.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






عومه‌ری حاجی/ده‌ربه‌ندی
ده‌ستم بگره..
با ئێواران له به‌رکۆی شنهبایهکدا
داسی خه‌یاڵم هه‌ڵگرم و
دار به داری ئه‌م دووریه‌ت ببڕمه‌وه
خۆت وون مه‌که..
با له بن گشت گهڵایهکا
داوی تاسه‌م بۆ دیدارێ بنێمه‌وه
با له باخی ووشکی بێ تۆیدا
چینه بکه‌م
بۆنی عه‌شق..و
میهری ماچ..و
چواله‌ی هه‌ڵوه‌ریوی دڵـــم
بچنمه‌وه
با له شه‌وی خۆ ئاڵاندن به یه‌کتری
جه‌سته‌م به که‌مینی تیری ماچا بته‌قنه‌وه
ئاخر ئه‌ی گوڵه هه‌ستێره
ئه‌م جه‌نگه‌ڵه..
به میلێک خه‌م ده‌ست پێ ده‌کا و
به ژووانێ کۆتایی دێ
گشت خه‌وێکی
به بلوێری وه‌نه‌وزێ
چاو لێك ده‌نێ و
به ده‌نگی تۆ ته‌سه‌ل ده‌بێ
ئۆباڵی منت به گه‌ردن
بۆ هه‌ر ده‌بێ ئه‌م شیعرانه
به عه‌شقی تۆ ده‌ست پێ بکا و
کۆتایش بێت به مه‌رگی من
له‌سه‌ر هێڵ نییه