.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







دوای ئه‌و دو گۆڵه‌ی له یاری یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی مه‌له‌گا له خولی ئیسپانی تۆماریکرد، ساموێل ئیتۆ کامیرۆنی بوه پێنجه‌م باشترین گۆڵکاره‌کانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به درێژایی مێژوی یانه که‌ته‌لۆنییه‌که.
ئیتۆ که ماوه‌ی پێنج وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاریده‌کات، توانیویه‌تی تا ئێستا 123 گۆڵ له یارییه ره‌سمییه‌کاندا تۆماربکات، ته‌نها دو گۆڵی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی پێش ماریان مارتنی چواره‌م باشترین گۆڵکاری یانه‌که بکه‌وێت، که له ساڵانی نێوان 1939تا1946، توانیویه‌تی 124 گۆڵ بۆ یانه‌ی که‌ته‌لۆنی تۆماربکات.
سیزار یه‌که‌م گۆڵکه‌ری مێژویی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه، که 235 گۆڵ تۆماربکات، پاشان کوبالا به پله‌ی دوه‌م دێت و 197 گۆڵی تۆمارکردوه‌و له پله‌ی سێهه‌میش ریڤاڵدۆی به‌ڕازیلی دێت که له ماوه‌ی چوارساڵی یاریکردنی له‌و یانه‌یه، 130 گۆڵی تۆمارکردوه، هه‌رچه‌نده یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستیش بوه.
له‌م وهرزهشداو له ئه‌نجامدانی 28 یاری له خولی لالیگای ئیسپانی، ئیتۆ 25 گۆڵی تۆمارکردوه‌و تا ئێستا گۆڵکاری خوله‌که‌یه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
