.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






تاوانی من
له كوێن ياران ،دڵم پڕ ئێش و زامه كه باری كرد گوڵم له‌م ده‌ور و بامه
قه‌رار بوو هاوده‌می شه‌وگاری من بێت ووتی پهيمان چيه،دڵداری كامه
خه‌فه‌ت تاوێ به جێم نايڵێ به ته‌نيا ره‌فێقی رێگهمه و نانی شه‌وانمه
وه‌فاداری له خه‌م فێر به ئهوينم ! هه‌ميشه هاوده‌م و پشت و په‌نامه
ئه‌گه‌ر مردم بزانن كاری كێ بوو رژاندی خوێنی من ئه‌و نه‌و نه‌مامه
نه‌ما يارێ به غه‌يری ساقی و مه‌ی ئه‌من ماوم له گه‌ڵ ئه‌م كۆنه جامه
چ بوو تاوانی من ، بۆچ وام به سه‌رهات خودايا بۆچی دڵداری حه‌رامه
ئه‌وين يه‌ك سه‌رخه‌م و خوێناوه ياران قه‌فه‌س بۆمهل لهدووربێ ترس وسامه
گه‌ڵارێزانه باخی دڵ به بێ یار ژيان بێ ئه‌و گه‌لێ بێ ره‌نگ و تامه
به شوێنی چووم به هيوای تاقه ماچێ له جوانی ئه‌و فه‌قه‌ت دڕكێ له پامه
هه‌تاوی رووی ئه‌گه‌ر چی كه‌وته ژێر هه‌ور هه‌موو شه‌و يادی ئه‌و شه‌وقی چرامه
ئه‌نووسم بۆی هه‌موو شه‌و حاڵی زارم وه‌لێ چی بكه‌م كه ناگات جواوی نامه
شه‌وێ چويت و منت جێ هێشت به ته‌نيا وه‌لێ هێشتا بزه‌ی لێوت له‌لامه
دڵم پڕ بوو له خۆزگه و خۆشه‌ويستی قسه‌م زۆره به‌ڵام نانووسێ خامه
له سه‌ر ده‌ركه‌ن خه‌ياڵی يار و دڵدار ئه‌گه‌ر بێ هۆش ببن دنيا به كامه 2009 HEMN SHERWANY
له‌سه‌ر هێڵ نییه