجه‌م خاکی چێنرداوی هه‌رێم له‌م به‌رووبوومانه 621576 ده‌زانین که پشکی هه‌ولێر 45% له هه‌موو به‌رووبوومی هه‌رێم .
2- به‌رووبوومی سه‌وزه‌وات
به‌روبووم
هیکتار
ته‌ماته
10452
خیار
4929
باینجان
2345
کۆی گشتی
17726هێکتار
و ئه‌گه‌ر بزانین که سه‌رجه‌م زه‌وی ته‌رخانکراو بۆ ساڵی 2007 به هکار بۆ به‌رووبوومی سه‌وزه وات بریتیه له 369.9 هیکتار، که‌واته پشکی هه‌ولێر بریتییه له 48% له‌سه‌رجه‌م داهاتی هه‌رێم .
3- مێوه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ولێر
جۆری مێوه
زه‌وی/ هیکتار
زێ
250
سێ‌و
450
هه‌نجیر
300
هه‌نار
770
کۆی گشتی
1770
هه‌ر چه‌نده ته‌واوی زانیاریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌م بواره‌دا به‌رده‌ست نییه به‌ڵام مه‌زنده ده‌کرێ که پشکی هه‌ولێر له‌م بواره‌دا له نێوان (15-30%) سه‌رجه‌م به‌ربوومی هه‌رێم بێت.
زه‌وی کشتوکاڵ
سه‌باره‌ت به زه‌وی کشتوکاڵ ئه‌وا به‌پێی ناوچه‌کانی هه‌رێم به‌سه‌ر چه‌ندین جۆره دابه‌شکراون وه‌کو له خشته‌ی خواره‌وه دیاره.
شێوه‌ی دابه‌شکردنی زه‌وی کشتوکاڵ
ده‌شتایی(به باران ئاودراو)
گردۆلکه
زه‌وی شاخاوی
30-100 دۆنم
10-30 دۆنم
که‌متر له 10 دۆنم
بۆ زانین پشکی پارێزگای هه‌ولێر له‌و رووبه‌ری زه‌وی کشتوکاڵی هه‌رێمی کوردستان گه‌ر سه‌یری ئه‌م خشته‌یه بکه‌ین.
پارێزگا
رووبه‌ری گشتی
رووبه‌ری شیاوبۆ چاندن
کۆ ناشیا بۆ چاندن هکتار
هه‌ولێر
1514120
580645
45635
626280
887840
دهۆک
931398
254892
46650
301542
629856
سلێمانی
1042808
232700
59299
291999
131020
که‌رکووک
802076
300151
15822
315973
486103
کۆی گشتی
4290402
1368388
167406
1535794
2134819
له‌م خشته‌یه‌ش روون ده‌بێته‌وه که به‌ره‌نجامی زه‌ویی شیا و بۆ چاندنی سنوری پارێزگای هه‌ولێر بریتین له 40.7% هکتار له ته‌واوی زه‌وی هه‌رێم هه‌رچی زه‌وی نه‌شیاوه بۆ چاندن ده‌کاته 41.5% له ته‌واوی زه‌وی هه‌رێم، واتا رووبه‌ری گشتی زه‌وی پارێزگای هه‌ولێر ده‌کاته 35.2% سه‌رجه‌م زه‌وی هه‌رێمی کوردستان.
دارستان
دارستان سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی داهاته و گرنگیه‌ی خۆی هه‌یه له پاراستنی ژینگه و خۆشکردنی ئاو هه‌وا و راگرتنی دامالینی خاک و پاراستنی ئاو ژیانی کێوی و په‌ره‌پێدانی پاوان زۆربه‌ی دارستانه‌کانی هه‌رێم له ئاستی (600-2000)م، له‌ئاستی رووی ده‌ریاوه‌ن و قه‌باره‌ی داره‌کانیشی مام ناوه‌ندین و به گوێره‌ی جیاوازی ناوچه‌کان جوانی داره‌کان ده‌گۆڕین، و ئه‌مه‌ی خواره‌وه خشته‌ی رووبه‌ری دارستانه‌کانه:
ژ
رووبه‌ر
هه‌ولێر
دهۆک
سلێمانی
که‌رکووک
کۆی گشتی
1-
دارستانی ده‌ستکرد
3625
3164
6931
811
14531
2-
دارستانی سروشتی
326092
442597
417604
159555
1345848
3-
باخچه‌ی ره‌ز به‌راو
5713
7891
12985
560
27148
4-
باخچه‌یی ره‌ز دێمی
5932
6433
22432
285
35082
5-
پاوانی سروشتی
351000
263135
576517
3190
1222562
6-
پاوانی ده‌ستکرد
2828
1910
70
----
4807
گه‌ر سه‌یرێکی خشته‌که بکه‌ین ده‌بینین ڕێژه‌ی هه‌ولێر له دارستان ده‌ستکرد (24.9%) و دارستانی سروشتی (24.9%) باخچه‌ی به‌راو (21%) و باخچه‌ی دێمی (16.9 %) و پاوانی سروشتی (28.7%) و پاوانی ده‌ستکرد(58.8%).
به‌خێوکردنی هه‌نگ
هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه به‌م پیشه‌یه له ناو ژیانی کورده‌واریدا جهسپیوه و هه‌ر چه‌نده به‌هۆی هێرشه حکوومه‌ته‌یه‌ک له دوتی یه‌که‌کانی عێراق بۆ سه‌ر کوردستان زیانێکی زۆربهم سامانه گه‌یشتووه به‌ڵام له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوای هه‌وڵی جدی دراو بۆ بوژاندنه‌وه‌یان و ته‌مه‌ی خواره‌وه لیستێکی له‌م بواره‌یه له پارێزگای هه‌ولێر.
ژماره‌ی هه‌نگه‌وان
ژماره‌ی شانه‌ی هه‌نگ
به‌رهه‌م (ته‌ن/ ساڵانه)
4.002
52.366
147
و ئه‌گه‌ر بزانین که سه‌رجه‌م ژماره‌ی هه‌نگه‌وانی کوردستان 14.329 که‌واته پشکی هه‌ولێر له هه‌نگه‌وانان ده‌کاته(27.9%) و هه‌رچی ژماره‌ی شانه‌ی ههنگهن ئه‌وا له کوردستان 170.315 که‌واته رێژه‌ی هه‌ولێر له ته‌واوی کوردستان(30.7%) و سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می هه‌نگوین ئه‌وا پارێزگاری هه‌ولێر ڕێژه‌ی(23.4%) له‌سه‌رجه‌م به‌رهه‌می کوردستان پێک ده‌هێنن.
سامانی ئاژه‌ڵ
به‌هۆی هه‌لکه‌وتنی هه‌ولێر له پێده‌شتێکی فراوان و نزیک ناوچه‌ی شاخاوی ئه‌و رۆلێکی گرنگی بینیووه له پرۆسه‌ی به‌خێوکردنی مه‌ڕ و ماڵات و دروستکردنی کیڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر ، که وه‌کو خشته‌ی خواره‌وه‌یه.
Top
خشته‌ی ئامار ئاژه‌ڵ له هه‌ولێر ساڵی 2001
ئاژه‌ڵ
ژماره له هه‌ولێر
سه‌رجه‌م له کوردستان
رێژه‌ی
مه‌ڕ
399442
3457609
11.5%
بزن
468749
1430445
32.7%
ره‌شه وڵاغ
82680
424683
19.4%
خشته‌ی ئاماری کێلگه‌ی هه‌ولێر ساڵی 2006
جۆری پرۆژه
ژماره له هه‌ولێر
سه‌رجه‌م له کوردستان
رێژه
په‌له‌وه‌ری گۆشت
347
777
44.6%
مریشکی هیڵکه
2
5
40%
سه‌ربڕخانه‌ی بهلهدهر
3
6
50%
سه‌ربڕخانه‌ی ئاژه‌ڵ
1
4
25%
خشته‌ی پرۆژه‌کانی ماسی و حه‌وزی ماسی بۆ ساڵی 2006
جۆری پرۆژه
ژماره له هه‌ولێر
سه‌رجه‌م له کوردستان
رێژه
به‌خێوکردنی ماسی
126
215
58%
به‌رهه‌می په‌نجه ماسی
1
2
50%
خشته‌ی پرۆژه‌کانی قه‌ڵه‌وکردنی ئاژه‌ڵ و توانای به‌رهه‌م هێنانی له‌سه‌ر ئاستی کوردستان
پرۆژه
ژماره له هه‌ولێر
سه‌رجه‌م له کوردستان
رێژه سه‌دی
قه‌ڵه‌وکردنی گۆڵ
11
25
44%
قه‌ڵه‌وکردنی به‌رخ
1
8
14.2%
توێژینه‌وه‌ی کشتوکاڵ
ئامانجه‌کانی جێبه‌جێکردنی توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له بواره‌کانی تاقیکردنه‌وه‌ی کشتوکاڵی و به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لوژیای کشتوکاڵی نوێ مه‌به‌ستی کهشهپێدانی که‌رتی کشتوکاڵی.
له پارێزگای هه‌ولێر چه‌ندین وێستگه‌ی توێژینه‌وه هه‌ی که رووبه‌ره‌کانیان به‌سه‌ده‌ها دۆنه‌مه وه‌کو ئه‌وه‌ی له خشته‌ی خواره‌وه دا هاتووه:
وێستکه‌ی توێژینه‌وه
شوێن
رووبه‌ر/دۆنم
مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه‌ی کشتوکالی
عه‌نکاوه
4.5
وێستگه‌ی توێژینه‌وه‌ی کشتوکاڵی حه‌ریر
حه‌ریر
24
وێستگه‌ی توێژینه‌وه کشتوکاڵی قوشته‌په
قوشته‌په
250
وێستگه‌ی توێژینه‌وه‌ی گردهسهر
قوشته‌په‌ی گرده ره‌ش
220
که ئه‌م وێستگانه چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی کشت‌وکاڵیان لێ ئه‌نجام ده‌درێت له‌سه‌ر به‌رووبومی گه‌نم و ئالیک و رۆنی پیشه‌سازی ئه‌مه جگه له ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کانی مه‌شق و راهێنان سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو کاره‌ی توێژینه‌وه، و به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنانی و پێشخستنی که‌رتی کشتوکاڵ له کوردستاندا، ئه‌وا له هه‌ولێر هه‌ندێک پرۆژه‌ی تر هه‌ن وه‌کو:
1- کۆتایی سارده‌که‌ره‌وه به‌سته‌ڵه‌ک که یه‌کیان له ناو هه‌ولێر به توانای 5000 هه‌زار ته‌ن که 1000 ته‌ن کۆگای به‌سته‌ڵه‌ک بۆ عه‌مبار کردنی گۆشت.
2- سه‌باره‌ت به چاندنی به‌رووبوومی سه‌وزه له ژووری پلاستیک و شووشه ئهواله ناحیه‌ی شه‌مامک و قه‌زای خه‌بات ئه‌م سیسته‌مه‌ی تایبه‌ته به چاندنی داپۆشراو هه‌یه.
3- سه‌باره‌ت به دروست کردنی کارگه‌ی شیره‌مه‌نی ئه‌وا له ناوه‌ندی هه‌ولێر و ناحیه‌ی به‌حرکه و قه‌زای مه‌خمور هه‌ن.
4- سه‌باره‌ت به کارگه‌کانی دۆشاو قوتوبه‌ندی ئه‌وا له‌به‌ر زۆری به‌رهه‌می هه‌ولێره چه‌ندین کارگه هه‌ن.
ڕ – کارگه‌ی قوتوبه‌ندی میوه له قه‌زای سۆران و چۆمان به توانای (80-20) ته‌ن رۆژانه بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ک هه‌یه.
ب- کارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته له ناوه‌ندی هه‌ولێر و قه‌زای خه‌بات و ناحیه‌کانی شه‌مامک و گوێر به توانای(1-5) ته‌ن رۆژانه.
کشتوکاڵ
هه‌روه‌کو ده‌زانرێت هه‌رێمی کوردستان به‌وه ده‌ناسرێت که کۆنترین شوێنه که مرۆڤ له مێژووی خوێدا کشتوکاڵی لێوه کردبێت، ئه‌وه‌تا له هه‌ولێر و له گوندی(زار چه‌می) یه‌که‌م گوندی کشتوکاڵی له جیهاندا له نزیک( شانه‌ده‌ر) هه‌بووه .
هه‌ولێری پایته‌خت به‌وه جیا ده‌کرێته‌وه که که‌ش و هه‌وای یه‌کجار باش و زه‌ویه‌کی به‌پیت و به‌ره‌که‌تی هه‌یه، و به‌یانیان وه‌زره‌کان له هه‌ولێر دوو وه‌رزی چاندن هه‌یه(هاوینه و زستانه) که له‌م پێده‌شته‌دا له وه‌رزی هاوین به‌رهه‌مه‌کانی وه‌ک(ته‌ماته، خیار، باینجان، شفتی، باڵنده، پیاز، سیر، کونجی، توتن، گوڵه به‌رۆژه، فاسولیا، کودی..هتد) ده‌چێندرێت.
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌کانی زستانه ئه‌وا بریتیه له (گه‌نم،جۆ، نیسک، نۆک، پاقڵه‌مه‌نیه‌کان).
گه‌ر سه‌یرێکی به‌رهه‌می پارێزگا بکه‌ین له بواری کشتوکاڵدا ئه‌وا به‌روبوومی سه‌ره‌کییه‌کان ده‌کرێته چه‌ند به‌شێک:
1-دانه‌وێله (گه‌نم، جۆ، برنج)
2- به‌رووبوومی پیشه‌سازی و رۆندارهکان (کونجی، گوڵه به‌ڕۆژه، توتن).
3- سه‌وزه‌وات (ته‌ماته، خیار، شفتی، گندۆره، پیاز....)
4- میوه (ترێ، سێ‌و، قه‌یسی، خۆخ، هه‌رمێ، هه‌نار.....)
5-پاقڵه‌مه‌نییه‌کان (نۆک، نیسک، فاسولیای ته‌ڕ.........)
جێگای ئاماژه‌یه که قوڵی ئاوی ژێر زه‌وی له‌و پارێزگایه به پێی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ بریتییه له 100-150 مه‌تر که ئاوێکی سازگاره و راده‌ی سوێریی 400/1000000 ملم سێجایه، هه‌رچی ئاوی سه‌ر زه‌وییه له نێوان 10-15 مه‌تر و له ئه‌وانی تر سوێرتره و ته‌نها بۆ ئاودێری به‌کاردێت له‌به‌ر ئه‌ویش ده‌شته‌کانی پارێزگا زۆر به پیت و به‌ره‌که‌تن و ژماره‌یه‌کی زۆر بیر ئیرتوازی لێدراوه له ده‌شته‌کانی ( هه‌ولێر،هه‌ریر، کویسنجه‌ق ، مه‌خمور).
سه‌باره‌ت به رووبه‌ری پارێزگای هه‌ولێر 1447 کم دووجایه که ده‌کاته 3.3%ی رووبه‌ری عێراق .
--------------------------------------------------------------------------------

له‌سه‌ر هێڵ نییه









دانیشتوانی هه‌ولێر
باسکردن له‌م بابه‌ته ئاسان نییه،چونکه ئه‌م شاره به‌پێی ته‌مه‌ند درێژه‌که‌ی چه‌ندین جار گه‌شه‌سه‌ندن و فه‌رامۆشکردنی به خۆوه بینووه، هه‌ر چه‌نده ههولێریهکهم جار له هه‌زاره‌ی سێیه‌م پێش زایینی، و له‌سه‌رده‌می پادشای سۆمه‌ڕی شۆلکی باسی لێوه کراوه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئاشوورییه‌کان یه‌که‌م گه‌شه‌ی به‌خۆوه بینیووه و ته‌نانه‌ت بۆته بنکه‌یه‌کی گرنگی ئایینی ئاشوورییه‌کان و په‌رستگای خواوه‌ند عه‌شتاری تیابووه، دواتر و له‌گه‌ڵ رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی ئاشووری ساڵی 612پ.ز. له سه‌ر ده‌ست مییدیه‌کان.
دووه‌م گه‌شه‌سه‌ندنی شار له سه‌رده‌می سوڵتان موزه‌فه‌ردین کوڕی زه‌ینه‌دین عه‌لی کومک ناسراو به موزه‌فه‌ره‌دین گۆگ به‌ری(گورگه بۆر) کاتی ساڵی 586 کۆچی / 1190 زایینی ده‌سته‌ڵاتی شار وه‌رده‌گرێت و له‌ماوه‌ی 43 ساڵه‌ی حوکمڕانی ئه‌و زۆر گه‌شه‌سه‌ند و سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی نزیکی خسته سه‌ر هه‌ولێر و ئه‌م ناوچه ناوی بوو هه‌رێمی شاره‌زو ناوچه‌یه‌کی فراوانی نێوان زابی گه‌وره سولیمانی تا ده‌گات داقوقدوای ده‌گرته خۆ که هه‌ولێر پایته‌ختی ئه‌م هه‌رێمه بووه به‌ڵام دوایی کۆچکردنی له 630کۆچی 1233 زایینی شاره‌که پشت گوێ خراوه، هه‌ر چه‌نده تا ئێستات نه‌زانراوه له‌م دوو سه‌رده‌مه‌دا چڕی دانیشتوانی له هه‌ولێر چه‌ند بووه، به‌ڵام جگه له‌م دوو سه‌رده‌مه هه‌ولێر، فه‌رامۆشکراوه و به‌رده‌وام هێرش کراوه‌ته‌سه‌ر و به‌ده‌ستی داگیر که‌ران تیکوپێکدراوه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر به‌ره‌نگاری و لیژنه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی که سه‌ریان بۆ که‌س شۆڕنه‌کردووه، هه‌ر چه‌نده زۆربیانی و مسیۆنیز و گه‌ریده له چاخی جیاجیا له هه‌ولێره‌وه رۆیشتوون هه‌ر له (مشیمازیخا) که له 550 زاینی سه‌ردانی هه‌ولێر کردووه و تا ده‌گاته کولونیل و ئه‌فسه‌ره‌کانی داگیرکاری بریتانی بۆ عێراق ، و هه‌ریه‌که و به‌دید و مه‌زنده‌ی خۆی باسی له شار و له ڕێژه‌ی دانیشتوانی کردووه، به‌ڵام ده‌توانین مه‌زنده‌که‌ی(مونشی به‌غدادی) که به گه‌شتێک ساڵی 1822 هاتۆته هه‌ولێر به‌سه‌ره ده‌زووی ئه‌م بابه‌ته دانین که دانیشتوانی هه‌ولێر به 5000 ماڵ داناوه (1000) له قه‌ڵا و(4000) له خواره‌وه قه‌ڵا، و ئه‌گه‌ر ئێمه ڕێژه‌ی هه‌ر ماڵێک به 6 که‌س دانیل ئه‌وا دانیشتوانی شار ئه‌وکات 30.000 که‌س بووه، به‌ڵام به‌هۆی پشت گوێ خستنی شار‌و نه‌خۆشی و داڕمانی بارودۆخی ئابوری ژماره‌که له ساڵی 1837 بۆته 4500 که‌س، که‌چی به‌پێی راپرسییه‌کانی له ساڵی 1847 ژماره‌که وه‌کو خۆی ماوه(5000- 6000) که‌س به‌ڵام دووباره له ساڵی 1892 ژماره‌که که‌مبۆته‌وه بۆ 4254، به‌ڵام له ساڵی 14500 که‌س،(ئه‌مه‌ش به‌پێی ژماره‌ی خانه‌وه‌کانه، که له ساڵی 1919 گه‌یشته 2400خانوو، که چڕی دانیشتوانی عێراق 6 که‌سه بۆ هه‌ر خانووێک، و به‌پێی مه‌زنده‌ی هه‌ندێک توێژه‌ر).
ساڵ
ژماره‌ی دانیشتوانی/ که‌س
1838
4500-5000
1847
5000-6000
1916
10.000
1919
14500
1947
27036
به‌ڵام گه‌ر بێنه سه‌ر یه‌که‌م سه‌ر ژمێری فه‌رمی که‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌لایه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه بۆ ساڵی 1947 ده‌بین که سه‌رژمێری دانیشتوان گه‌یشتۆته 27036 که‌س له‌وانه‌ش(151) بیانی واتا دانیشتوان به‌ڕێژه‌ی 86% له‌سه‌ر دوای ژماره که ساڵی 1919 و به‌ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی سروشتی 2%، جێگای ئاماژه‌یه که ئه‌وکات شاری هه‌ولێر له 9 گه‌ره‌ک پێک ده‌هات، که ته‌نیا قه‌ڵات له سێ گه‌ڕه‌کی سه‌رای و ته‌کیه و شوێخانه پێک دێت)، و ئه‌وکات گه‌ڕه‌کی عه‌ره‌ب گه‌وره‌ترین گه‌ڕه‌ک بووه، هه‌رچی گه‌ڕه‌کی ته‌عجیلی جوله‌که‌یه و به کۆنترین گه‌ڕه‌که له‌گه‌ڵ تۆ دووی پۆلیس و سه‌رباز.
گه‌ڕه‌ک
ژماره‌ی دانیشتوان/ که‌س
عه‌ره‌ب
5644
ته‌عجیل ئیسلام
4966
قه‌ڵات- سه‌رای
1596
ته‌کیه
1563
توبخانه
1161
خانه‌قا
4521
مسته‌وفی
4038
ته‌عجیل یه‌هود
1998
ئۆردووگا
1549
کۆی گشتی
27036
ئه‌م سهرژمێرهش ده‌ریده‌خات که زۆربه‌ی دانیشتوانی شار موسڵمانن 23466 که ده‌کاته ڕێژه‌ی 86.8% و به‌ڕێژه‌ی 8.3% فه‌له‌نه که ده‌کاته 2244 که له گه‌ڕه‌کی عه‌ره‌ب کۆده‌بنه‌وه و ڕێژه‌ی 4.9% جوله‌که‌نه که له گه‌ڕه‌کی ته‌عجیل یه‌هود کۆ ده‌بنه‌وه، هه‌رچی که‌مه ئایینه‌کانی تره ئه‌و به‌ڕێژه‌ی زۆر که‌م به‌ڕێزی 5 که‌س و سابئیه(1) که‌س!!!
سه‌باره‌ت به دابه‌شبوونی دانیشتوان ئه‌و ڕێژه‌ی دانیشتوانی شار 11.3% له ته‌واوی دانیشتوانی لیوا که ده‌گاته(38084 که‌س) پێک دههیت..
شوێن
شار
لادن
هه‌ولێر
26885
-------
ناحیه‌ی قوشته‌په
----
42242
ناحیه شه‌قڵاوه
3354
13289
قه‌زای ره‌واندوز
5304
39494
قه‌زای مه‌خمور
3095
41010
قه‌زای رانیه
1805
2584
کۆێسنجهق
7929
22172
زێبار
310
6111
کۆی گشتی
48682
189402
دواتر له ساڵی 1957 سه‌ر ژمێریه‌کی تر ئه‌نجامدرا و ئه‌وکات گه‌ڕه‌کی ته‌عجیل یه‌هود نه‌ماو بووه گه‌ڕه‌کی سه‌عدو ناوه و له‌لایه‌کی تر گه‌ڕه‌کی سه‌یداوه زیادبوو، و ئه‌وکات هولێر. گه‌شه‌سه‌ندێکی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی و ژماره‌ی دانیشتوان بووه 39913 که‌س که وه‌کو خشته‌ی هاوپێچدا دیاره.
گه‌ڕه‌ک
ژماره‌ی دانیشتوان
موسڵمان
فه‌له
سابئه
یه‌زید
1- مسته‌وفی
10626
10552
71
1
1
2-خانه‌قا
7777
7766
11
-
-
3- عه‌ره‌ب
6850
6544
294
6
-
4- سه‌عدوناوه
4354
4351
2
-
-
5-ته‌عجیل
2877
2847
88
22
-
6-سه‌یداوه
2301
2279
20
1
-
7-قه‌ڵات/ سه‌رای
2619
1619
-
-
-
8- قه‌ڵات* ته‌کیه
1401
1401
-
-
-
9- قه‌ڵات/ تۆپخانه
1108
1108
-
-
-
کۆی گشتی
39467
406
30
1
-
به‌مه‌ش ده‌رده‌که‌وێت که ڕێژه‌ی سه‌ره‌کی شار بریتیه له موسَلمان به ڕێژه‌ی 98.9% و ئه‌مه‌ش بهڕِێژهی 12.1% له‌وه‌ی ساڵی 1947 و له‌لایه‌کی تر فه‌له‌کان ژماره‌یان که‌مبۆته‌وه به‌ڕێژه‌ی 7.3% و ته‌نیا ئێستا1% ی خه‌ڵکی شار پێک ده‌هێن که له یه‌ک کۆڵانی گه‌ره‌کی عه‌ره‌ب کۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانی تریش به‌ره‌و پارێزگاکانی وه‌کو که‌رکووک و موسڵ و به‌غدا یاخود هه‌نده‌رانی کۆچیان کردووه، هه‌رچی جوله‌که‌یه ئه‌وا له ساڵی 1951 و به زۆری به‌ره‌و ئاره‌زووی مانه‌وه‌یان ده‌کرد، هه‌رچی سائیبه‌و یه‌زیدیه ئه‌و ته‌نیا 3 که‌سی هه‌بوون له شار و ڕێژه‌یان زۆر که‌مبوو.
له‌لایه‌کی تر و به‌پێی ئه‌م سه‌ر ژمێریه ده‌رکه‌وت که زۆربه‌ی خه‌ڵکی شاری کوردن به ڕێژه‌ی 76.5% و به کۆی (6535)که‌س و دوای ئه‌وایش عه‌ره‌ب دێن به‌ڕێژه‌ی 6.8% به کۆێ(2722)که‌س و دوای ئه‌وانیش کلدو سه‌ریان دێن به ڕێژه‌ی 1.% و به‌کۆێ 47 که‌س و ئه‌وانی تر زمانی تر به‌ر ِێژهی 2.% و به کۆی 72 که‌س.
گه‌ڕ ڕێژه‌ی دانیشتوانی شاریش و لادیه‌کان بزانین ده‌بینین ئه‌وکات به‌م شێوه‌یه بووه:
قه‌زا
شارنشین
لادێ
سه‌رجه‌م
1- قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر
42771
41765
74536
2- قه‌زای شه‌قڵاوه
6419
37517
43936
3- قه‌زای مه‌خمور
4066
46710
50776
4- قه‌زای کوێسنجق
8932
27215
36147
5- قه‌زای ره‌واندوز
9687
35177
44864
6- قه‌زای زێبار
1182
11942
13124
کۆی گشتی
73057
200326
273383
دواتر دوای 9 ساڵ سه‌ر ژمێریه‌کی دی روویدا هه‌ر چه‌نده ئه‌م سه‌ر ژمێریه له کاتی شۆرشی ئه‌یلولی بووه به‌ڵام چه‌ندین راستی و زانیاری ده‌خاته به‌ده‌ست، به‌م سیشه ده‌رده‌که‌وێت که ژماره‌ی خه‌ڵکی شار بریتیه له 90320 که‌س واتا رێژه‌که 10% زیاتر کردووه له چاو گه‌شه‌ی سروشتی عێراق که 3.1% ئه‌مه‌ش له ئاکامی شۆرش وکۆچیکردنی خه‌ڵک له‌لای به‌ره‌و شار له ساڵی (1957-1965) به‌سه‌رجه‌می(40132) که‌س بووه، و به‌پێی ئه‌م سهرژمێرهژمارهی خه‌ڵکی شار بۆ لادێیه‌که بریتی بوو له ڕێژه‌ی25.1%) هه‌رچی ڕێژه‌ی دانیشتوانی شاری هه‌ولێر بۆ سه‌رجه‌م) ڕێژه‌ی دانیشتوانی شار بریتی بووه له 67.3% و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینیت که زۆربه‌ی خه‌ڵک روویان له شاری هه‌ولیچر کردووه، و شاره‌کانی تری پارێزگا به ڕێژه‌ی 32.7% خه‌ڵکی تیا بووه هه‌ولێر ده‌رده‌که‌وێت که ڕێژه‌ی دانیشتوانی گه‌یشته 101779 که‌س که ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌رجه‌م عێراق به 8.% که متره چونکه به‌هی به‌یانی11 ئادار 3947 که‌س له شاره‌وه به‌ره‌و لادێیان چوونه‌ته‌وه.
دووباره به‌هۆی بارودۆخی سیاسی نا له بار و ههرهستیاری شۆرشی ئه‌یلول و رووخاندنی لادێکان و تهرمیلکردنی خه‌ڵکی لادێ ژماره‌ی دانیشتوانی شار له‌سه‌ر ژمێری ساڵی 1977 گه‌یشتۆته 193588 واتا گه‌شه‌سه‌ندنی به‌ڕێژه‌ی 9.6% که ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌ی 65839 که‌س له ڕێژه‌ی سروشتی زیاتره.
یه‌کێک له هۆکاری ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه گه‌وره‌یه‌ش ده‌رچوونی به‌یانی(ئادار بوو که هه‌ولێری کرده پایته‌ختی هه‌رێمێکی ئۆتۆنۆمی و بوونه شاری هه‌ولێر به مه‌ڵبه‌ندی بزاڤی کوردایه‌تی ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه‌ش هه‌ولێر له(7) گه‌ڕه‌ک کرده(13) گه‌ڕه‌ک ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه‌ش له ساڵانی دواتر و به‌هۆی جه‌نگی عێراق و ئێران و ده‌ستپێکی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و رووخاندنی گونده‌کانی به‌ره‌و زیاتر ده‌رۆیشت. و له‌لایه‌کی دیکه هه‌ردوو ڕێژه‌ی کوردبوون و موسڵمانبوونی شاره‌که‌یه هاوتهریی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێڵه ده‌رۆیشت و ڕێژه‌ی زیادبوونی بریتی بوو له 19.4 %.
گه‌ڕه‌ک
ژماره‌ی دانیشتوان 1977
ژماره‌ی دانیشتوان1984
1- عه‌ره‌ب
21290
26399
2- ته‌عجیل
10439
12944
3- خانه‌قا
10172
12613
4- خه‌بات
24090
29871
5- ئاشتی
17519
21723
6- روناکی
21658
26856
7- ئازادی
13285
16473
8- رزگاری
20677
25639
9- برایه‌تی
8878
1109
10- مسته‌وفی
30378
37669
11- شۆڕش
8622
10691
12- سه‌ڵاحه‌دین
2948
3655
13- قه‌ڵات
3602
4466
کۆی گشتی
193558
240008
جێگای ئاماژه‌یه که‌وا خه‌ڵکێکی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی شار به‌هۆی خراپی بارودۆخ روویان له هه‌ولێر ده‌کرد، که له نێوان ساڵی 1977-1984 له‌سه‌رجه‌م 18406 که‌س ساڵانه روویان له هه‌ولێر کردووه و له گه‌ڕه‌که‌کانی ڕزگاری(کوڕان) و برایه‌تی و خه‌بات(سێتاقان) گرد ده‌بوونه‌وه.
که سه‌یرێکی خشته‌ی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی بکه‌ین له پارێزگای هه‌ولێر له ساڵی 1977 ده‌بینین:
ژماره‌ی دانیشتوان
کورد
عه‌ره‌ب
تورکمان
سریان
ئه‌رمه‌ن
هی تر
541086
465122
56025
8885
9324
114
1616
که دابه‌شبوونی ئه‌م پێکهاتانه‌ش به‌م ڕێژه‌ی خواره‌وه:
قه‌زا
کورد
عه‌ره‌ب
تورکمان
ئه‌رمه‌ن
سریان
هی تر
سه‌نته‌ر
87.9
6.10
3.17
3.
2.43
37..
جۆدان
74.50
24.83
..35
-
..17
..15
رواندوز
83.9
14.82
..2
..3
93..
..12
زێبار
80.28
18.88
21.
-
..4
23.
شه‌قڵاوه
92.11
4.19
8.
3.
3.52
8.
کۆیه
98.63
1.11
2.
-
14.
22.
مه‌خمور
69.5
29.86
4.
-
2.
22
و به‌پێ سه‌رژمێری 1987 واتا له گه‌رمه‌ی پرۆسه‌کانی ئه‌نفال و جینۆساید و کورد قڕان ده‌بین به‌ره‌نجامه‌کان به‌م شێوه بووین.
هه‌روه‌کو دیاره ناوه‌ندی قه‌زای مێرگه‌سۆر و چۆمان له به‌ر گڕی ئاگری جه‌نگی عێراق و ئێران چۆڵکراون.
شوێن
دانیشتوان
1- سه‌نته‌ری هه‌ولێر
445937
2- کۆیه
39484
3- عه‌نکاوه
19340
4- شه‌قڵاوه
17565
5- هه‌ریر
16633
5- مه‌خمور
12785
6- دیانا
12326
7- رواندز
8616
8- سه‌ڵاحه‌دین
7129
9- خه‌لیفان
6050
10- شوران
5667
11- گوێر
3117
12- چۆمان
----
13- مێرگه‌سۆر
----
گۆی گشتی
* به‌پێی دوائاماری تایبه‌ت به بریكاری كه‌ل وپه‌لی خۆراك له پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌وا ناوشاری هه‌ولێر له 72 گه‌ڕه‌ك پێك دێت، كه (154868) خێزان له‌و گه‌ڕه‌كانه جێنشینن، كه ته‌واوی ژماره‌ی سهرخێزانهكانی ده‌كاته 690397 كه‌س.
سه‌باره‌ت به ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر ئه‌وا (152483) خێزان هه‌ن له قه‌زاو ناحیه‌كان كه ته‌واوی ژماره‌ی سهرخێزانهكان ده‌كاته ( (716208 سه‌رخێزان.
به‌پێی راستیه‌كانی سه‌روو، سه‌رجه‌م دانیشتوانی پارێزگای هه‌ولێر كه له 10 قه‌زاو 35 ناحیه پێك دێت 307356 خێزانه كه ژماره‌ی دانیشتوانی ته‌واوی پارێزگای هه‌ولێر ده‌گاته 1406605كه‌س
سهرچاوهپارێزگای هه‌ولێر
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ستت خۆش بێت کاکه حسێن گیان بابه‌تێکی زۆر گرینگه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه










له‌سه‌ر هێڵ نییه










له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌کانت خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته به هیوام پایته‌ختی کوردان گه‌شاوه تر بێت
ڕێگا
له‌سه‌ر هێڵ نییه










له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet zor baswda

له‌سه‌ر هێڵ نییه










dast xoshbe zanyaryaki baswda
sarkautubit


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه ش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه