❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خولی‌ كوردستان .. بروسك له‌ هه‌ولێری‌ پاڵه‌وانی‌ عێراقی‌ برده‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-01 19:41:48

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

خولی‌ كوردستان .. بروسك له‌ هه‌ولێری‌ پاڵه‌وانی‌ عێراقی‌ برده‌وه‌

گرنگترین برده‌وه‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردووی‌ خولی‌ كوردستان، بردنه‌وه‌ی‌ بروسك بوو له‌یاریگای‌ هه‌ولێر، له‌كاتێكدا هه‌ولێر زۆربه‌ی‌ یاریكه‌رانی‌ خولی‌ عێراقی‌ یاری‌ پێكردبوو، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ وانه‌یه‌ك له‌ هونه‌ری‌ تۆپی‌ پێ به‌یانه‌ی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت.
هه‌ولێر، سه‌ردار حه‌سه‌ن بالیسانی‌: ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یاریگای‌ خۆیی‌ وله‌میانی‌ یاریه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ 22 خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان، له‌یاری‌ لوتكه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر، هه‌ردوو یانه‌ی‌ یه‌كه‌م ودووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ خولی‌ كوردستان، به‌یه‌ك گه‌یشتن. به‌ر له‌یاریه‌كه‌ جیاوازی‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ ته‌نها شه‌ش خاڵ بوو، بۆیه‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر بۆكه‌م كردنه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ خاڵه‌كانی‌، یاریزانانی‌ خولی‌ عێراقیشی‌ یاری‌ پێ‌ كرد، جگه‌ له‌وه‌ش یاری‌ به‌ هه‌ردوو یاریزانان (عه‌لی‌ مه‌نسورو عه‌لی‌ جاسم) كرد، ته‌نها بۆ بردنه‌وه‌ی‌ یاریه‌كه‌. یاری‌ ده‌ستی‌ پێ‌ كرد ویانه‌ی‌ هه‌ولێر له‌خوله‌كی‌ 17 له‌ڕیگای‌ یاریزان (شوان مامۆ)تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ تۆماركرد. پاشان له‌دوای‌ چه‌ند هێرشێكی‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كی‌ یانه‌ بروسك وله‌هێرشێكدا تۆپێك له‌ناوهێلی‌ سزای‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر به‌رده‌ستی‌ یاریزانێكی‌ به‌رگری‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێركه‌وت، ناوبژیوانیش(نه‌وزاد ساڵح)لێدانێكی‌ سزای‌ بۆ یانه‌ی‌ بروسك ئه‌ژماركرد، (بێستون ئه‌كره‌م) له‌خوله‌كی‌ 41 گۆڵی‌ به‌رامبه‌ری‌ تۆماركرد.
له‌گێمی‌ دووه‌م یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ بروسك باشتر یارییان كرد، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر كه‌ به‌ته‌واوی‌ له‌یاریه‌كه‌ بزربوون. له‌وماوه‌یه‌شدا یاریزانانی‌ بروسك دوو گۆڵی‌ زۆر ئاسانیان له‌ده‌ستدا، چونكه‌ یاریزانانی‌ هه‌ولێر به‌ته‌واوی‌ ته‌سلیم بوو بوون، دوای‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی‌ (كارزان عه‌بدوڵا) له‌خوله‌كی 85 گۆڵی‌ دووه‌م وبردنه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ بروسكی‌ تۆماركرد. به‌رله‌كۆتایی‌ یاریه‌كه‌ش ناوبژیوان یاریزانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر، (ڕافد به‌دره‌دینی‌)له‌ دوایی‌ دووكارتی‌ زه‌رد، كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگا. له‌ كۆتایی‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ (2ـ1) له‌ سوودی‌ بروسك كۆتایی‌ هات، یاریه‌كه‌ش یاریزانان وڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر ره‌خنه‌ی‌ زۆریان ئاراسته‌ی‌ ناوبژیوان (نه‌وزاد ساڵح) كرد، گوایه‌ غه‌دری‌ له‌یانه‌ی‌ هه‌ولێر كردوه‌. له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێری‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر، ڕه‌خنه‌ی‌ له‌ راهێنه‌ر (عه‌بدوڵا مه‌حمود)گرت به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌ی‌ توانیوه‌ پێكهاته‌یه‌كی‌ باش بۆ یاریه‌كه‌ دابنێت.
ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ بروسك (دڵشاد مه‌عروف) له‌باره‌ی‌ ئه‌م بردنه‌وه‌ گرنگه‌وه‌ وتی‌ "یاریه‌كی‌ زۆر زه‌حمه‌ت بوو بۆ هه‌ردوو یانه‌، ئێمه‌ چاومان بڕیوه‌ته‌ خولی‌ كوردستان وهه‌وڵ ده‌ده‌ین پارێزگاری‌ له‌نازناوه‌كه‌ بكه‌ین، یانه‌ی‌ هه‌ولێر ڕكابه‌رێكی‌ به‌هێزمانه‌، به‌ڵام له‌یاری‌ ئه‌مڕۆ توانیمان به‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ سێ‌ خاڵی‌ یاریه‌كه‌ له‌خۆمانی‌ دووربخه‌ینه‌وه‌".
دڵشاد وتیشی‌ "ئێمه‌ باشتر یاریمان كرد، ده‌بوایه‌ گۆڵی‌ زیاتریش تۆماربكه‌ین، هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر پاڵه‌ په‌ستۆی‌ زۆری‌ له‌سه‌ربوو بۆبردنه‌وه‌ ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو یاریزانی‌ عه‌ره‌بی‌ یاری‌ پێ‌ كرد، به‌ڵام هه‌رسه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ناوبژیوانی‌ یاریه‌كه‌ش له‌ به‌رێوه‌بردنی‌ یاریه‌كه‌ ،هه‌ڵه‌ی‌ زۆری‌ كرد بۆ هه‌ردولا".
پشتیوان شه‌بیب سه‌رپه‌رشتیاری‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌یارییه‌كه‌ ووتی‌ "ئه‌گه‌ر یانه‌ی‌ بروسك ئه‌م جۆره‌ یاریانه‌ ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌ شایه‌نی‌ نازناوی‌ خولی‌ كوردستانه‌، به‌س ناوبژیوان هه‌ڵه‌ی‌ زۆر بوو، من ناتوانم بڵێم ڕه‌شوه‌ی‌ وه‌رگرتوه‌، به‌ڵام ده‌ڵێم كاریگه‌ری‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێ‌ له‌سه‌ر ناوبژیوانان هه‌یه‌ دژی‌ زۆرێك له‌یانه‌كانی‌ كوردستان، غه‌در له‌زۆر یانه‌ی‌ به‌شدار بووی‌ خولی‌ كوردستان ده‌كرێت، بۆلێژنه‌ی‌ ناوبژیوانان ناگۆڕن، با یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێ‌ به‌خۆیدا بچێته‌وه‌".
پشتیوان كه‌ یاریكه‌ری‌ پێشووی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێره‌ وتیشی‌ "چه‌ند كه‌سێك هه‌نه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ناوبژیوانان هه‌یه‌، بۆخۆیان ده‌زانن كام ناوبژیوان بۆكام یاری‌ داده‌نێن.خولی‌ كوردستان زۆر پیرۆزه‌، بۆ وای‌ لێ‌ ده‌كه‌ن ،خۆمه‌رج نیه‌ هه‌ولێر یه‌كه‌م بێت، با یانه‌یه‌كی‌ سلێمانی‌ یاخود شارێكی‌ دی‌ یه‌كه‌م بێت، ناوبژیوانانی‌ خولی‌ كوردستان پێویستیان به‌ مه‌شقی‌ زیاترو خولی‌ زیاتر هه‌یه‌.
