.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






شێرکۆجه‌لال
ئازیزه‌که‌م
به‌رله‌ئیمڕۆ
سه‌دان وشه‌ت کرده‌زریان
سه‌دان په‌یڤت بوون به‌ئۆسیان
که‌چی دڵ بۆت نه‌هاته گریان
یه‌که یه‌که
له‌لاپه‌ڕه‌ی سۆزه‌کانم
گشتیان خنکان
ده‌یان نامه‌ت له‌بۆناردم
سۆزه‌کانت هێنده‌ڵێڵ بوون
نه‌یان هه‌ژاند ده‌ریای دڵم
بێ با‌وه‌ڕبووم به‌وشه‌کانت
ده‌مووت ده‌بێ شوێنی دڵم
له‌ناوسینه‌ی ببێته‌وه
که‌چی گوڵم واده‌بینم
ئه‌ودڵه گه‌وره‌م به‌دوانامه‌ت
له‌سێبه‌ری ژێر مه‌مت دا
چه‌شنی مه‌م بۆزین ده‌گریا
له‌هه‌ڵدێری گۆیه کانی
وه‌ك سیامه‌ند بۆخه‌ج کوژرا
به‌ڵام ئازیز
له‌قولایی وشه‌کانت
واهه‌ست ده‌که‌م
له‌کانیاوی سۆزی پاکت
تنۆك تنۆك پێکی عه‌شقت ده‌خۆمه‌وه
واپێ ده‌چێ
ژیانێکی پڕ له‌ئه‌وین چاوه‌ڕێم بێ
گه‌رچی دڵ بۆته دیلووزیندانی
عه‌شقی تۆ
به‌ڵام هیوای مێرگی گوڵی سوورم
هه‌رپێ ده‌دا
ئای که‌سه‌یره
به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ت بکوشم
یان له‌ئامێزت بگرم
به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌شڵاوی لێوه‌کانم
تێر تێر هه‌ردوو مه‌مت بمژم
واده‌زانم مناڵێکی
شیره‌خۆره‌ی کانیاوه‌که‌ی گۆی مه‌مکتم
بۆیه گوڵم
نه‌که‌ی سه‌یری ماچه‌کانی
سه‌رلێوم که‌ی
نه‌که‌ی باوه‌ڕبه‌قسه‌کانی ئه‌موو ئه‌وکه‌ی
ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ که‌ده‌یبینی
له‌ژێر ئه‌م په‌رده‌سپیه‌دا
له‌ناوجلی بوکێنیت دا
له‌که‌ژاوه‌ی ئه‌م عه‌شقه‌ت دا
هه‌رئه‌م دڵه‌یه بۆتۆسووتا
ده‌تۆش ڕابه
بیڕه‌نگێنه
گشت جه‌سته‌که‌م به‌ماچ سوور
ساڕێژی که برینه‌کان
بیان سڕه‌وه‌ئازاره‌کان
به‌له‌بیر که‌م گشت ژانه‌کان
ئیتر به‌س بێ بۆچی ده‌بێ
په‌نجه‌کانم وابرسی بن
بۆ گوشینی مه‌م که‌کانت
بۆچی ده‌بێ لێوم سڕبێ بۆمژینی لێوه‌کانت
بۆچی ده‌بێ چاوه‌کانم
وایه‌خسیر بن
له‌بۆنیگای چاوی جوانت
بۆچی ده‌بێ رووم خه‌زان بێ
زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕێم وه‌ك بیابان
بۆدیده‌نیت
بۆچی ده‌بێ وابشڵه‌ژێم
له‌خورپه‌ی دڵ کاتی ژوان
بۆته‌ڕ نه‌بم به‌کانیاوی
لێوی ئاڵی شۆخان
ده‌وه‌ره‌و، ده‌وه‌ره‌وه
ئه‌وپه‌یمانه‌ی ئیمڕۆ پێت دام
مه‌یکه خه‌ون
ئه‌وه‌منیش واپێت ده‌ڵێم
هه‌تاماوم لێوم له‌لێوت نه‌تۆرێ
چاوم له دیده‌نیت تێر نه‌بێ
سه‌رم له‌سه‌ر سینه‌ت هه‌رگیزدوورنه‌بێ
هه‌تاماووم دڵم ڕێبواری عه‌شقت بێ
گه‌ردڵداران
ئه‌لقه‌یه‌کی
خۆشه‌ویستی بگۆڕنه‌وه
واده‌بێ من
سه‌دان ئه‌لقه‌ی عه‌شقی زێڕین
له په‌نجه‌ت که‌م
دواین هه‌بگه‌ی ئه‌وینداریم
له‌گه‌ڵ تۆدا
له‌کۆڵم که‌م
ئه‌م سه‌فه‌ره‌م
له‌گه‌ڵ تۆبێ
عه‌شقێکی
بێ
کۆ
تاییبێ....
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dastt xosh bet hiwe srkawtnt bo axwazm


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه