.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










شاره‌زایانی پزیشکی ده‌روونی : ئیمان کلیلی به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌رانه ..
سایه فارس
نزیک بوونه‌وه له خوای گه‌وره ، ڕاست بێژی و تێ گه‌شتن له کلیله‌کانی به‌خته‌وه‌ری نێوان هاوسه‌رانن ، ئه‌گه‌ر ئه‌م کلیلانه بوونیان نه‌بێت له خێزاندا ئه‌وا ژیانیان به‌ره‌و خه‌ته‌ری ده‌چێت ، به پێی وته‌ی شاره‌زایانی ده‌روونی .
دکتۆر محمد رمضان پسپۆر له بواری ئه‌کادیمی پۆلیسی دوبه‌ی بۆ به‌رنامه‌ی ( به‌یانیت باش ئه‌ی عه‌ره‌ب ) له‌که‌ناڵی ئێم بی سی ده‌ڵێت :
کاتێک تێر بوونی ده‌روونی ناوه‌کی له نێوان دوو هاوسه‌ردا هه‌بوو ، ئه‌و کات ڕێککه‌وتن و گونجانی ده‌روونیش له نێوانیان درووست ده‌بێت ، ئه‌و گونجاندنه به ڕێکه‌وت نایه‌ت ، به‌ڵام به " نزیک بوونه‌وه له خوای گه‌وره‌وه دێت" .
په‌یوه‌ندی هاوسه‌رایه‌تی به مادده‌کانی خوێندن شوبهاند ... پێویسته ژن و مێرد چه‌ندین نمره‌ی به‌رز به ده‌ست بهێنن له هه‌موو وانه‌کان دا واته ڕه‌فتا ر و هه‌ڵس و که‌وت و په‌یوندیه‌کانیان له لایه‌که‌وه ، سه‌ره‌ڕای گرنگی دان به لایه‌نی ژیانی خێزانی له‌لایه‌کی تره‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : هه‌رکاتێک په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره پته‌و و دامه‌زراو بێت ، ئه‌وا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌شت ، وه له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌ردوون دا به هه‌مان شێوه ده‌بێت ...
" تێربوونی ده‌روونی و ڕۆحی له گه‌ڵ تێربوونی ئیمانی دایه ".
پێویسته په‌یوه‌ندی هاوسه‌ران هه‌روه‌ک دکتۆر رمضان ده‌ڵێت لێوان لێو بێت له " لێبوورده‌یی ... سۆز و خۆشه‌ویستی ... به‌زه‌یی نه‌ک له ڕق و سیخوڕی کردن و دیکتاتۆری ".
ئه‌و هۆکارانه‌ی که ده‌بێته ساردکه‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌ران و دروست بوونی کێشه‌کان بریتی یه له (په‌یمانی بازرگانی خێزانی ) ، واته ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له نێوان ژن و مێرده‌کان دایه به‌نده له‌سه‌ر داواکاریه ماددیه‌کان ، ئه‌و په‌یمانه‌ش له شارستانیه‌تی خۆرئاوا وه‌رگیراوه که وه‌ستاوه له‌سه‌ر عیلمانیه‌ت و جیا کردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بڵاوه کردنی چینایه‌تی و دروست بوون و خوێندنه‌وه‌ی ئاسته‌کانی نێوانیان ...
ئه‌گه‌ر بارگاوی بوون که‌وته نێوان هاوسه‌ران ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دکتۆر رمضان ده‌یبینێ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوانیان به‌هۆی کلیله‌کانی ڕاست بێژی و بێ پێچ و په‌نایی و تێگه‌شتنه‌وه ده‌بێت .
بۆ ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌کی واقعی هێنایه‌وه به دوو هاوسه‌ر که ده‌یانه‌وێ جیا ببنه‌وه ، به‌ڵام کاتێک که داده‌نیشن وه هه‌ریه‌که کێشه‌ی خۆی ده‌ڵێت لایه‌نی به‌رامبه‌ریش گوێ ده‌گرێ خۆی له خۆیدا هێور بوونه‌وه‌یه‌کی ده‌روونی ڕوو ده‌دات و پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه له‌بڕیاری جیابوونه‌وه.
له‌گرنگترینی حاڵه‌ته‌کان که پێویستی به سه‌راحه‌ت و تێگه‌شتنی هاوسه‌ران په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی یه ، پسپۆری پزیشکی ده‌روونی د. عمرو أبو خلیل ده‌ڵێت : بۆ ڕاست مانه‌وه و پته‌و بوونی په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ران پێویسته تێگه‌شتن و مصارحهیان بۆ په‌یوه‌ندی جنسی هه‌بێت ... ده‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌ک هه‌ست به خۆشی و چێژ وه‌رگرتنی ئه‌وی تر بکات له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی یان نه‌یکات بزانێت ، تا بگه‌نه چاره‌سه‌ری خێرا ، ئه‌گه‌ر کێشه‌که له‌و بواره‌دا بێت ...
له‌و ئامۆژگاریانه‌ی که د. رمضان که له‌م بواره‌دا ده‌یکات بۆ هاوسه‌ران ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کاتێک ناکۆکی یان کێشه‌یه‌ک ڕووده‌دات له هه‌مان ڕۆژدا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت و دوابخرێت ، چونکه دواخستنی سوودی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا هێور ده‌بنه‌وه و ده‌گه‌نه چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ کێشه‌کانیان ، یان کاتێک کێشه‌یه‌ک که‌وته‌وه هه‌ردوولا بیر له هه‌موو شتێکی باش و جوان بکه‌نه‌وه ، هه‌موو کارێکی باش که به‌رامبه‌ر پێی هه‌ستاوه ، هه‌موو دیارییه‌ک ....... هتد ، وا هه‌ست بکات ئه‌وه‌ی ڕوویدا ته‌نها شتێکی ساده‌یه و تێپه‌ڕ بووه ، ئه‌و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیه‌ی نێوانیان چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه ده‌که‌ن .
دکتۆر رمضان له‌کۆتایی وته‌کانیدا باوکان ئاگادار ده‌کاته‌وه که - بێ مه‌به‌ست - توڕه‌یی و تێکچونی بارودۆخی ده‌روونیان به مناڵه‌کانیان ده‌رنه‌بڕن ... ئه‌مه‌ش به هۆی نه‌بوونی جه‌لسه‌ی مصارحه له‌گه‌ڵ خودی خۆی ، وه داوا ده‌کات که چاره‌سه‌ری ده‌روونی خێزانی هه‌بێت که چاره‌سه‌ری باش بۆ هه‌موو کێشه‌کان پێش که‌ش ده‌کات ...
به هیوای نه‌مانی کێشه و ناخۆشی نێوان خێزان و هاوسه‌ران و به‌سه‌ر بردنی کاته‌کان به ئاسووده‌یی هه‌میشه‌یی بێگومان ئه‌وه‌ش به نزیک بوونه‌وه‌مان له خوای گه‌وره به‌ده‌ستی ده‌هێنین ...

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی جوانه هیوادارم سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









supas kaka bewar gyan dast xosh bo payamakat ba heway sarkawtn bo toish
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
