.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










هه‌موو رۆژێك له‌و په‌یژانه ده‌رۆیشتمه خواره‌وه كه‌ماڵێكى تێدا بوو، ماڵێك له‌سه‌ر ماڵه‌كانى دیكه ژماره ماڵێكیش له‌سه‌ر ئه‌و ماڵه‌دا بوون، له بنارى چیا تاسه‌رى چیا خانوه‌كان له‌سه‌ر یه‌كن، شارێكى چیایىیه، له‌دواپه‌یژه‌ى ئه‌و سه‌ردابه ده‌گه‌یشتمه ماڵێك، له‌حه‌وشى ماڵه‌كه‌دا پیاوێك له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه و له‌ناو باخچه‌ى ماڵ دانیشتبوو، رووبه‌رووى پیاوه‌كه دیمه‌نێكى جوان و دڵرِفێن دیاربوو، پیاوه‌كه له‌دۆسته‌كانى دێرینى منه، مه‌حكوم به‌وه‌یه تامردن هاورێى ئه‌و عه‌ره‌بانه بچوكه بێت.
دۆسته‌كه‌م رۆشنبیره، چیرۆكنووس و نووسه‌ره، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش له‌ژیان بىَ ئومێد نىیه، ئاره‌زووده‌كات رۆژێك له‌و عه‌ره‌بانه‌یه رزگاربێت و جوانترین كچى شار له‌ئامێزبگرێت ئه‌مه‌ش نهێنى سه‌ركه‌وتنه‌كان و هونه‌رمه‌ندى ئه‌وه، خاوه‌نى به‌رهه‌مى چاپكراو چاپنه‌كراوه، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات به‌رهه‌مه‌كانى چاپ بكات، له‌سه‌رئه‌م عه‌ره‌بانه نه‌عله‌تیه بۆ هه‌موو دونیا په‌رواز ده‌كات، ماڵه‌كه‌ى پرِه له‌تابلۆى جواروجۆر و مانابه‌خش كه‌هه‌ركامیان مرۆڤ به‌ره‌و خه‌یاڵێك ده‌به‌ن، تابلۆیه‌كى جوانى به دیارى پێشكه‌ش كردم و به‌تایبه‌ت ده‌ستى به‌نیگار كردنى كرد و داواى لێكردم به‌دڵى من بینه‌خشێنىَ، ناچار بووم بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و تابلۆیه رۆژانه له‌رێگایه‌كى دوور سه‌ردانى بكه‌م له‌وه‌رزى هاوین و زستان وبه‌هار و پاییز، له‌هه‌روه‌رزێك خه‌ریكى نیگارى چه‌ند ئه‌ندامێكى جه‌سته‌ى بوو.
ببوه سه‌ربازى ژێر فه‌رمانه سته‌مكاریه‌كه‌ى من، رۆژێك خه‌رێكى چاوه‌سیحراوییه‌كانى بوو، ئه‌و چاوانه‌ى ره‌شن و منى له‌قولاَیى خۆیدا ونكردووه، هه‌ركه‌چاوه‌كان ته‌واوده‌بوون، ده‌مگوت ده‌بىَ سه‌ر له‌نوىَ نیگارى كه‌یه‌وه ئه‌وچاوانه له‌چاوى ئه‌وناچن، ده‌بىَ جوانترین چاوى دونیا‌م بۆنیگاربكه‌ى بۆئه‌وه‌ى به‌دیارى بۆچاوه‌كانى ببه‌م ومن له‌به‌ر ئه‌وچاوانه لاوازم و ده‌توێمه‌وه.
ئه‌مرۆ له‌گه‌ل سپێده‌ى زوو سه‌ردانم كرد، خه‌ریكى نیگارى چاوه‌كانى بوو، ئه‌وچاوانه‌ى ئێستا له‌خۆشترین خه‌ودا له‌سه‌ریه‌كن و له‌و تابلۆیه‌دا زه‌قن، رامگرت و بۆلاى چاوه‌كانى كوێستان چووم پرسیارم لێى كرد چاوه‌كان چۆن بن ؟ ره‌ش به‌ڵه‌ك، سه‌وز، شینى ئاسمانى، ده‌یگوت كه‌یفى خۆته وپێویست به پرسیار ناكات، پێم نه‌ڵىَ تاته‌واوى ئه‌كه‌ى و كه‌س له‌هه‌موو دوونیا وه‌كو تۆ چاوه‌كانى من ناناسێت، هه‌رداكۆكیم لێى ده‌كرد ده‌چومه ناوچاوه‌كانى ده‌یگوت:ـ باچاوه‌كانم له‌ناو تیشكى رۆژ بىَ و چوارده‌ورى به ئالاَى كوردستان نه‌خشێنراو بێت، من رازى نه‌ده‌بووم، چاوه‌كانىئه‌و له‌رۆژ جوانترن، رۆژناگاته پله‌سێى چاوه‌كانى، ئه‌گه‌ر توانام هه‌بوایه رۆژم هه‌ڵده‌كه‌ندو چاوه‌كانى ئه‌وم له شوێنى رۆژ داده‌نا هه‌موو دونیاى رووناك ده‌كرد، هێنده لێى راده‌مام تاچاوى خۆم له‌ده‌ست دابایه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چاوانه نوێژم ده‌كرد، كه‌بویته ولاَتى من. مه‌ریوانى فه‌قیرم زۆر ئازارده‌دا، وابزانم له‌هه‌موو ژیانى خۆى زیاتر حازر نابىَ تابڵۆیه‌كم پێشكه‌ش بكات دڵى مه‌ریوانم پرِ له‌خۆێن كرد به‌دڵى پرِ له خۆێن ئه‌و تابڵۆیه‌ى به‌پشوویێكى درێژ نیگار ده‌كرد پیره دایكى چه‌ند مێهره‌بان بوو، چه‌ند له‌هه‌ستى من حاڵى ده‌بوو ده‌یگوت، ئه‌م دووچاوه دروست له‌چاوه‌كانى ئه‌و ده‌چێت و من برِوام نه‌ده‌كرد، جارێكى دیكه سه‌ر له‌نوىَ دوو چاوى دیكه‌م پێى نیگار ده‌كرد، له‌ونه‌ده‌چوون پێم خراپ ده‌كرده‌وه مه‌گه‌ر خوا تواناى خولقاندنى دووچاوى ئاوهاى هه‌بىَ.
دواى ماوه‌یه‌كى دوور‌و درێژ به‌دڵێكى پرِ له‌خوێن له‌ده‌ستى من ئه‌مجاره‌یان دووچاووى ره‌شى گه‌وره‌ى ئومێدوارى بوَ نیگاركردم. شه‌رم دایگرتم پێى خراپ كه‌مه‌وه، ئیتر ئه‌مه نزیك بوو له‌و چاوانه‌ى كه یه‌كه‌م رۆژ كه‌وته ناو چاوه‌كانم وبه‌رگه‌م نه‌گرت چاوه‌كانم له‌به‌امبه‌رى هه‌ڵنه‌هات و نوقا، ئیتر نه‌متوانى پێى بڵێم ده‌ست له‌وچاوانه بده، غه‌زه‌ب سه‌رتاپاى مه‌ریوانى گرتبوو، توانام نه‌بوو له به‌رامبه‌ر چاوه‌كانى ئه‌و و غه‌زه‌بى مه‌ریوان راوه‌ستم، خواخوام بوو به‌كرِى به‌رده‌وامى به‌نیگارى تابلۆیه‌كه‌م بدات، تورِه‌یى سى ساڵه‌ى خۆى له‌سه‌ر من به‌تاڵ نه‌كات، بێچاره مه‌ریوان سى ساڵه دڵى پرِله‌خوێنه، ئه‌وه ساڵێكه منیش ئازارى ده‌ده‌م، باسى چاوى ره‌ش و بالاَى به‌رزو مه‌م وزین و فه‌رهادو شیرین وخه‌ج سیامه‌ندو خاڵمى بوده‌كه‌م، چاوه‌كانى خاڵم گه‌وره‌یه له‌چاوى بازده‌چىَ چاوه‌كانى تابڵۆیه‌كم له‌رۆژ و ئه‌ستێره ده‌چێت و به‌رِاستى وا نیه رۆژ و ئه‌ستێره له‌چاوه‌كانى ئه‌وده‌چن، ئه‌و چاوانه‌ى سێره‌م ڵىده‌گرن و بڵێسه‌ى گرِى لىَ به‌رده‌ده‌ن خۆێن وئاگر تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بن.
هه‌وڵم دا تابلۆیه‌كه و خاوه‌نى و مه‌ریوان فه‌راموش بكه‌م و ماوه‌ى ساڵێك و نیو به‌رخودانم كرد، دوایى ئالاَى سپیم بڵند كرد‌و خۆم دایه ده‌ستى ئه‌وتابلۆیه كه جوانتره له‌تابلۆى داڤینچى وڤان كۆخ، به‌ده‌سته خۆم نه‌بوو، قاچه‌كانم كه‌وتنه‌رێگاو له‌به‌ر ده‌رگاى ماڵیان قیت بوومه‌وه، سه‌یرم كرد ده‌رگاى ماڵیان وه‌كو موبایله‌كه‌ى داخراوه، هه‌موان دێن و ده‌رۆن له‌و كۆلاَنه كه‌ده‌گاته بون به‌ست زۆر چاوه‌رِوانیم كرد تاخۆى به‌زه‌رده‌خه‌نده‌یه‌كى شێت وئاشقانه چاوه ره‌شه‌كانى خۆى ببینىَ، لێم به‌دیاركه‌وت دووچاوى پرِ له‌گریان چاوه‌كانى ئه‌و به‌گریاویش هه‌رجوانن و چاوه‌كانى من وشك و په‌ژمورده و ژه‌هراوین و چاوه‌رِوانى درێژترین گریان وخه‌وده‌كه‌ن وبه‌چاوه‌كانیم گوت پێویستم به‌په‌نجا ساڵ خه‌وهه‌یه له‌ژێر به‌ژنىهه‌ڵكشاوى چنار ئاساى ئه‌ودا ـ پێمى گوت وامه‌ڵىَ، من به‌هوشیارى قسه‌م له‌گه‌لدا كرد‌و به‌سه‌ر خۆشیش نوێژم بۆ چاوه‌كانى كرد، ولاى غه‌وسى گه‌یلانیش دووعام بۆ كرد، ئه‌و دوو چاوه‌ى به‌قه‌ده‌ربینیم، وێنه‌ى كه‌وته ناوچاوه‌كانم، تێكه‌ڵ به‌یه‌كبوون و بوونه ئاگرستانى بوركانى خۆشه‌ویستى وكه‌وتنه سه‌رزاران. ئه‌م دووچاوه له‌دووره‌وه‌ش ده‌مبنێت، به‌ساغى ده‌منێژێت له‌دواى ته‌واو بوونى هه‌ردووچاویش وازم له‌مه‌ریوان نه‌هێنا، هه‌ر شه‌رِى خۆم پێى فرۆشت ئه‌ى برۆ كه‌پو گۆیىء گواره، ئیتر مه‌ریوان بىَ تاقه‌ت ببوو به‌شه‌و رۆژ له‌سه‌رئه‌و تابلۆیه‌دا كارى ده‌كرد، له‌به‌را مبه‌ر جوانترین دیمه‌نى شار.