پشتیوان شه‌بیب سه‌باره‌ت به‌به‌شداری‌ عه‌لی‌ مه‌نسور له‌یاریه‌كه‌ كه‌هیچ كاریگه‌ری‌ نه‌بوو له‌سه‌ر یاریه‌كه‌، ووتی‌ "به‌شداری‌ كردنی‌ ئه‌م یاریزانه‌ له‌سه‌ر داوای‌ ڕاهێنه‌ر سائیر ئه‌حمه‌د كه‌ وتبوی‌، چونكه‌ له‌ یاریه‌كانی‌ ئاسیا به‌شداری‌ نه‌كردوه‌ ، بایاری‌ بكات له‌خولی‌ كوردستان". هه‌ر له‌ خولی‌ كوردستان‌و له‌یاریگای‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌گه‌ یانه‌ی‌ سلێمانی‌ توشی‌ دۆڕاندنێكی‌ پشت شكێن بوو كاتێك خاوه‌نی‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ وه‌رزی‌ رابردوو به‌ ئه‌نجامی‌ (4ـ0) لێی‌ برده‌وه‌، سه‌ردار ساڵح راهێنه‌ری‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت "سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ گرنگیم به‌ به‌هێزكردنی‌ توانی‌ به‌ده‌نی‌ یاریكه‌ره‌كانمدا چونكه‌ دڵنیابوو كه‌ سلێمانی‌ توانایان كه‌مه‌، له‌ پێكهاته‌شدا سه‌ره‌تا 6 یاریكه‌رم له‌هێڵی‌ ناوه‌راست دانا، تا ناوه‌راستی‌ سلێمانیم لاواز كرد، پاشان كردم به‌ 3ـ5ـ2 گۆڵێكمان لێكردن، له‌تایمی‌ دووه‌میش 4ـ4ـ2 یارم كردوو سلێمانی‌ ته‌سلیم بوو".
ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ له‌سه‌ر یاریگای‌ خۆی‌، یانه‌ی‌ ئاڕاڕات میوانداری‌ یانه‌ی‌ سه‌وره‌ی‌ كرد، یارییه‌كه‌ زۆر به‌هێزو گه‌رموگوڕی‌ ده‌ستی‌ پێ‌ كرد، چونكه‌ هه‌ردوویانه‌ له‌چه‌ند جه‌وله‌یه‌كی‌ ڕابردوو ئه‌نجامیان باش بووه‌، به‌تایبه‌تی‌ یانه‌ی‌ سه‌وره‌ كه‌حه‌وت یاری‌ بردۆته‌وه‌ دوویاریش یه‌كسان بووبوو له‌نۆ جه‌وله‌ی‌ ڕابردوو، یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ ئاڕاڕات هه‌رزوو له‌ڕێگای‌ یاریزان (دلۆڤان شینۆ)له‌خوله‌كی‌ 12 گۆڵه‌كه‌ی‌ خۆیان تۆماركرد، توانیان گێمی‌ یه‌كه‌م بۆخیان كۆتایی‌ پێ‌ بهێنن، له‌گێمی‌ دووه‌میشدا یانه‌ی‌ سه‌وره‌ ئاستی‌ هه‌روه‌كو گێمی‌ یه‌كه‌م بوو، ئه‌وئاسته‌ی‌ نیشان نه‌دا كه‌پێی‌ ناسرابوو، چونكه‌ ئاڕاڕات باشتر یاری‌ كردو گۆلی‌ ئاسانیشی‌ له‌ده‌ستدا. یاریه‌كه‌به‌گۆلێك بۆ ئاڕاڕات كۆتایی‌ هات. له‌كۆتایی‌ یاریه‌كه‌ش، ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ سه‌وره‌(عیماد قادر)ووتی‌ "هۆكاری‌ دۆڕانمان یاری‌ نه‌كردنی‌ چه‌ند یاریزانێكی‌ سه‌ره‌كی‌ بوون به‌هۆی‌ كارت وپێكانه‌وه‌".  ووتیشی‌ "زۆربه‌ی‌ یاریزانانی‌ سه‌وره‌ لاون ته‌مه‌نیان له‌نێوان89-90دایه‌ ونهێنینی‌ بردنه‌وه‌كانیشمان خۆشه‌ویستی‌ یاریزانانه‌ بۆ یانه‌كه‌یان كه‌ به‌بێ‌ بۆند یاری‌ ده‌كه‌ن".
خاوه‌ن گۆڵی‌ ئاڕاڕات(دلۆڤان شینۆ) ووتی‌ "بردنه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر زه‌حمه‌ت بوو، په‌یمانمان داوه‌ یاری‌ داهاتووش به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ هه‌ندرێن ببه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ نزیك بینه‌وه‌ له‌ چوار یانه‌كه‌ی‌ یه‌كه‌م"
http://www.awene.com/Wenekan_AweneSport/brwsk1.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net