❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاي‌ گه‌رم و مه‌ترسيه‌كاني

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-31 18:38:28

C HALMAT
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-25
دواترین سه‌ردان: 2009-04-25
په‌یامه‌كان: 178
WindowsXPFirefox

چاي‌ گه‌رم و مه‌ترسيه‌كاني

چاي‌ گه‌رم ئه‌گه‌ره‌كاني‌‌ ‌نه‌خۆشي‌ شێرپه‌نجه‌ي‌ قورگ زياد ده‌كات
http://kurdsat.tv/wenekan/h-29-3-2009.jpg

لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي‌ زانستي‌ هۆشداري‌ ئه‌وه‌ي‌ داوه‌ خواردنه‌وه‌ي‌ چايه‌كي‌ گه‌رم، ئه‌گه‌ره‌كاني‌ توشبوون به‌نه‌خۆشي‌ شێرپه‌نجه‌ي‌ قوڕگ زياد ده‌كات، هه‌تا گه‌رمييه‌كه‌شي‌ به‌رز بێت ئه‌گه‌ره‌كان زۆر تر ده‌بێت.

لێكۆڵينه‌وه‌ كه‌ له‌لايه‌ن كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ري‌ ئێرانييه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، پشتي‌ به‌ستووه‌ به‌ئامارێكي‌ توشبوواني‌ نه‌خۆشي‌ شێرپه‌نجه‌ي‌ قورگ له‌ هه‌رێمي‌ گلوستان، كه‌ زۆرترين رێژه‌ي‌ توشبوواني‌ ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشييه‌ له‌و هه‌رێمه‌دا كۆبۆته‌وه‌، دانيشتوواني‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ش به‌وه‌ ناسراون كه‌ رۆژانه‌ بڕێكي‌ زۆر له‌ چاي‌ ره‌ش ده‌خۆن كه‌ بڕه‌كه‌ي‌ ده‌گاته‌ لترو نيوێك.

لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ي‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ خواردنه‌وه‌ي‌ چايه‌ك كه‌ پله‌ي‌ گه‌رمييه‌كه‌ي‌ له‌ نێوان 65 بۆ 69 پله‌ي‌ سه‌دي‌ دا بێت به‌ڕێژه‌ي‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ مه‌ترسي‌ تووش بوون به‌نه‌خۆشي‌ شێرپه‌نجه‌ي‌ قوڕگ زياد ده‌كات، له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر پله‌ي‌ گه‌رمي‌ چايه‌ك له‌ 65 پله‌ي‌ سه‌دي‌ به‌ره‌و خوار بوو، ئه‌وا ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

خواردنه‌وه‌ي‌ چايه‌كيش كه‌ پله‌ي‌ گه‌رمييه‌كه‌ي‌ له‌ نێوان 70 بۆ 158 پله‌ي‌ سه‌دي‌ دا بێت به‌ڕێژه‌ي‌ هه‌شت ئه‌وه‌نده‌ مه‌ترسي‌ ئه‌وه‌ي‌ لێده‌كرێت كه‌‌ روبه‌رووي‌ نه‌خۆشي‌ شێرپه‌نجه‌ي‌ قورگ بيته‌وه‌.

پێشتر زاناكان ئه‌وه‌يان سه‌لماندبوو كه‌ كێشاني‌ جگه‌ره‌‌و خواردنه‌وه‌ كحولييه‌كان، هۆكاري‌ سه‌ره‌كييه‌ بۆ توشبوون به‌نه‌خۆشي‌ شێرپه‌نجه‌ي‌ قوڕگ، له‌ هه‌مانكاتدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ي‌ گه‌رم زيان به‌پێكهاته‌كاني‌ ناو قوڕگ ده‌گه‌يه‌نێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net