ئه‌مرۆ شار قه‌ره باڵغترو، بازاركراوه بوو، كچانى سه‌ر به‌خێلى له‌ژێر مناره‌ى مزگه‌وتء شاخى ئه‌مشاره له‌هاتو چۆبوون، كاتىَ هاتمه ئه‌و شاره زۆر خۆشحاڵ بوومء له‌وشاره گه‌شامه‌وه و له‌وشاره‌ش گرفتارى ئه‌م تابلۆیه بووم كاتىَ شارم به‌جىَ هێشت هه‌ر خۆشحال بووم خاڵم بانگى كردمء گوتى مه‌رۆ، خاڵم میهره‌بانترین خاڵى دونیایه، قاره‌مانى شه‌رِه سه‌خته‌كان بوو له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌رانى كوردستان هه‌رگیز چۆكى نه‌دابوو ئێستاش وێنه‌كانى له‌پێش چاوه‌كانمه، دووجامانه‌ى له‌سه‌ربوو، جڵى پێشمه‌رگه‌ى له‌به‌ربوو، هه‌ندىَ جار چاكه‌ت وپانتۆلى له‌به‌رده‌كرد، هه‌موو شاخه‌كانى كوردستان گه‌رابوو، له‌ژێرسێبه‌رىدار به‌رووه‌كان بیرى له‌سه‌ركه‌وتن ده‌كرده‌وه هه‌رچۆن گیڤارا هه‌موو چیاى سیئرا ماستراى كوبا و هه‌موو ئه‌مریكاى لاتین و خاكى بولیڤیاى بینىبوو، خالم له‌گیڤارا ده‌چوو.
خاڵى میهره‌بانم، كه‌خۆشه‌ویستى ئه‌ویش له‌دڵم ده‌رناچىَ تابمرم، ولاَته ئه‌وروپیه‌كانیشى بینى بوو كه‌س نیه له‌و ولاَته خاڵم نه‌ناسێت، بىَ وه‌ره‌قه وقه‌ڵه‌م بۆ خه‌ڵك قسان ده‌كات، من گوێم به‌خاڵم نه‌دا له‌و شاره بچوكه چومه شارێكى گه‌وره كه‌خه‌ڵكه‌كه‌ى بچوك بیرده‌كه‌نه‌وه، هه‌ركه‌چوم خۆشیم له‌خۆم نه‌دى، به‌چونى من خاڵیشم شارى به‌جێهێشت وبه‌ره‌كه‌ت له‌و شاره بارى كرد.
ده‌مه‌وىَ بۆ خاڵم وتابلۆیه‌كه‌م بگریێم.چاوه‌كانم وشكن، تنۆكه روندكێك نایێته خوارىَ ده‌مه‌وىَ بگه‌رِێمه‌وه شار كه‌س قبول ناكات، بریا خاڵم له‌شاربوایه، به باوشى كراوه پێشوازى ده‌كردم. دوێنىَ شه‌وله‌خه‌ودا خاڵمم بینى له‌ناو باخچه‌ى شوێنى كاره‌كه‌ى ده‌وروبه‌رى هه‌مووى پاسه‌وانبوون، باسى ئازادى كه‌ركوك و هه‌ولێر وكۆرێى بۆكردم، چۆن داگیركه‌رانى كوردستانى راونابوو، خاڵم گورزێكى گرانى له‌دوژمندابوو، سه‌ركرده‌یه‌تائه‌مرۆ، ژیانى تابلۆیێكه، پرِ له كاره‌سات وروداو، ئاى له‌به‌رامبه‌رى چه‌ند هه‌ست به گه‌وه‌ریى ده‌كه‌م، هه‌ژارانى ئه‌م شاره چه‌ند خۆشیان ده‌وێت، خاڵم ده‌عوه‌تى گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌مه‌ندى شارى ره‌فزده‌كردو گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌مه‌ندى شارى بۆ گاوانێك ره‌زیل ده‌كرد، له‌شیرینى خه‌ونه‌كه‌دا خۆم له‌بیركردوو چومه خه‌یاڵى مڵوانكه‌ى تابلۆ و ته‌له‌فۆنى كوێستان لێیدا، له‌به‌رخاڵم نه‌متوانى وه‌لاَم بده‌مه‌وه ده‌ستێكى له‌پشتم دا، له‌ته‌نیشتى وله‌سه‌ر كورسیه‌كى سپى دانیشتم، باخچه‌كه پرِه‌له گوڵى جۆراو جۆر دارى سه‌ربه‌هه‌وا، له‌ولاَتر موَنیكاى خاڵم ده‌بریسقێته‌وه پێم خۆش‌بوو به‌خاڵم بڵێم مونیكا یه‌كه‌م پىَ بدات و تابلۆیه‌كه بۆ كوێستان ببه‌م، پىَى گوتم بیرله‌چى ده‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێى ئاشقى!!! له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یى خاڵم شه‌رم دایگرتم، ته‌نیا فه‌رمانه‌كانى جێبه‌جىَ ده‌كه‌م بیرم له‌و گرفته گه‌وره‌یه كرده‌وه كه‌چۆن تووشى هاتم هه‌ر له‌و رۆژه‌ى چاوم به‌و دونیایه هه‌لێنا، داپیرم منى له دایكم ساندبوو بردبووى بۆ ناو ئاوى كانى مه‌موزین و شوتبووى خه‌ڵك به‌داپیرمیان گوتبوو، ئیشێكى خراپت كرد، ئه‌و تفاله‌ت له‌ناو ئاوى ئه‌و كانیه ش‌وت، چونكه تامردن خێروخۆشى له‌خۆى نابینێت و تووشى گه‌وره‌ترین كێشه‌ى خۆشه‌ویستى ده‌بىَ وه‌كو مه‌م، داپیرم پێیانى گوتبوو، ده‌بێته منداڵێكى ساڵحان وقورئان ختم ده‌كات و جاروبار دێت له‌سه‌ر قه‌برم ده‌خوێنێته‌وه، خێره‌كه‌ى به‌منیش ده‌گات 0 ئێستا ده‌زانم تامردن ده‌بىَ باجى شوتنم له‌ناو كانى مه‌موزین بده‌مه‌وه، زۆر هه‌وڵمدا كانیه‌كه كوێركه‌مه‌وه به‌ڵكو ئاواته‌كانم بێته‌دى، به‌لاَم پێم نه‌كراو كانیه‌كه‌ش هیچ گویىَ پێنه‌دام ومارئاسا ده‌رۆیشته ناو ئاوى خازر، هه‌موو رۆژیش دیمه‌نى قه‌برى داپیرم له‌سه‌رێگامه‌و له‌بیرم ده‌چىَ فاتیحه‌ى بۆ بخوێنم.
منیش تووشى كێشه‌ى ئه‌و تابلۆیه‌هاتم وبه هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست به‌ردارى یه‌قه‌م نابێت و هه‌میشه له‌پێش چاوه‌كانم قیت ده‌بێته‌وه، وئازارى جه‌سته‌و گیانم ده‌دات وكاتىَ هه‌موان ده‌خه‌ون من خه‌ریكى نوسینم له‌سه‌ر ئه‌و تابلۆیه وهه‌موو نوسینه‌كانم له‌سكى ئه‌وتابڵۆیه له‌دایك بوونه ومنیش بازنه‌وار له‌ده‌ورى ئه‌م تابڵۆیه ده‌گه‌رێم، من ئاشقى ئه‌م تابڵۆیه‌نیم گیانم ئاشقیه‌تى وجه‌سته‌م بىَ ویست به‌دواى خۆى راده‌كێشێت، وله‌جه‌ژنى قورباندا له‌ژێر ئه‌م تابڵۆیه گۆرانى ده‌ڵێم وئازادى خۆم له‌چاوه‌كانى داده‌بینم وبراده‌رێك ده‌یگوت چاوه‌كانى پانن.
ئه‌مرۆ ده‌سته‌یه‌ك نێرگزى مه‌موزینم له‌پێش ئه‌م تابلۆیه دانا زه‌رده‌خه‌نده‌یه‌ك كه‌وته سه‌رلێوه‌كانى، ئه‌و لێوانه‌ى هه‌نگوین ئاسان وده‌یان جار هه‌نگوێنى له‌ده‌سته‌كانم خواردووه ودونیاى منى شیرین كردووه، له‌ناولێوه‌كانى بزربووم و قوتى دام، هه‌موو دونیا لێم بگه‌رێت نامدۆزنه‌وه. جارێكى دیكه به‌چاوه‌كانى قوتى دام، هه‌رجاره‌و به‌شێوه‌یه‌ك له‌نێو جه‌سته‌ى مه‌له‌ده‌كه‌م، جه‌سته‌یه‌كى جوان و سپى و فریشته ئاسا دوور له‌شه‌هوه‌ت، پێمى گوت باسى شه‌هوه‌تم له‌گه‌ل نه‌كه‌ى خۆشه‌ویستیمان ده‌مرێت، نه‌وێرم باسى شه‌هوه‌تى له‌گه‌ل بكه‌م، من ته‌نیا له‌بینینى ئه‌وتێرده‌بم كاتىَ له‌گه‌لم قسان ده‌كات جوانترده‌بىَ و كاتىَ جوانى ئه‌و ده‌بینم گه‌وره‌یى خوا زیاتر ده‌كه‌وێته پێش چاوه‌كانم.
نازانم چیبكه‌م سه‌رگه‌ردانم، بیرله‌خاڵم ده‌كه‌مه‌وه، نه‌خۆشه و گه‌وره‌یى تابلۆش به‌رده‌وام، ئازارم ده‌دات، دوێنىَ شه‌و كاك حه‌سه‌نم له‌ماڵ بینى، باسى خاڵمى كرد و هیچ باسى تابلوَى نه‌كرد، بیرمه كوێستان ده‌یگوت ته‌نیا له‌پێش چاوه‌كانى تۆ جوانم، به‌لاَم هه‌موان باسى جوانى ئه‌وده‌كه‌ن، خاڵمیش باسى جوانى ئه‌وى ده‌كرد، به‌لاَم له‌رازو په‌یوه‌ندى هه‌ردووكمان بىَ ئاگابوو، خاڵمیش خۆشه‌ویستى كردبوو، ژیانى خۆش ده‌وێت و به‌خۆشه‌ویستى ژنى سىَیه‌مى خۆى هێنا بوو، قوتابخانه‌یه‌ك بووپرِله ئه‌زموونى مێژوویى، كوێستان ساده‌و ساكاربوو، خاوه‌ن رۆشنبیرییه‌كى لاواز، جوانیه‌كى ئاسمانى بىَسنور، وته‌نیا خه‌ریكى میكیاژ كردنى خۆى بوو، باسى جلوبه‌رگى ده‌كرد، به‌لاَم پربوو له‌نهێنى، خاڵم باسى قاره‌مانى و شه‌رِو گه‌مارۆى خۆى و رزگاربوونى خۆى له‌شه‌رِه سه‌خته‌كاندا ده‌كرد، شێرێكى چیایى بوو پر له‌نهێنى، كوێستان خاڵمى ده‌ناسى و خاڵمیش كوێستانى ده‌ناسى و هه‌ردووكیان منیان ده‌ناسى ومنیش هه‌ردووكیانم ده‌ناسى وهه‌رسێكمان یه‌كترمان ده‌ناسى وناوداربووین و كوێستان له‌ئاسكێكى چیایى ده‌چوو، چیا هه‌میشه تابڵۆیه، مه‌ریوانى هاورِێم له‌سه‌ر خاترى من ئه‌م تابڵۆیه‌ى نیگار كرد وخاڵم دیاریێكى پێشكه‌ش به‌مه‌ریوان كرد‌و منیش به‌كوێستانم به‌خشى و ئه‌ویش له‌ژوورى نوستنى خۆى هه‌ڵیواسى.
ئێستا كوێستان شه‌وانه له‌و شاره شلۆغه و له‌ژوورى نووستنى خۆى له‌ژێر رووناكى گلۆپێكى كز‌و ئه‌و تابڵۆیه ده‌خه‌وێت وگیانى من له‌ناو ئه‌و تابڵۆیه‌دا دێت وده‌رِوات گیانم هه‌موو ماڵیانى گه‌مارۆ داوه، به‌برِوا به‌ئازادى بىَ سنور، من ئاگام له كوێستان وخاڵم ومه‌ریوان و ئه‌و تابڵۆیه هه‌یه، كوێستان ئاگاى له‌من وخاڵم و مه‌ریوان وتابلۆیه‌كه هه‌یه، هه‌رئه‌مرۆ چوومه شوێنى كاره‌كه‌ى به‌دزى له‌پشت شووشه‌یه‌كى تاریك سه‌یرى ده‌كردم وایده‌زانى ئاگام لێى نیه، هه‌موو براده‌رانم ده‌ڵێن كوێستان باست ده‌كات، من له‌سه‌ر كوێستان رارام و ئه‌م راراییه هیلاكى كردم، هه‌فته‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا، خۆى ودایكى وخۆشكیم له‌شه‌قامى سه‌ره‌كى شار بینى، ئه‌و ودایكى له‌سه‌یاره دابه‌زین وبۆلاَم هاتن ومنیش بۆلاَیان چوم، چه‌ند قسه‌ى شیرینیان بۆكردم، ده‌ستى كوێستانم گوشى نه‌رمترین ده‌ستى دوونیا بوو، له‌ده‌سته‌كانى كچى كافرۆشى ره‌حمه‌تى وسیپه‌ل جان وزین وشیرین و خه‌جۆى سیامه‌ند و كوَندالیزارایس نه‌رمتربوون، كاتىَ لێك جیابووین، به‌تێرِامان ده‌سته‌كانى بۆ هه‌ژاندم، وابزانم له‌ژێر فه‌رمانى دایكى بوو.
دایكى هه‌مه‌كاره‌یه هه‌موان وه‌كو سه‌رباز ته‌حیه‌ى بۆ ده‌كه‌ن له‌به‌ر جوانى، بۆ خاڵمیش ته‌حیه ده‌كه‌ن له‌به‌ر گه‌وره‌یى وكاربه‌ده‌ستى، من و مه‌ریوانیش كه‌س ته‌حیه‌مان بۆناكات و پێویستمان به‌ته‌حیه‌ى كه‌س نیه ئه‌وه‌نده‌ى بیرم دێت كارم له‌نێو ختوره بووه ئه‌مرۆش له‌گه‌وره‌ترین شارى ئه‌م ولاَته، كه‌س نازانىَ ساتێكى دیكه چ رووده‌دات، خه‌ڵكى ئه‌م شاره به‌غه‌زه‌ب سه‌یرى یه‌كتر ده‌كه‌ن، هه‌ندىَ جار خۆێنى مرۆڤ وه‌كو جوگه‌ڵه‌ى ئاو رێگا ده‌كات، منیش له‌شارێكى خوێنین به‌دڵێكى خۆێنین، تابڵۆیێكى خوێنینم پێشكه‌ش به‌و كرد، خوێن چه‌ند دیمه‌نێكى ناشرینه، ئه‌و تابڵۆیه كه‌وته نێوانمان و لێكى جیاكردین بوو دیوار‌و كه‌وته نێوانمان ئیتر بۆ بینینى یه‌كتر ده‌بى ئینجازه له‌و تابڵۆیه وه‌رگرین، ئه‌م تابڵۆیه بووه به‌كرۆكى نێوانمان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه