.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ماچی ئاسمان
هه‌موو ڕۆژێ کاتێ هه‌تاو
هه‌ڵدێ و ماچی ئاسمان ده‌کات
کاتێ شه‌ماڵ دێت و
یاری به په‌رچه‌می خاوم ده‌کات
دڵم زیز ئه‌بێت له ژیان
چاوم پڕ ئه‌بێت له گریان
ئاخر گوڵم وات فێر کردووم
هه‌موو سپێده‌یه‌ک به تیشکی خۆرا
نامه‌یه‌کم بۆ بنێریت ...
وا ڕاهاتووم هه‌موو شه‌وێ
به‌چاوی ئه‌ستێره‌کان و
تریفه‌ی مانگدا ....
شیعری جوانم بۆ بنێریت
که‌چی عه‌یامێکه ونیت
نامه‌یه‌کی تۆم پێ ناگات
ته‌نهاییت ڕاسپاردووه
بێت له جیاتیت باوه‌شم کات
ئه‌مڕۆ دڵم بڕیاری دا
به هه‌ورێکی دڵ پڕی وه‌ک خۆی
ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنێرێت
تێیدا پێت ئه‌ڵێت ده‌رکه‌وه
چاوه‌ڕوانیت شێتم ئه‌کات
ده‌رکه‌وه پێش ئه‌وه‌ی سه‌راب
بۆ چاوانی ڕاکێشم کات
له بیرت دێ؟
له بیرت دێ پێت ئه‌وتم
گه‌ر زیز بی لێم، من دڵ ته‌نگم؟
ئیتر له خۆم نابورم و
ئاوێزانی مه‌رگم؟
ده‌وا پێت ئه‌ڵێم زیزم
زیزم له‌وه‌ی که لێم ونیت
ده‌ده‌رکه‌وه....
ده ده‌رکه‌وه نه‌کا زیزیم
وه‌ک گه‌رده‌لولێ هه‌ڵکا و
چی یادگاری نێوانمانه
بۆ ئامێزی گۆڕێ به‌رێت
ده‌رکه‌وه ده‌ی مه‌یه‌ڵه زیزیم
بێته شه‌پۆلێکی توڕه و
خۆم و عه‌شقم به‌ره‌و که‌نارێ
له فه‌نابوون به‌رێت....
KANY
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ته‌نهاییت ڕاسپاردووه
بێت له جیاتیت باوه‌شم کات
زۆر جوانه ده‌ست خۆش به هیوای به‌رده‌وامیت ئازیزم بۆ ئاماده کردنی ئه‌م هۆنراوه پڕ له مانایانه ..
₪ _‗ـ▫♫‗=¨‾soz‾¨=‗♫▫ـ‗_ ₪

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه