❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌وانه‌ی گۆشتی سور ده‌خۆن زیاتر روبه‌ڕوی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-26 08:47:59

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

ئه‌وانه‌ی گۆشتی سور ده‌خۆن زیاتر روبه‌ڕوی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌

ئه‌وانه‌ی گۆشتی سور ده‌خۆن زیاتر روبه‌ڕوی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌


ده‌نگوباس- نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ گۆشتی سور ده‌خۆن، زیاتر روبه‌ڕوی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و شێرپه‌نجه‌ ده‌بن.
پزیشكێك له‌زانكۆی نۆرس كارۆلینا "كارۆلینای باكور" رایگه‌یاند: ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر نزیكه‌ی نیو ملیۆن ئه‌نجامدراوه‌ "گه‌وره‌ترین‌و به‌رزترین جۆری لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌چاو ئه‌وانی دیكه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی توێژه‌ره‌كان زانیارییه‌كانیان زۆر به‌وردی كۆكردۆته‌وه‌‌و خه‌ڵكیان له‌وه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ گۆشتی سور نه‌خۆن".
ئه‌و پزیشكه‌ وتیشی "بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ته‌ندروستیمان‌و له‌ته‌ندروستی هه‌ساره‌كه‌مان بكه‌ین، پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند گۆشتی سور بخۆین".
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی د.راشمی سینسا له‌په‌یمانگای نیشتمانیی شێرپه‌نجه‌ له‌میریلاند ئه‌نجامدراوه‌، نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌سی گرتۆته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 50 بۆ 71 ساڵدا بوه‌.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا ده‌ریخستوه‌: ئه‌وانه‌ی گۆشتی سوریان به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌‌و به‌تێكڕای 62.5 گرام "كه‌ ده‌كاته‌ چاره‌كه‌ به‌رگرێك یان پارچه‌ گۆشتێكی بچوك" خواردوه‌، ئه‌وا رێژه‌ی مردن تیایاندا 30% زیاتر بوه‌ له‌وانه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر گۆشتی سوریان خواردوه‌.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ هۆكاری زیادبونی رێژه‌ی مردن له‌ناویاندا ده‌ره‌نجامی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و ده‌ماره‌كان‌و شێرپه‌نجه‌یه‌.
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌: ئه‌وانه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر گۆشتی سپی "مریشك‌و ماسی" ده‌خۆن كه‌متر روبه‌ڕوی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌، وه‌ك ئه‌وانه‌ی رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌و جۆره‌ گۆشته‌ ده‌خۆن.

ده‌نگوباس

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f1cd77c719.jpg

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net