❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شاره‌زایانی پزیشکی ده‌روونی: ئیمان کلیلی به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌رانه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-28 20:11:17

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

شاره‌زایانی پزیشکی ده‌روونی: ئیمان کلیلی به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌رانه‌

نزیک بوونه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ، ڕاست بێژی و تێ گه‌شتن له‌ کلیله‌کانی به‌خته‌وه‌ری نێوان هاوسه‌رانن ، ئه‌گه‌ر ئه‌م کلیلانه‌ بوونیان نه‌بێت له‌ خێزاندا ئه‌وا ژیانیان به‌ره‌و خه‌ته‌ری ده‌چێت ، به‌ پێی وته‌ی شاره‌زایانی ده‌روونی .
دکتۆر محمد رمضان پسپۆر له‌ بواری ئه‌کادیمی پۆلیسی دوبه‌ی بۆ به‌رنامه‌ی ( به‌یانیت باش ئه‌ی عه‌ره‌ب ) له‌که‌ناڵی ئێم بی سی ده‌ڵێت :
کاتێک تێر بوونی ده‌روونی ناوه‌کی له‌ نێوان دوو هاوسه‌ردا هه‌بوو ، ئه‌و کات ڕێککه‌وتن و گونجانی ده‌روونیش له‌ نێوانیان درووست ده‌بێت ، ئه‌و گونجاندنه‌ به‌ ڕێکه‌وت نایه‌ت ، به‌ڵام به ‌" نزیک بوونه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌وه‌ دێت" .
په‌یوه‌ندی هاوسه‌رایه‌تی به‌ مادده‌کانی خوێندن شوبهاند ... پێویسته‌ ژن و مێرد چه‌ندین نمره‌ی به‌رز به‌ ده‌ست بهێنن له‌ هه‌موو وانه‌کان دا واته‌ ڕه‌فتا ر و هه‌ڵس و که‌وت و په‌یوندیه‌کانیان له‌ لایه‌که‌وه‌ ، سه‌ره‌ڕای گرنگی دان به‌ لایه‌نی ژیانی خێزانی له‌لایه‌کی تره‌وه‌.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : هه‌رکاتێک په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ پته‌و و دامه‌زراو بێت ، ئه‌وا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌شت ، وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌ردوون دا به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت ...

" تێربوونی ده‌روونی و ڕۆحی له‌ گه‌ڵ تێربوونی ئیمانی دایه‌ ".
پێویسته‌ په‌یوه‌ندی هاوسه‌ران هه‌روه‌ک دکتۆر رمضان ده‌ڵێت لێوان لێو بێت له ‌" لێبوورده‌یی ... سۆز و خۆشه‌ویستی ... به‌زه‌یی نه‌ک له‌ ڕق و سیخوڕی کردن و دیکتاتۆری ".
ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ ده‌بێته‌ ساردکه‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌ران و دروست بوونی کێشه‌کان بریتی یه‌ له‌‌ (په‌یمانی بازرگانی خێزانی ) ، واته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌ نێوان ژن و مێرده‌کان دایه‌ به‌نده‌ له‌سه‌ر داواکاریه‌ ماددیه‌کان ، ئه‌و په‌یمانه‌ش له‌ شارستانیه‌تی خۆرئاوا وه‌رگیراوه‌ که‌ وه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر عیلمانیه‌ت و جیا کردنه‌وه‌ی ئاین له‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی بڵاوه‌ کردنی چینایه‌تی و دروست بوون و خوێندنه‌وه‌ی ئاسته‌کانی نێوانیان ...
ئه‌گه‌ر بارگاوی بوون که‌وته‌ نێوان هاوسه‌ران ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دکتۆر رمضان ده‌یبینێ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوانیان به‌هۆی کلیله‌کانی ڕاست بێژی و بێ پێچ و په‌نایی و تێگه‌شتنه‌وه‌ ده‌بێت .
بۆ ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌کی واقعی هێنایه‌وه‌ به‌ دوو هاوسه‌ر که‌ ده‌یانه‌وێ جیا ببنه‌وه‌ ، به‌ڵام کاتێک که‌ داده‌نیشن وه‌ هه‌ریه‌که‌ کێشه‌ی خۆی ده‌ڵێت لایه‌نی به‌رامبه‌ریش گوێ ده‌گرێ خۆی له‌ خۆیدا هێور بوونه‌وه‌یه‌کی ده‌روونی ڕوو ده‌دات و پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ له‌بڕیاری جیابوونه‌وه.
له‌گرنگترینی حاڵه‌ته‌کان که‌ پێویستی به‌ سه‌راحه‌ت و تێگه‌شتنی هاوسه‌ران په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی یه‌ ، پسپۆری پزیشکی ده‌روونی د. عمرو أبو خلیل ده‌ڵێت : بۆ ڕاست مانه‌وه‌ و پته‌و بوونی په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ران پێویسته‌ تێگه‌شتن و مصارحه‌یان بۆ په‌یوه‌ندی جنسی هه‌بێت ... ده‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌ک هه‌ست به‌ خۆشی و چێژ وه‌رگرتنی ئه‌وی تر بکات له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی یان نه‌یکات بزانێت ، تا بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ری خێرا ، ئه‌گه‌ر کێشه‌که‌ له‌و بواره‌دا بێت ...
له‌و ئامۆژگاریانه‌ی که‌ د. رمضان که‌ له‌م بواره‌دا ده‌یکات بۆ هاوسه‌ران ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ کاتێک ناکۆکی یان کێشه‌یه‌ک ڕووده‌دات له‌ هه‌ما‌ن ڕۆژدا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت و دوابخرێت ، چونکه‌ دواخستنی سوودی هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا هێور ده‌بنه‌وه‌ و ده‌گه‌نه‌ چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ کێشه‌کانیان ، یان کاتێک کێشه‌یه‌ک که‌وته‌وه‌ هه‌ردوولا بیر له‌ هه‌موو شتێکی باش و جوان بکه‌نه‌وه‌ ، هه‌موو کارێکی باش که‌ به‌رامبه‌ر پێی هه‌ستاوه‌ ، هه‌موو دیارییه‌ک ....... هتد ، وا هه‌ست بکات ئه‌وه‌ی ڕوویدا ته‌نها شتێکی ساده‌یه‌ و تێپه‌ڕ بووه‌ ، ئه‌و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیه‌ی نێوانیان چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌ ده‌که‌ن .

دکتۆر رمضان له‌کۆتایی وته‌کانیدا باوکان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ که‌ - بێ مه‌به‌ست - توڕه‌یی و تێکچونی بارودۆخی ده‌روونیان به‌ مناڵه‌کانیان ده‌رنه‌بڕن ... ئه‌مه‌ش به‌ هۆی نه‌بوونی جه‌لسه‌ی مصارحه‌ له‌گه‌ڵ خودی خۆی ، وه‌ داوا ده‌کات که‌ چاره‌سه‌ری ده‌روونی خێزانی هه‌بێت که چاره‌سه‌ری باش بۆ هه‌موو کێشه‌کان پێش که‌ش ده‌کات ...
به‌ هیوای نه‌مانی کێشه‌ و ناخۆشی نێوان خێزان و هاوسه‌ران و به‌سه‌ر بردنی کاته‌کان به‌ ئاسووده‌یی هه‌میشه‌یی بێگومان ئه‌وه‌ش به‌ نزیک بوونه‌وه‌مان له‌ خوای گه‌وره‌ به‌ده‌ستی ده‌هێنین ...

ئیسلام په‌یک...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-28 20:42:46

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: شاره‌زایانی پزیشکی ده‌روونی: ئیمان کلیلی به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌رانه‌

dast xoshbe gyana
ba dlnyayi waya eman klili baxtawary hamw takeka la hamw kayu shweneka
sarkawtwbit

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-30 08:06:52

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: شاره‌زایانی پزیشکی ده‌روونی: ئیمان کلیلی به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌رانه‌

زۆر سوپاس هاوڕێ گیان...

به‌ دڵنیاییه‌وه‌ وایه‌...

سه‌رکه‌وتوبیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net