❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 100كچ له‌ژیانی‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-26 12:11:50

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPMSIE

100كچ له‌ژیانی‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ

ئه‌و كوڕه‌ گه‌نجه‌ی‌ كه‌ جوانی‌ روخسارو له‌ش‌و لاری‌ زۆربه‌ی‌ كچانی‌ جیهانی‌ سه‌ر سام كردووه‌، ئێستا بوته‌ راوكه‌رو به‌پێی‌ راپۆرتی‌ رۆژنامه‌ ئینگلیزیه‌كان ژماره‌ی‌ نێچیره‌كانی‌ خۆی‌ له‌ 100 ده‌دات، دایكیشی‌ پاكانه‌ بۆ كوڕه‌كه‌ی‌ ده‌كات‌و ده‌ڵێت وانییه‌، گه‌نجێكی‌ ئینگلیزیش گازه‌نده‌ ده‌كات ده‌ڵێ كریستیانۆ یاره‌كه‌ی‌ رفاندووم، كریستیانۆش ده‌ڵێ كچی‌ پرتوگالیم له‌ ئینگلیزی‌ پێ باشتره‌.
ئاژانسه‌كان: كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ پرتوگالی‌ كه‌ له‌یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتدی‌ ئینگلیزی‌ یاری‌ ده‌كات، تا ئێستا په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ سه‌د كچدا دورست كردووه‌ كه‌ ئه‌م هێشتا ته‌مه‌نی‌ 24 ساڵه‌، ئه‌م زانیارییه‌ رۆژنامه‌ی‌ میره‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، هه‌ر هه‌مان رۆژنامه‌ (ومێن زیر) ناوی‌ بردووه‌، واته‌ شێتی‌ ژنان.
دۆلاریسی‌ دایكی‌ رۆناڵدۆ له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ بیڵدی‌ ئه‌ڵمانی‌ ئه‌مه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌‌و ده‌ڵێت "به‌لامه‌وه‌ سه‌یره‌ رۆژنامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ باسی‌ كوڕه‌كه‌م ده‌كه‌ن".
دایكی‌ رۆناڵدۆ كه‌ كوڕه‌كه‌ی‌ له‌به‌ر خۆشه‌ویستی‌ بۆ رۆناڵد ریگنی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ئه‌مه‌ریكا ناوناوه‌، وتیشی‌ "ئه‌وه‌نده‌ی‌ من ئاگاداربم كوڕه‌كه‌م ته‌نها په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ دووكچدا هه‌بووه‌، ئه‌ویش میرش رۆمیرۆی‌ پرتوگالی‌ بوو كه‌ پێش چوارساڵ لێی‌ جیابوویه‌وه‌، هه‌روه‌ها دووه‌م په‌یوه‌ندیشی‌ له‌گه‌ڵ نیریدا گالاردۆی‌ ئیسپانیدا بوو كه‌ هاوینی‌ رابردوو لێی‌ جیا بویه‌وه‌".
رۆژنامه‌ی‌ زه‌سه‌ن بارودۆخه‌ی‌ رۆناڵدۆ رونتر ده‌كاته‌وه‌‌و ده‌ڵێت "رۆناڵدۆ زۆر به‌ ساكاری‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ كچاندا دروست ده‌كات‌و پاشان هه‌ڵی‌ ده‌وه‌شێنێته‌وه‌، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ په‌وه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ كچێكی‌ به‌رازیلی‌ دروست كردووه‌ كه‌ 10 ساڵ له‌خۆی‌ گه‌وره‌تره‌، پاشان له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری‌ جه‌سته‌ییه‌كه‌یدا، دواهه‌مین په‌یوه‌ندیشی‌ له‌گه‌ڵ كچه‌ هه‌ژارێكی‌ ئینگلیزیدا بووه‌، كه‌پاشتر گه‌نجێگی‌ هانده‌ری‌ لیڤه‌رپوڵ گازه‌نده‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كرد كه‌ رۆناڵدۆ یاریه‌كه‌ی‌ لێ داگیر كردووه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م یاریه‌كه‌ر شێتی‌ كچانه‌، به‌ڵام خه‌سڵه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ كه‌ جیای‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌یاریكه‌ره‌ به‌رازیلییه‌كان وه‌ك رۆناڵدۆ‌و رۆناڵدینهۆو ئه‌دریانۆ ئه‌وه‌یش دوانه‌كه‌وتنیه‌تی‌ له‌ راهێنان. هه‌رچه‌نده‌ وه‌ك ئه‌وان شه‌و له‌ دیسكۆ كاندا ده‌مێنێته‌وه‌.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ نه‌یشاردوه‌ته‌وه‌ كه‌ زیاتر كچانی‌ پرتوگالی‌ خۆشتر ده‌وێ وه‌ك له‌ كچه‌ ئینگلیزیه‌كان، چونكه‌ پرتوگالیه‌كان ئاستی‌ زیره‌كیان زیاتره‌، ئه‌م وه‌ڵامه‌ی‌ له‌ میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیداو ئاشكرا كردبوو، كاتێك بێژه‌ره‌ كچه‌كه‌ كه‌ پێی‌ وتبوو ئایا كچانی‌ ئینگلته‌را‌و پرتوگال كامیان باشترن؟ ئه‌م زانیارییه‌ رۆژنامه‌ی‌ نیوز ئۆف زه‌ۆرڵد بڵاوی‌ كردوه‌ته‌وه‌.
رۆناڵدۆ هه‌ر له‌و چاوپێكه‌ووتنه‌دا وتویه‌تی‌ "جوانترین خه‌سڵه‌تی‌ كچان پێكه‌نین‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یانه‌، هه‌روه‌ها جوانی‌ له‌ش‌و لاریان، زۆر دڵخۆشم كه‌ له‌میانه‌ی‌ ئه‌وگه‌شتانه‌ی‌ كه‌ ئه‌نجاممداوه‌، زۆرێك له‌ كچانی‌ وڵاته‌ جۆراو جۆره‌كانم بینیوه‌". هه‌ر له‌رۆژنامه‌ی‌ ناوبراودا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ ئه‌م وته‌یه‌ی‌ رۆناڵدۆ هه‌موو كچه‌ ئینگلیزیه‌كانی‌ توڕه‌ كردووه‌
http://www.awene.com/Wenekan_AweneSport/cristiano-ronaldo.gif

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net