.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











رووپاك تەمەنی گەیشتبووە(29)ساڵ كەچی جارێ هەر مێردی نەكردبوو، هۆی مێرد نەكردنی (رووپاك) تا ئەو تەمەنەش زۆر بوون، هەندێكی بۆ خۆی و هەندێكیشی بۆ ماڵەوەیان دەگەڕایەوە، بەتایبەتی باوكی، (رووپاك) بەشێكی زۆری ئەركی بەخێوكردنی ماڵەوەی كەوتبووە سەر، بۆ هەموو شتێك دەگەڕانەوە بۆلای (رووپاك) هەر لە ئامێرە كارەباییەكانەوە بگرە تا بۆ كڕینی كەرەستەكانی خواردەمەنی و ئازووقە و پێداویستییەكانی تر، ئەو هەموو داواكاریانەش بەتەنیا بەو مووچەیەی كە لە فەرمانگەكەی وەریدەگرت پێك نەدەهات، بۆیە دەمێك بوو بیری لەوە دەكردەوە بەڵكو دوای دەوامی فەرمانگە پاش نیوەڕۆكەی لە كۆمپانیایەك كارێك بدۆزێتەوە و بتوانێ ماڵەوەیان بەخێو بكات، باوكی(رووپاك)بەهۆی ئیفلیجییەوە لەماڵ كەوتبوو، ئەگەرچی توانای كاركردنی نەبوو، تەنیا مووچەیەكی خانەنشینی هەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی كە كرێچی بوون و خەرجی رۆژانەش گرانبوو، نە مووچەكەی(رووپاك) و نە خانەنشینیەكەی باوكیشی پێداویستییەكانی ماڵی پڕ نەدەكردەوە، سەرەڕای ئەوەش تەماحی لەوە هەبوو كە لە بەرامبەر بەمێردانی (رووپاك) نەختێكی زۆر وەربگرێت، (رووپاك) چونكە زۆر جوان و دڵگیر و سەرنجڕاكێش بوو، داخوازی زۆری هەبوو، جۆرەها كەس داخوازیان دەكرد، یەكێكیان پزیشكێكی پسپۆر بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی (رووپاك) ئەو پزیشكەی بەدڵ نەبوو، رەتیكردەوە، هەرچەند ئەو چەندین جار لە سەریەك بۆ داواكردنی دەستی(رووپاك) خەڵكی ناردە ماڵیان، بەڵام ئەو هەر رازی نەبوو، كابرا لەداخی ئەو چوو كچە پزیشكێكی خواست و وازی لێهێنا،(رووپاك) لە ژیانیدا بەتایبەتی لە تەمەنی (25)ساڵیدا كەوتبووە داوی خۆشەویستی كوڕێكەوە كە بنەماڵەیەكی دەوڵەمەند و بەئیمكانیات بوون، ماوەی دووساڵان لەگەڵ ئەو كوڕە پێكەوە بوون، بەڵام تەنانەت بۆ جارێكیش بەتەنیا پێكەوە لە شوێنی چۆڵ و تەنیا دانەنیشتن بەڵكو ئەگەر ژوانیان هەبووایە دەچوونە شوێنێكی گشتی كوڕە و(رووپاك) لەسەر پێكهێنانی ژیانی هاوسەرێتی لەسەر هەموو شتێك رێكەوتبوون تەنیا ئەوەندە مابۆوە كە كوڕەكە بیكاتە رەسمی و داخوازیكەر بنێرێتە ماڵی(رووپاك)، ئەو ئێوارەیەی كە دیاریكرابوو بچنە ماڵی(رووپاك) كوڕەكە ئۆتۆمبێلە تایبەتییەكەی خۆی دەباتە گەراجی شووشتنی ئۆتۆمبێل بۆ ئەوەی خاوێنی بكاتەوە، لەرێگە لەگەڵ لۆرییەكی بارهەڵگر لێك دەدەن و كوڕەكە و برازایەكی كە لەگەڵیدا دەبێ دەمودەست گیان لەدەست دەدەن، كاتێك ئەو هەواڵە بە(رووپاك) دەگاتەوە لە هۆش خۆی دەچێ و پتر لە مانگێك نەخۆش دەكەوێت و دەكەوێتە ناو جێگە، كچە دەرفەتێكی زێڕینی لەدەست دەچێ تا نزیكەی دووساڵیش بەتەواوەتی و بێ ئەملاوئەولا رەتی هەموو ئەو داخوازیكەرانە دەكاتەوە كە دێنە داخوازیی، لە تەمەنی (28)ساڵیدا دووبارە ئومێد دەخوازێت یەكێكی خۆش بوێت و ژیانی هاوسەرێتی لەگەڵ پێك بێنێ، ئیتر سەرەڕای ئەو ئومێدە هەوڵیشی دەدا جگە لە كاری فەرمانبەری خۆی كارێكی دوای دەوامیش بكات، رۆژێك بەكچە هاوكارێكی خۆی دەڵێ ئەگەر كەسێك هەبوو یا كۆمپانیایەك هەبوو شوێنی كاركردنی تیابێت ئامادەیە ئیش بكات بەو مەرجەی شوێنێكی باش و ناوبانگی باش بێت، كچەش بەدڵی ساف و بەنیازی یارمەتیدانی، بە برایەكی خۆی دەڵێ ئەویش بە هاوڕێیەكی خۆی دەڵێ كە خاوەن كۆمپانیا دەبێ، كابرای خاوەن كۆمپانیا دەڵێ شوێنمان نییە، بەڵام با كچەكە بێت بزانم چی دەزانێ، ئەوسا لەوانەیە شوێنێكی بۆ بكەمەوە
كاركردن لە كۆمپانیا
با یەكتر ناسینی (رووپاك) و خاوەنی كۆمپانیا لە زاری برای دەستەخوشكەكەی رووپاك ببیستین و بزانین رێكەوتنی چۆن بوو چۆنیش دەستبەكاربوو، دەرەنجامی چی لێهات؟ ئەو كوڕە ناوی (تەها) دەبێ و بەمشێوەیە بەسەرهاتی رووپاكمان بۆ دەگێڕێتەوە و دەڵێ: كە (رووپاك)م بینی سەد ماشەڵڵام لە جوانییەكەی كرد و سەرەتا تۆزێك دوودڵ بووم كە ئەو كچە جوانە حەیفە وا موحتاجی كاری دوای دەوام بێ، رەنگە رووبەڕووی مرۆڤێكی تەماحكاری چاوچنۆك بێتەوە كە وەك گورك مرخی خۆی لێ خۆش بكات و پاشان لرفی بدات، من ئەمەم بە خوشكەكەم گوت: (گوتم ئەگەر پێیخۆش بێت هەموو رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆم هاوتووچۆی پێدەكەم بەبێ بەرامبەر و ئاگاداریشی دەبم تا لەوێ لەسەر كارەكەی دەكەوێتە سەر پێ و لە خۆی و لە كارەكەی و شوێنەكەی دڵنیا دەبێت و پێویستی بەمن نامێنێ،) خوشكەكەشی پێشنیاری براكەی پێدەڵێ و ئەویش مەمنوونی دەبێ، كە دەیباتە لای خاوەنی كۆمپانیاكە كە كوڕێكی(24)ساڵی دەبێ و باوكی هەمووی یەك دووساڵێكە مردووە و ئەو لە جیاتی باوكی كۆمپانیاكە هەڵدەسوڕێنێ، كە چاوی بە(رووپاك) دەكەوێ لە شوێنی خۆی وشك دەبێ و هەر كە بابەتەكە دەكەنەوە بێ دوودڵی پێیان دەڵێ من لەبەر خاتری كاك (تەها) دادیدەمەزرێنم و حەز دەكەی لە سبەینێیەوە وەرە كۆمپانیا و هیچ رێگریم نییە ئەگەرچی شوێنی بەتاڵمان نەماوە، بەڵام مادام كچێكی باشی و لەلایەن كاك (تەها)وە هاتووی قەی ناكە، تەها گوتی: بەیانی خۆم (رووپاك)م بردە كۆمپانیا و دوای تەواوبوونیشی چوومەوە دوای و بردمەوە ماڵەوە، لە رێگەدا گوتی: خاوەن كۆمپانیاكە كە ناوی (رێباز) بوو، زۆر رێزم لێدەگرێ و ئۆفیسێكی تایبەتی خستۆتە بەردەستم بۆ ئەوەی بتوانم كارەكانم بكەم، مووچەكەشم باشە و لێی رازیم
بەهەرحاڵ رۆژهات و رۆژ رۆیی پەیوەندی نێوان (رووپاك) و (رێباز) بەرە بەرە پەرەیدەسەند، دوای سێ چوار مانگێك گەیشتە ئاستی پەیوەندی و دواتر بووە پەیوەندی خۆشەویستی، (رووپاك) بەردەوام ئاستی پەیوەندی خۆی لەگەڵ (رێباز) پێدەگوتم، چەند جارێك وریام كردەوە كە ئەوەندە پەیوەندییەكەی تۆخ نەكات لەگەڵی، دەیگووت بەڵێنی شەڕەفی پێداوم كە بمخوازێت، گوتم بابێتە خوازبێنیت مادام پێی رازیت، بەڵام لە سنووری خۆی رایبگرە تا بە رەسمی دێتە خوازبێنیت، دیاربوو ئامۆژگارییەكەی منی بەدڵ بوو كاریشی پێدەكرد، بەڵام فڕوفێڵ و زمان لووسی و جۆری بەڵێنەكانی(رێباز) زۆرتر كاری تێدەكرد،(رێباز) بەڵێنی پێدابوو كە دوای هەفتەیەكی تر بچێتە خوازبێنی، رۆژێك بەتەنیا لە كۆمپانیا دەمێننەوە (رێباز)یش وەك پێیدەگوت تۆ ئێستا ژنی منی، هەر هێندە هەفتەیەكی ترە و دێمە خوازبێنیت نامەوێ وەكو بێگانەیەك هەڵسوكەوتم لەگەڵدا بكەیت، بەهەرحاڵ لەیەك نزیك دەبنەوە هۆش و خەیاڵیان لەخۆیان نامێنێ و لەناو یەكدا دەتوێنەوە، وەختێك دێنەوە هۆش خۆیان كاتژمێر یەكی شەوە و سەبارەت بە(رووپاك)یش كار لەكارترازاوە، ئەو شەوە دایكی تەلەفۆن بۆ خوشكەكەم دەكات و ئەویش ئاگاداری من دەكاتەوە، لەكاتی گەڕان و سۆراغ كردن بۆم دەركەوت كە تا ئەو كاتەش لەناو كۆمپانیا مابوون، (رووپاك) بەرەنگی زەردی پەڕیو و پەرێشانەوە، بەشپرزەییەوە،(رێباز)یش هەروا، زانیم شتێك قەوماوە، بەڵام هیچ كامێكیان ئاشكرایان نەدەكرد
ئاشكرابوونی مەسەلەكە
(تەها) بەردەوام دەبێ و دەڵێ: كە هەفتەكە رەتبوو قسەكانی (رێباز)یش نەهاتنەدی،(رووپاك) تەنگاو بوو، ئەو تەنگاوییە نزیكەی مانگێكی خایاند، كچە خەو وخۆراكی نەمابوو، رەنگ زەرد و پەریشان.(رووپاك) رۆژێك لەگەڵ خوشكەكەم مەسەلەكەی باسكردبوو، داواشی كردبوو منیش مەسەلەكە بزانم بەڵكو فشار بخەینەسەر (رێباز) و چارەسەرێكی بارودۆخەكە بكەین، هەرسێكمان پاش نیوەڕۆیەك لەگەڵ (رێباز) لە كۆمپانیا بەتەنیا دانیشتین و باسەكەمان كردەوە، دوای چوار كاتژمێر گفتوگۆ گەیشتینە ئەوەی یەكەمجار كۆرپەكەی سكی بچوێنین، پاشان دوای هەفتەیەك ئینجا(رێباز) بچێتە خوازبێنی، ئیتر دەستكرا بە جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە، سەرەتا كۆرپەكە لەبار برا، پاشان (رێباز) چووە داخوازی و تەنیا هەفتەیەك لەگەڵی مایەوە، بەڵام هەرچی بۆ كردبوو و كڕیبوو هەمووی بۆ بەجێهێشت و خانوویەكی بچووكیشی بۆكڕی و مەبلەغێك پارەشی پێدا و تەڵاقی دا.
پاش ئەو دەرەنجامە بە چەند مانگێك(رووپاك) لە فەرمانگەكە خۆی گواستەوە و ئەو خانووەشی كە (رێباز) بۆی كڕیبوو فرۆشتی و لەگەڕەكەی خۆیان باریان كرد و ئێستا و ئێستاش نەمانزانی بۆكۆی چوون
من و خوشكەكەم بەڕاستی خەفەتمان بۆی خوارد و زۆرجاریش خۆمان بەگوناهبار دەزانی و دەمانگووت ئێمە گەیاندمانە ئەو چارەنووسە تاڵە، ئەگەر ئێمە بەو(رێباز)ەمان نەناساندایە ئێستا ئەویش بەو دەردە نەدەڕۆیی، بۆیە كە بە كێشەكەشمان زانی هەر لەسەرەتاوە فشارێكی زۆرمان بۆ (رێباز) هێنا و ناچارمان كرد كە بەشێوەیەك چارەسەری مەسەلەكە بكات كە ئابڕووی كچەكە بپارێزێ
بە بەڵێن و پەیمانی ناڕاست هەڵیخەڵەتاند
زۆرجار مرۆڤ نازانێ قەدەری بەچی دەگات.(رووپاك) كە بەختی نەهێنا كوڕێكی بەدڵی خۆی خۆش دەویست و ئەویش بە رووداوی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەست دا و ئومێدەكەی بووە بڵقی سەر ئاو، كاتێكیش كەسێكی وەكو (رێباز) دەناسێت بەڵێن و پەیمانی ناڕاست هەڵیدەخەڵەتێنێ و تووشی رۆژگارێكی تاڵی دەكات.
سەیر لەوەدایە ئەو كچە ئەوەندە وریای خۆی بووە و رێزی لە خۆی ناوە و پێی هەڵنەخلیسكاوە بەرامبەر بە وروژێنەرەكانی دنیا، چی بوو لە ساتەوەختێكدا ئاگای لەخۆی ببڕێ و خۆی تەسلیمی بەڵێنە سیحراوییەكانی كوڕێك بكات كە هەر لەسەرەتاوە تەماحی لێكردووە..!؟
لهسهر هێڵ نییه





زو رسوپاس گیا نه که م هیوا دارم سو دی لی وهر بگرن
لهسهر هێڵ نییه