.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خانمه ئه‌ستێره‌ی ئه‌مریكایی (جێنیفه‌ر ئه‌نیستۆن) رایگه‌یاندووه، هه‌رگیز جارێكی دیكه بیر له شووكردن ناكاته‌وه، چونكه ناتوانێت كه‌سێكی وه‌ك هاوسه‌ری پێشووی (براد پێت) بدۆزێته‌وه.
گۆڤاری (OK)ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكردۆته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خانمه ئه‌كته‌ری سینه‌مایی و ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود (جێنیفه‌ر ئه‌نیستۆن) كه نه‌یویستوو ناوی ئاشكرابێت، رایگه‌یاندووه، جێنیفه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانی داوه ئیتر بیر له شووكردن نه‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردۆته‌وه، جێنیفه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ هاورِێی گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكایی (جۆن مایه‌ر) جیابۆته‌وه، وتویه‌تی: هه‌رگیز ناتوانم پیاوێكی وه‌ك (براد پێت) هاوسه‌ری و پێشووی ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود بدۆزێته‌وه بیكاته هاوسه‌ری.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌یداوه، (جێنیفه‌ر ئه‌نیستۆن) به مه‌به‌ستی وێنه‌گرتنی فیلمه تازه‌كه‌ی به‌ناوی (زه‌ی باسته‌ر) ئێستا له (نیویۆرك) ده‌ژیه‌ت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتویه‌تی: دوای جیابوونه‌وه‌ی جێنیفه‌ر و براد، جێنیفه‌ر هه‌ڵێكی زۆری‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی پیاوێك تاوه‌كو دڵی راكێشێ و خۆشیبوێت، به‌ڵام سه‌ركه‌توو نه‌بوو، چونكه دوای براد، ئه‌نیستۆن سێ جاری دیكه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی به‌ستووه، له‌وانه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی (فینس فۆن)ی 39ساڵ و نمایشكاری به‌ریتانیایی (پۆڵ سكۆڵفۆر)ی 31 ساڵ.
وتیشی: جێنیفه‌ر به‌تایبه‌تی كاتێك بێ ئومێد بوو ، كه بینی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود (ئه‌نجێلینا جولی و براد پێت) سه‌ركه‌وتوبوو، بۆیه زیاتر هه‌وڵیدا هه‌مان په‌یوه‌ندی بۆ خۆی دروست بكات، به‌ڵام نه‌یتوانی.
جێی ئاماژه‌یه، هه‌ر دوو ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكایی "جێنیفه‌ر ئه‌نیستۆن" و "براد بێت" له ساڵی 2005 لێك جودا بوونه‌وه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






supas sart xosh
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه