❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌لێکی زێڕین له‌به‌رده‌م لیڤه‌رپوڵدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-22 13:04:22

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

هه‌لێکی زێڕین له‌به‌رده‌م لیڤه‌رپوڵدا

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌کانی مانچسته‌ریونایتد و چیڵسی یه‌که‌م دوه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی ئینگلیزی دوچاری دۆڕاندن هاتن، هه‌لێکی زێڕین له‌ به‌رده‌م یانه‌ی لیڤه‌رپوڵدایه‌ که‌ ئه‌مشه‌و یاریده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ پێشنه‌گی ریزبه‌ندی نزیک بکاته‌وه‌.
شه‌وی رابردو له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 30ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد بوه‌ میوانی یانه‌ی فوڵهام، یانه‌ی فوڵهام توانی به‌ پشتیوانی هانده‌ران و یاریگا به‌ دو گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
دانی مۆرفی و زوڵتان گێرا له‌ خوله‌که‌کانی 18 و87دا، گۆڵه‌کانی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگایان تۆمارکرد، هه‌ر له‌و یارییه‌داو له‌ خوله‌که‌کانی 18و89دا، ناوبژیوان هه‌ردو یاریزانی مان یونایتد پۆڵ سکۆڵز و واین رۆنی به‌ کارتی سور کرده‌ ده‌ره‌وه‌.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی فوڵهام به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی، سه‌رکه‌وت بۆ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 40 خاڵ، هه‌روه‌ها مان یونایتد به‌ 65 خاڵ هه‌ر له‌ لوتکه‌دایه‌.
له‌ یارییه‌کی دیکه‌شدا یانه‌ی تۆتنهام میوانداری یانه‌ی چیڵسی کرد، یانه‌ی تۆتنهام توانی یارییه‌که‌ به‌ تاکه‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت، که‌ یاریزان لۆکا مۆدریچ له‌ خوله‌کی 50ی گێمی دوه‌مدا تۆماریکرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی تۆتنهام خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 38 خاڵ و به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌، هه‌روه‌ها یانه‌ی چیڵسیش به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی له‌ پله‌ی دوه‌مدایه‌ به‌ 61 خاڵ، چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی یاری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌رامبه‌ر ئه‌ستۆن ڤێلا ده‌کات، که‌ سه‌عات 7ی شه‌و ده‌کرێت.
پاش دۆڕانی هه‌ردو یانه‌ی یه‌که‌م و دوه‌می ریزبه‌ندیش، هه‌لێکی زێڕین چاوه‌ڕوانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی سێهه‌می ریزبه‌ندی ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یارییه‌که‌ی ئه‌مشه‌ویدا بیباته‌وه‌و خۆی له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی نزیک بکاته‌وه‌و جیاوازی خاڵه‌کانی له‌گه‌ڵ مان یونایتد بکاته‌ ته‌نها خاڵێک.

http://www.sbeiy.com/Img/News/man-chels1c3-22-2009.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-22 17:37:45

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999
WindowsXPFirefox

Re: هه‌لێکی زێڕین له‌به‌رده‌م لیڤه‌رپوڵدا

ده‌سته‌کانت خۆش شه‌قڵاوه‌ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-22 22:48:05

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPMSIE

Re: هه‌لێکی زێڕین له‌به‌رده‌م لیڤه‌رپوڵدا

supas mala kam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net