.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ده‌یڤید ڤییای هێرشبه‌ری یانه‌ی ڤالانسیا داوای له‌ڤییا كردووه كه په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه بكات.
ئاژانسه‌كان: ده‌نگو باسی گواستنه‌وه‌ی ده‌یڤید ڤییای هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و یانه‌ی ڤالانسیا هه‌ر به‌رده‌وامه‌و له‌نوێترین هه‌واڵدا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریكه‌ری ناوبرا‌و رایگه‌یاندووه كه ئاره‌زوو ده‌كات ڤییا په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیه‌وه بكات. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه به‌رشه‌لۆنه له‌هه‌وڵێكی بێ وچاندایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریكه‌ره لاوه مۆربكات، به‌سود وه‌رگرتن له‌وه‌ی كه ڤالانسیا پێویستیه‌كی زۆری به‌پاره هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و باره ئابوریه خراپه‌ی كه روبه‌ڕوی یانه‌كه بۆووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ڤییا، (خوسیه لویس تامارگۆ) رایگه‌یاندووه "هه‌زار جار به‌ڤییام وتووه كه پێویسته له‌ته‌نیشت یاریكه‌رێكی وه‌ك لیۆنێل میسییه‌وه یاری بكه‌یت، شتێكی جوانه ببینیت كه به‌یه‌كه‌وه بیانبینیت، له‌ئێستادا یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ ڤالانسیا‌و ئه‌وی تریان له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه یاری ده‌كات، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نازانێت دواتر چی رووده‌دات". به‌ڵام شتێكی گرانه بۆ به‌رشه‌لۆنه كه بتوانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڤییا ببه‌ستێك كه هۆكاری یه‌كه‌می فرۆشتنه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وتنی پاره‌یه، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه به‌رشه‌لۆنه نه‌توانێت له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك مانچسته‌ر ستیدا كێبڕكێ بكات، پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی دووه‌م ئاماده‌یه بڕی زیاتر بدات به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستكه‌وتنی ڤییا.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
