.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














زه‌یتون
ناوی کوردی//زه‌یتون
ناوی عه‌ره‌بی// زيتون
ناوی ئینگلیزی// Olive
ناوی زانستی//Olea eropaea.l
شێوه‌ی رووه‌کی//
زه‌یتون دارێکی هه‌میشه سه‌وزی به‌رداری ته‌مه‌ن درێژه.به‌رزی داره‌که‌ی له 15 مه‌تر تێناپه‌رێ.به‌ره‌که‌ی ره‌نگی ((سه‌وز-ره‌ش-مۆر))ه.حه‌ز له بنار شاخ و که‌نارده‌ریاکان ده‌کا .
نیشتمانی بنه‌ره‌تی//
نیشتمانی بنه‌ره‌تی زه‌یتون(( سوریا –فه‌له‌ستین- ئوردن – لبنان))ه .هه‌روه‌ها حه‌وزی ده‌ریای سپی ناوه‌راست.
مێژووی//
مرۆڤ زۆر له‌مێژه زه‌یتونی ناسیوه‌و به کاری هێناوه ..له به‌شی زۆری ئایینه پیرۆزه‌کان ناوی هاتووه.یۆنانیه کۆنه‌کان له زۆر له هۆنراوه کانیان ناوییان هێناوه. وه‌ک دیاری پێشکه‌ش به شاههکان وپالهوانانی شه‌ریان کردووه.له باخی دێرێک له شاری قودس دار زه‌یتونێک تا ئێستا ماوه ته‌مه‌نی 2000 سال پتره.
به‌شه به‌سووده‌وکانی//
1-گه‌ڵا 2-به‌ر((ده‌نکه زه‌یتون)) 3-شله‌رۆنی زه‌یتون ((زیت الزیتون)) 4- توێکلی قه‌دی.
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ڕه‌قی هێلداری داره‌که‌ی بۆ دروست کردنی ئه‌نتیکه کاری ((التحفیات)) به‌کار دێت.
به‌های ئابووری//
داری زه‌یتون دارێکی به‌سووده له هه‌ردوو بواره‌کانی ئابووری و ژینگه. به‌ری زه‌یتون خۆراکێکی به‌له‌زه‌ته بۆ مرۆڤ به جۆرێک له زۆر خوارده‌مه‌نی جۆراو جۆر و چێشت و زه‌لاته به‌کاری ده‌هێنێت.
به‌رهه‌می زه‌یتون 95% له حه‌وزی ده‌ریای سپئ ناوه‌راست به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.به‌جورێک ده‌وله‌تی ئیسپانیا به یه‌که‌م ده‌وله‌ت ده‌ژمێردرێت که به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌گاته 17317000 تۆن...به‌لام له باره‌ی به‌رهه‌م هێنانی شله رۆنی زه‌یتون ده‌وله‌تی ئدتالیا به ڕیزبه‌ندی یه‌که‌م دێت که به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌گاته 33ملیۆن گالۆن.
به‌های ته‌ندورستی//
شله رۆنی زه‌یتون بێ زیانه بۆ له‌شی مرۆڤ بگره به پێچه‌وانه‌شه زۆر سوود به‌خشیشه بۆی،چونکه شله رۆنه‌که‌ی به هیچ جۆرێک کۆلیسترۆلی زیان به‌خشی تێدانییه ،به‌لکو کۆلیسترۆلی سوود به‌خشی تێیدایه که ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی کۆلیسترۆلی زیان به‌خش. خواردی زه‌یتون له‌ش به‌هێز وبه توانا ده‌کات.
به‌های پزیشکی//
ده‌رکه‌وتووه ئه‌و شوێنانه‌ی شله رۆنی زه‌یتون به رێک و پێکی وبه به‌رده‌وامی له خواردنه‌کانیان به کار ده‌هێنن،به ده‌گمه‌ن تووشی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و پاله‌په‌ستۆی خوێن وره‌ق بوونی ده‌ماره‌کان شێرپه‌نچه ده‌بن به تایبه‌تی شێرپه‌نچه‌ی مه‌مک ، هه‌ر به توێژینه‌وه ده‌ر که‌وتووه ئه‌و ژنانه‌ی له خۆراکی رۆژانه‌یان پتر له جارێک شله رۆنی زه‌یتون به‌کار ده‌هێنن به رێژه‌ی 45% که‌متر تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ده‌بن. وه هه‌روه‌ها به‌کار هێنانی چاره‌سه‌ره بۆ برینداری کۆئه‌ندامی هه‌رس ورێگره له دروست بۆنی به‌ردی گورچله.
پێکهاتهبهسوودهکانی //
یه‌کێک له پێکهاته به سوودو گرنگه‌کانی به‌ری زه‌یتۆن ترشی ((به‌نزه‌ویک)) و مادده‌ی ئۆلیکه.وه هه‌روه‌ها شه‌کری Mannite که له گه‌ڵاو به‌ره‌که‌ی دا هه‌یه ..شله رۆنی زه‌یتون کریستالی Triolein Tripalmitin ی تێدایه .به رێژه‌یه‌کی که‌میش ئه‌سیدی Free oleic acid تێدایه.
هه‌روه‌ها ڤیتامینه‌کانیB1.B2. A. E)))).. له گه‌ڵاکانی دا پێکهاته‌ی (( Oleuropein acid )) هه‌یه که بکۆژی سرووشتی زۆر له به‌کتریا وڤایرۆس و که‌روه‌کانه.
سووده گشتیه‌کانی زه‌یتون//
جگه له‌م سودانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان کردن ئه‌م سوودانی خواره‌وه‌شی هه‌یه:-
1-گه‌لای زه‌یتون پاک که‌ره‌وه‌یه ((المعقم)).
2-کولێندراوی گه‌لا که‌ی سارد که‌ره‌وه‌ی ((تا)) به هێزه‌کانه((خافض الحراره)).
3-گه‌لای زه‌یتۆن چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه تازه دۆزراوه‌ی به ناوی (( ((CFS کۆرت کراوه‌ی (( Chronic Fatigue syndrome))
4-گه‌لای زه‌یتۆن هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی ئایدز که‌م ده‌کاته‌وه،چۆنکه به‌رگری له‌ش زیاد ده‌کات وه له‌ش نه‌رم نۆل هه‌وکردنی که‌م ده‌کات.
5-گه‌لای زه‌یتون بۆ حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و هۆش به کار دێت.
6- گه‌لاکانی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و ئایدز به سووده.
7-گه‌لاکانی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی سه‌رما بوون وهه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفله‌وه‌نزا به سووده.
8-کولێندراوی گه‌لاکانی به کار دێت بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌کر له خوين.
9- شله رۆنی زه‌یتون سوودبه‌خشه بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ وکاریگه‌ری هه‌یه له دابه‌زاندنی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن وکۆلیسترۆل.
10-شله رۆنی زه‌یتون ره‌وان که‌ری قه‌بزیه.
11-شله رۆنی زه‌یتۆن به سووده بۆ ((خورووشت،سووتان، سووتانی به‌ر خۆر،هه‌و کردن)) ی پێست.
12- شله رۆنی زه‌یتون له‌گه‌ل زۆر له ده‌رمانه‌کانی پزیشکی تێکه‌ل ده‌کرێت که بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی پێست به کاردێت،هه‌روه‌ها له گه‌ل ده‌رمانه‌کانی قژ.
13- شله‌ی رۆنی زه‌یتون به کار دێت بۆ شێلانی ماسولکه وجمگه ره‌ق بوو وئێشداره‌کان .
14- شله‌ی رۆنی زه‌یتون به کار دێت بۆ نه‌خۆشیه‌کانی سنگ و تاعون.
15- شله رۆنی زه‌یتۆن چاو به هێز ده‌کات .
16-شله رۆنی زه‌یتۆن کاریگه‌ری هه‌یه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبون به جه‌لته‌ی دڵ وشێرپه‌نجه.
17- شله‌رۆنی زه‌یتۆن چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیه‌کانی پوک وددان سپی ده‌کاته‌وه.
18- شله رۆنی زه‌یتۆن خواردن به تام وچێژ ده‌کات.
19-شله رۆنی زه‌یتۆن باشترین شله‌یه بۆ هه‌لگرتنی خۆراک وه‌ک گۆشتی ماسی و په‌نیر.
20- خواردنی زه‌یتون به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه سودبه‌خشه بۆ توانی سێکس.
تێبینی
زه‌یتونی سه‌وز به جۆره ره‌نگێک ره‌نگ ده‌کرێت تا ره‌نگی ره‌ش بێت پێی ده‌وترێت ((ره‌نگی زیترینی سه‌وز)) .ئه‌م ره‌نگه له‌و رهنگانهیا که زیان به تهندرئستی مرۆڤ ده‌گه‌ێینێت..وه ده‌لێن ره‌نگه هۆکار بێت بۆ تووش بوون به شێرپه‌نجه.!!!!!!!!!!!!!!!!
سةرجاوه /شةقلاوه بؤست

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet hanw gian
wow wala etr har zaetoon axom hhhhhhhh
sarkawtw bet
alan

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه