.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












كورته فیلمی "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" له ده‌رهێنانی سالم سڵه‌واتی، له به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "سینه پۆسیبڵ" له وڵاتی ئیسپانیا نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی كۆمپانیای "ستاك فیلم" له شاری تاران، كورته فیلمی چیرۆكی "پسر زیبای من پادشاه می شود" واته "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" My Beautifull Son Will Be The King له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی سالم سڵه‌واتی، له به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "سینه پۆسیبڵ" Cineposible له وڵاتی ئیسپانیا نمایش ده‌كرێت.
له‌م باره‌یه‌وه سینه‌ماكاری كورد سالم سڵه‌واتی له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گوتی: "فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "سینه پۆسیبڵ" رۆژی یه‌كشه‌مه 23ی مارچی 2009 رێكه‌وتی 3ی خاكه‌لێوه‌ی 1387ی هه‌تاوی له وڵاتی ئیسپانیا ده‌ستی پێكردووه و تا رۆژی یه‌كشه‌ممه 29ی مارچی 2009 رێكه‌وتی 9ی خاكه‌لێوه‌ی 1387ی هه‌تاوی به نمایش كردنی كۆمه‌ڵێك فیلم درێژه‌ی ده‌بێت."
هه‌روه‌ها گوتی: "له وڵاتی ئێران ته‌نیا كورته فیلمی "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" بۆ به‌شداری كردن له به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "سینه پۆسیبڵ" هه‌ڵبژێردراوه، كه وه‌كوو ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌وه بۆ به‌شداری كردن له‌م فیستیڤاڵه بانگهێشتی فه‌رمی كراوم، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی هه‌ندێك گرفت داوه‌تنامه‌كه دره‌نگ به‌ده‌ستم گه‌یشت و ئه‌و مۆڵه‌ته‌كه‌ی كه باڵیۆزخانه‌ی ئیسپانیا له تاران بۆ وه‌رگرتی ڤیزا بۆی ته‌رخانكردووه، به هۆی نه‌بوونی كات، نه‌موتوانی كه كاروباره‌كه‌ی ئه‌نجام بده‌م و له ئاكامدا نه‌متوانی كه له فیستیڤاڵه‌كه‌دا ئاماده‌بم."
سالم سڵه‌واتی سه‌باره‌ت به فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "سینه پۆسیبڵ"، گوتی: "به گوێره‌ی وته‌ی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ بڵاوكه‌ره‌وه‌ی كورته فیلمی "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا"، فیستیڤاڵی فیلمی "سینه پۆسیبڵ" Cineposible یه‌كێكه له فیستیڤاڵه هه‌ره باشه‌كانی كورته فیلمی وڵاتی ئیسپانیا و به گشتی فیستیڤاڵ گه‌لی باشی كورته فیلم له دنیادا بۆ به‌شداری كردن له فیستیڤاڵ له ده‌رهێنه‌ره‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ن و خه‌رجی هاتووچۆ و هه‌روه‌ها مانه‌وه‌یان دابین ده‌كه‌ن، كه ئه‌م فیستیڤاڵه‌ش یه‌كێكه له‌وانه. به‌گشتی فیستیڤاڵی فیلمی "سینه پۆسیبڵ" له ئاستێكی سه‌رێدا به‌ڕوه‌ده‌چێت."
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كورته فیلمی "كوڕه جوانه‌كه‌ی من ده‌بێته پادشا" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمه دیكۆمێنتییه‌كانی نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "كاوێرنا بێناوایدس" Caverna Benavides له وڵاتی شیلی نمایش كرا و توانی خه‌ڵاتی به‌شی دیكۆمێنتی فیستیڤاڵ به‌ده‌ستبێنێت. 


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xoosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






supas sart xosh barez
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه