.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











توێژینه‌وه‌یه‌ك كه نزیكه‌ى نیو ملیۆن كه‌سی گرته‌وه ده‌ریخست كه ئه‌وانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى رۆژانه گۆشتى سوور ده‌خۆن زیاتر مه‌ترسی مردنیان لێ ده‌كرێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه‌متر ده‌یخۆن.....
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه نزیكه‌ى نیو ملیۆن كه‌سی گرته‌وه ده‌ریخست كه ئه‌وانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى رۆژانه گۆشتى سوور ده‌خۆن زیاتر مه‌ترسی مردنیان لێ ده‌كرێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه‌متر ده‌یخۆن ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى تووشبوونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێن یان شێرپه‌نجه .
دكتۆر( بارى م.پۆپكین ) له زانكۆى نۆرس كارۆلینا سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دۆزینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره و پڕبایه‌خه چونكه توێژه‌ران زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به خوارده‌مه‌نى به شێوه‌یه‌كى ورد كۆكردۆته‌وه و به خه‌ڵكیان گوتووه رۆژانه گۆشتی سوور نه‌خۆن .
پۆپكین ده‌ڵێت : " به‌كارهێنانى گۆشتی سوور پێویسته له ئاستێكى مامناوه‌ندى بێت بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ندروستی خۆمان و هه‌ساره‌كه‌مان بپارێزین ، چونكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان چوار ئه‌وه‌نده‌ى جیهان گۆشت و به‌رهه‌مه‌كانى شیر به‌كارده‌هێنن " .
توێژینه‌وه‌كه كه به‌سه‌ركردایه‌تى دكتۆر راشمی سینسا له په‌یمانگاى نیشتمانى بۆ شێرپه‌نجه له رۆكفیلی له میریلاندا بوو ، زیاتر له نیو ملیۆن كه‌سی گرته‌وه كه ته‌مه‌نیان ده‌كه‌وته نێوان 50 تا 71 ساڵ له‌كاتى ده‌ستپێكردنى توێژینه‌وه‌كه .
توێژینه‌وه‌كه چاودێرى به‌كارهێنانى هه‌موو جۆره‌كانى گۆشتى مانگا و به‌رازی كرد له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه ، و له ماوه‌ى ده ساڵدا ده‌ریخست كه ئه‌وانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى رۆژانه گۆشتى سوور به رێژه‌ى 62.5 گرام بۆ هه‌ر هه‌زار كالۆرى له رۆژێكدا به‌كارده‌هێنن ، رێژه‌ى مردن له‌نێویاندا گه‌یشته 30 % به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى بڕێكى كه‌متر له گۆشتى سوود ده‌خۆن و زیادبوونی رێژه‌ى مردنیش له ئه‌نجامى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و شێرپه‌نجه‌وه بووه .
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخست كه ئه‌وانه‌ى بڕێكى زۆر له گۆشتى ده‌ستكاریكراو ده‌خۆن زیاتر رووبه‌رووى مه‌ترسییه‌كان مردن ده‌بنه‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا توێژینه‌وه‌كه‌دا روونى كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ى بڕێكى زۆر له گۆشتی سپی وه‌كو مریشك و عه‌له‌شیش و ماسی ده‌خۆن كه‌متر رووبه‌رووى مه‌ترسییه‌كانى مردن ده‌بوونه‌وه .
توێژه‌ران بۆچوونیان وابوو كه ده‌توانرێت 11 % ی حاڵه‌ته‌كانى مردن لاى پیاوان و 16 % لاى ئافره‌تان كه‌م بكرێته‌وه به‌رێگه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى گۆشتى سوور .
هه‌روه‌ها توێژه‌رانى كۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانی شێرپه‌نجه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئامۆژگارى ئه‌وه‌یان كرد كه به‌كارهێنانی هه‌فتانه‌ى تاك بۆ گۆشتى سوور ده‌بێت كه‌متر بێت له ژه‌مێكى هه‌مبه‌رگرى منداڵان بۆ ئه‌وه‌ى به‌دووربن له تووشبوون به شێرپه‌نجه .
لۆنا ساندون وته‌بێژى كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ خۆراك گوتى : " پێویسته له‌سه‌ر خه‌ڵك له رێگه‌ى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه تێ بگه‌ن كه پێویسته له‌سه‌ریان خواردنى گۆشتى سوور كه‌متر بكه‌نه‌وه نه‌ك وازى لێبێنن ، چونكه گۆشتی سوور ماده‌كانى ئاسن و زه‌نك و سیلینیۆم و ڤیتامینه‌كانى بی له‌خۆ ده‌گرێ كه هه‌موویان به‌سوودن بۆ له‌ش " .
هه‌روه‌ها گوتی " خواردنى گۆشتى سپی و ماسی و فاسۆلیا و هێلكه خۆراكی زۆر به‌سوودن و هه‌موویان ده‌وڵه‌مه‌ندن به پرۆتین ، وا باشتره ئه‌مانه له‌جیاتى گۆشتى سوور زیاتر بخورێن "
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه