❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جاتره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-31 22:06:46

xoshnaw_shaqlawa
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-29
په‌یامه‌كان: 121
WindowsXPFirefox

جاتره‌

** ((جاتره)) **




ناوی عه‌ربی: زعتر ، سعتر ،صعتر
ناوی ئينگليزی:Thyme
ناوی زانستی: Thymus vulgaris
نيشتمانی بنه‌ڕه‌تی: حه‌وزی ده‌ريای سپی

وه‌سفی ڕووه‌كی:

جاتره‌ ‌ گيا ێيكه‌ له‌ گيا هه‌ره‌ بڵاوه‌كانی گيای پزيشكی ، نزيكه‌ی ٣٥٠ جۆری هه‌يه‌ ،. له‌ قه‌دپال شاخ وگردوودۆله‌كان ده‌روێ ،حه‌ز له‌و شوێنانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئاستی ده‌ريا به‌رزن وه‌كو ناوچه‌ به‌رزه‌كانی وولاتانی شام و كوردستان.
جاتره‌ گيايێكی بۆن خۆش وتام تونده‌، لاسكی چوارگۆشه‌يه‌وبه‌ وورده‌ موو داپۆشراوه گه‌ڵاكانی ووردن ڕه‌نگيان سه‌وزی تۆخن ‌، به‌ شێوه‌ی كێوی ومالی هه‌يه ،‌ته‌مه‌ن داره‌ هه‌مو ساڵێك له‌ سه‌ر بنجی خۆی ده‌روێته‌وه‌‌ به‌رزی هه‌موو جۆره‌كانی له‌ نيوان ((20-50)) سم دايه‌..به‌ دووشێوه‌ زياد ده‌كات 1-به‌تۆو 2-به‌ڕه‌گ.

به‌ شه‌ به‌سووده‌كانی جاتره‌:-
-------------------------------
گه‌ڵاو لاسكه‌ ناسكه‌كانی.

مادده‌ به‌سووده‌كانی:-
------------------------

جاتره‌ به‌ده‌يه‌ها مادده‌ی به‌سوودی تيايه‌،گرنگه‌كانيان ئه‌مانه‌ن/زه‌يتی جاتره‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ Thaymulبه‌ هه‌ردووجۆری phenol كه‌ گرينگی پزيشكی هه‌يه‌، وه ‌carvacrolو Borneol و Menthns و Pinene و Cymeneو,Linealol وه‌ زۆری تريش.

جاتره‌ له‌ ئابووری وولاتاندا:-
-----------------------------
جاتره‌ له‌ زۆر وولاتان ده‌هێنرێته‌ به‌ رهه‌ م و بازرگانی پێوه‌ ده‌كرێ وئاستی ئابووريان به‌رز ده‌كاته‌وه‌ له‌وانه‌ ئيتاليا ،ئه‌لمانيا، ئه ‌سپانيا ، پورتوگال زۆری تريش .لێره‌ ته‌نها وولاتی لبنان به‌ نموونه‌ ده‌هێنمه‌وه‌:-
ژينگه‌ی لبنان زۆر له‌ باره‌ بۆ جاتره‌ وخه‌لكی وولاته‌كه‌ش به‌ شێوه‌يه‌كی بێ سنوور حه‌ز له‌ جاتره‌ ده‌كه‌ن بۆيه‌ جاران خه‌لكی وولات پێداويستی خۆيان له‌ جاتره‌يان له‌ كێو گردۆلكه‌كان كۆ ده‌كرده‌وه‌‌،به‌ڵام كۆكردنه‌وه‌ی له‌ كێووده‌ر كارێكی ئاسان نه‌بوو ‌و زيانيش به‌ ژينگه‌ ده‌گه‌ێاند ، بۆيه‌ بيريان له‌ وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ جاتره‌ مالی بكه‌ن بۆ پێداويستی خۆيان وناردنه‌ ده‌ره‌وه‌،وه‌له‌ هه‌مان كاتيش ژينگه‌ بپارێزن. به‌ ده‌يه‌ها لێكۆلينه‌وه‌وتاقيكردنه‌وه‌يان له‌ سه‌ر جاتره‌ كرد.
له‌ سالی 1997 هه‌ردووزانا دكتۆر ميشال ابی أنطوان وه‌ ئه‌ندازياری كشتوكال هناء شهاب الدين گه‌يشتن به‌ دوا ئه‌نجاميان وسه‌ركه‌وتووبوون له‌ به‌ ماڵی كردنی ((جاتره‌)) و وبه‌رهه‌مێناندا. بۆيه‌ ئيستا وولاتی لبنان به‌ سه‌ده‌ها ته‌ن له‌ جاتره‌ به‌رهه‌م دێنێت و ده‌نێرێته ‌ده‌ره‌وه‌ی وولات، به‌ جۆرێك به‌رهه‌می يه‌ك دۆنم له‌ جاتره‌ 2000دۆلاره‌ ،وه‌ ساڵ له‌ دوای ساڵ به‌رهه‌م زياد ده‌كه‌ن ونێردراوی ده‌ره‌وه‌يان زياد ده‌كات.

سووده‌كانی جاتره‌:-
---------------------
له‌ لێكۆلينه‌وه‌ زانستیه‌كانی جاتره‌ ده‌ركه‌وتووه ‌به‌ شێوه‌يه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ريانه‌‌ به‌ كاردێت :-
(( رێره‌وی هه‌نه‌سه‌دان ‌.. به‌ هێزكردنی به‌رگری له‌ش .. شه‌هيه كردنه‌وه‌ی ‌....دژه‌ ئۆكسيدبوون...بير تيژی...پوك وده‌م كولی)).

رێره‌وی هه‌ناسه‌:-
-------------------

جاتره‌ به‌كار دێت له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشيه‌كانی هه‌ناسدان وه‌ك كۆكه‌ ڕه‌شه‌،هه‌وكردنی بۆريچكه‌ هه‌وائيه‌كان ،ڕه‌بوو،
نه‌رم كردنه‌وه‌ی بۆری و بۆريچكه‌كانی سی .
به‌ هێز كردنی به‌رگری له‌ش :-
------------------------------

جاتره‌ ‌ مادده‌ی زۆر به‌ هێزی تيايه‌ كه‌ يارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات له‌ به‌رگری كردنی له‌ش به‌ تايبه‌تی ئه‌گه‌ر جاتره‌ به‌كاربهێنرێت له‌گه‌ل ((ڕه‌شكه‌،زه‌نجه‌فيل ،خواردنی شاهانه‌ی هه‌نگ ،سير،هه‌نگوين))وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ندێ مادده‌ی تيايه‌ كه‌يارمه‌تی سووری خوێن وپاكردنوه‌ی له‌ش له‌ ماده‌ه‌بێ سووده‌كان ودژه‌ ژه‌هراووي بوون .

كردنه‌وه‌ی شه‌هييه :-‌
---------------------

جاتره‌ گه‌دده‌ ئه‌كتيڤ ده‌كات ، گازی ناوی ده‌رده‌كات ،ناهێلێ خواردن بگه‌نێ ،يارمه‌تی هه‌رس كردنی خۆراك ده‌دات،كرداری مژين ئاسان ده‌كات، مادده‌ي ثيمۆل كه‌ له‌ جاتره‌ هه‌يه‌ بكوژی ((كرمه‌كان وبه‌كتريا وكه‌ڕووه))‌ گه‌ده ‌و ريخۆله يه‌ .به‌ مه‌ چاره‌سه‌ره‌بۆ نه‌خۆشه‌ دوستريا. هه‌روه‌ها كێشی له‌ش زياد ده‌كات

دژه‌ ئۆكسيدبوونه‌:-‌
-------------------

جاتره‌ مادده‌ي ‌دژه‌ ئۆكسيدبوونی تيايه‌ وناهێلێت ئۆكسيد بوون رووبدات له‌ ناو له‌شی مرۆڤ،بۆيه‌ له‌ قوتووبه‌ندی خۆراك به‌كار ده‌هێنرێت له‌ جياتی مادده‌ی ده‌سكردی زيان به‌خش.
بير تيژي:-
----------
له‌ لێكۆلينه‌وه‌كانی زانستی ده‌ركه‌ووتووه‌ كه‌ جاتره‌ ئه‌گه‌ر به‌يانيان له‌ گه‌ل زه‌يتی زه‌يتوون وزه‌يتوون بخورێت له‌ لايه‌ن قوتابيان ئه‌وا ئه‌وه‌ی خوێندويانه‌ له‌ ماله‌وه‌ به‌ ئاسانی بيريان دێته‌وه‌و سوودمه‌ند ده‌بن.

پوك وده‌م كولی :-
-------------------

جاتره‌ ئه‌گه‌ر بجوورێت و له‌ ده‌م بهێلێدرێته‌وه‌ پوك وددانه‌كان به‌ هێز ده‌كات وكولی ناهێليت .وه‌ئه‌گه‌ر به‌ به‌رده‌وامی بخووريت ددان توشی كاۆل بوون نابێ.

**جگه‌ له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ باسم كرد ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ سوودی ترن به‌ كوورتی:-
* يارمه‌تی له‌ش ده‌دات له‌ ئاره‌قه‌ كردن له‌ كاتی نه‌خۆشی تا لێ هاتن.
* بۆ لابردنی ئازار ((مخدر موضعى)).
* له‌ گه‌ل مه‌رهه‌م به‌ كارده‌هێنرێت بۆ بالوكه‌و مێخه‌ك.
* بۆ نه‌خۆشه‌ ((الصدفيه)) وه‌ ئه‌كزيما.
* ((معقم)) پاككه‌ره‌وه‌وبكوژی به‌كتريايه‌((Antiseptic ))وه‌ك نه‌خۆشی ((Scarlet fever)) وهه‌وكردنی كه‌ڕووی
* بۆ ژانه‌ سك وسك ئاوسان وبه‌ هێزكردنی له‌ش.
* دوورخوره‌وه‌ی مێشووله‌يه‌ له‌ مڕۆڤ.
* چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشي ((شه‌كره‌)).
* بۆ هه‌ڵامه‌ت وئه‌نفله‌وه‌نزا.
*خڕۆكه‌ سووره‌كان ته‌نك ده‌كات به‌ مه‌ش به‌ساناي رێره‌و ده‌كه‌ن له‌مولوله‌ خوێنينه‌كان.
*چاره‌سه‌ری بێ هێزی سێكس وئه‌كتيڤ كردنی ده‌دات.
*سووری خوێن له‌ مێشك به‌ هێز ده‌كات.
*چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌و ژانی سه‌ره‌مانگانه‌ی ژنان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
*چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئێسكه‌ نه‌رمه‌ی منالان((كساح)).
*بۆ چه‌ور كردنی گۆنا مه‌مكی((قليشاو-قه‌رشتی)) ژنی شيرده‌ر .
چۆنێيه‌تی به‌كارهينانی
----------------------
جاتره‌ به‌ سه‌وزی وووشكراوی به‌ كار دێت ،به‌ مه‌رجێك ووشك كردنه‌وه‌كه‌ی له‌به‌ر سێبه‌ر بێت وهه‌لگرتنی له‌ ده‌فرو داخراودا بێت.

((تبينی))
-----------
1-جاتره‌ جگه‌ له‌ چاره‌سه‌ری له‌ چێِشت لێنانيش به‌ كاردێت كه‌ تام وچێژێكی زۆر خۆش ده‌به‌خشێت به‌ چێشت ،وه‌هه‌روه‌ها به‌ كاردێت بۆ پارێزگاری گۆشت له‌ بۆگه‌ن بوون.

2-جاتره‌ باشترين رووه‌كه‌ بۆ هه‌نگ كه‌ شيله‌ی زۆری هه‌يه‌و تام وبۆنی هه‌نگوينيش خۆشه‌ده‌كات

............................................................
  له‌ شه‌قلاوه‌ پۆست وه‌رگیراوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-31 22:52:20

Vania
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-16
دواترین سه‌ردان: 2009-06-21
په‌یامه‌كان: 123
WindowsXPMSIE7

Re: جاتره‌

dastt xosh bet  ?

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-01 06:04:09

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: جاتره‌

زانيارييه كى به سووده ، ده‌ست خۆش...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-04-01 07:32:06

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: جاتره‌

dastakant xosh bet bo aw zanyaryana

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-04-01 18:43:46

xoshnaw_shaqlawa
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-29
په‌یامه‌كان: 121
WindowsXPFirefox

Re: جاتره‌


ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش به‌رێزان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-04-11 17:12:31

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: جاتره‌

ده‌ستت خۆش بێت زۆر به‌ سوده‌ ،، هه‌ر شاد بیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-04-12 02:31:26

xoshnaw_shaqlawa
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-29
په‌یامه‌كان: 121
WindowsXPFirefox

Re: جاتره‌

ده‌ستی تۆش خۆش هاورێ زریان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net