.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌سه‌روی ریزبه‌ندی نزیك ده‌بێته‌وه، مانچسته‌ر دووه‌م دۆڕاندنی له‌سه‌ریه‌كی تۆماركرد، هێدینگیش توشی یه‌كه‌م دۆڕاندن هات.
راپۆرت، ئاوێنه سپۆرت: سه‌رجه‌م یارییه‌كانی هه‌فته‌ی سییه‌می خولی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌یاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلای كرد، لیڤه‌رپوڵ توانی به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره‌و به5ـ0 توانی یارییه‌كه بباته‌وه، گۆڵه‌كانی یارییه‌كه هه‌ریه‌كه له‌یاریكه‌ران دریك كاوت‌و ئه‌لبیرت رێرا‌و ستیڤن جیرارد (سێ گۆڵ) تۆماریانكرد. له‌یارییه‌كی تردا یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی بریندار، بوو به‌میوانی یانه‌ی فولهام، یانه‌ی خانه‌خوێ توانی برینی شه‌یتانه سوره‌كان بكولێنێته‌وه‌و به‌ئه‌نجامی 2ـ0 یارییه‌كه‌یان له‌مانچسته‌ر برده‌وه، دانی مێرفی‌و زوڵتان گیرا گۆڵه‌كانی یارییه‌كه‌یان تۆماركرد.
له‌یارییه‌كی تردا‌و له‌ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا یانه‌ی چێڵسی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا به‌ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی تۆتنهام هوتسبێر توشی دۆڕاندن هات، لوكا مودریچ تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی تۆماركرد. به‌ڵام یانه‌ی ئارسناڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا توانی به‌ئه‌نجامی 3ـ1 له‌یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد بباته‌وه، نیكلاس بیندتنر‌و ئه‌بو دیابی‌و سه‌میر نه‌سڕی گۆڵه‌كانی ئارسناڵیان تۆماركرد، تاكه گۆڵه‌كه‌ی نیوكاسڵیش ئوبافیمی مارتینز تۆماریكرد.
ئه‌نجامی یارییه‌كان
پۆرتسمۆس 2ـ1 ئیڤه‌رتۆن
بلاكبێرن 1ـ1 وێستهام
فولهام 2ـ0 مان. یونایتد
وێست برۆمیچ 1ـ1 بۆڵتۆن
ستوك سیتی 1ـ0 میدڵزبڕه
تۆتنهام 1ـ0 چێڵسی
نیوكاسڵ 1ـ3 ئارسناڵ
ویگان 1ـ0 هال سیتی
مان. سیتی 1ـ0 سه‌نده‌رلاند
لیڤه‌رپوڵ 5ـ0 ئه. ڤێلا
ریزبه‌ندی یانه‌كان
یه‌كه‌م: مانچسته‌ر (65 خاڵ)
دووه‌م: لیڤه‌رپوڵ (64 خاڵ)
سێیه‌م: چێڵسی (61 خاڵ)
چواره‌م: ئارسناڵ (55 خاڵ)
پێنجه‌م: ئه‌ستۆن ڤێلا (52 خاڵ)
گۆڵكاران
ئه‌نێلكا له‌چێڵسی (15 گۆڵ)
كریستیانۆ له‌مان. یونایتد (13 گۆڵ)
جیرارد له‌لیڤه‌رپوڵ (13 گۆڵ)
رۆبینیۆ له‌مان. سیتی (11 گۆڵ)
ئه‌گبونلاهور له‌ئه. ڤێلا (11 گۆڵ)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
