.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






گەردەمزانی...
دەوارێکی بێ سێبەری
وڵاتێکی سەر بە هەزاران کیشوەری
گەردەمزانی..
چۆن خۆم دەدایە دەست چەتەی نیگات بە ئاسانی
چۆن دڵی خۆم دەخستە سەر لەپی حەزت
بۆ مەینەتی و سەرگەردانی
گەردەمزانی...
دڵت پایتەختێکی وون و بێ سوڵتانە
عەشقت شەوێکی بێ شەوق و چراخانە
گەردەمزانی...
غەریبیم دەکەی بە ساقی و سەرم دەکەی بە مەیخانە
گەردەمزانی...
چۆن رووم دەکردە ووڵاتی دڵداریت و
چۆن لام دەدایە ماڵی دڵت بە میوانی
چۆن ئەم کونجەی تەنیایی خۆم جێدەهێشت و
جارێكی تر پەنام دێنایەوە بەر دونیای ئاوەدانی
گەردەمزانی...
نیشتیمانێکی بێ چیا و دارستانی
ووڵاتێکی بێ رووبار و بەفر و رەز و بێ کوێستانی
گەردەمزانی...
چۆن جڵەوی سەری خۆمم دەنایە دەستت بەئاسانی
چۆن تاڵێ پەرچەمتم دەکرد بە زیندان و دڵی خۆشم بە زیندانی
گەردەمزانی...
خەوی عەشقت هێندە کورتە
سەری جەنجاڵ و شەکەتمی پێ ناسرەوێ
چۆن خۆم دەدایە بەر شنەی وەنەوزەوە
چۆن دەرفەتی خۆمم دەدا
بارکا شەوێ
گەردەمزانی...
کێوی دڵت هێندە سەختە
ئەم غوربەتەم لە بناریا هەڵناکورمێ
چۆن دەمدایە ئەم کوێستانە بەم ناوەختە
چۆنم دەهێشت قەڵای ئەم خەمە نامۆیەت
بەسەر ماڵی دڵما بڕمێ.
sahdulla
لهسهر هێڵ نییه






گەردەمزانی...
دڵت پایتەختێکی وون و بێ سوڵتانە
عەشقت شەوێکی بێ شەوق و چراخانە ..
................................................................
گەردەمزانی...
نیشتیمانێکی بێ چیا و دارستانی
ووڵاتێکی بێ رووبار و بەفر و رەز و بێ کوێستانی ..
....................................................................
گەردەمزانی...
خەوی عەشقت هێندە کورتە
سەری جەنجاڵ و شەکەتمی پێ ناسرەوێ
چۆن خۆم دەدایە بەر شنەی وەنەوزەوە
چۆن دەرفەتی خۆمم دەدا
بارکا شەوێ ..
..............................................
زۆر جوانه
دهست خۆش بۆ ئاماده کردنی ئهم هۆنراوهیه ..
بهردهوام و سهرکهوتوو بیت ئازیزم ..
₪ _‗ـ▫♫‗=soz=‗♫▫ـ‗_ ₪

لهسهر هێڵ نییه