.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









کاریگه‌ری باخچه‌ی ساوایان له په‌روه‌رده‌کردنی منداڵدا
مامۆستای زانکۆ - توێژه‌ری ده‌روونی : گێلاس عه‌بدوڵا ئیسماعیل
سه‌ره‌تا ووشه‌ی باخچه‌ی ساوایان ووشه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی یه ، وه بناغه‌ی فه‌لسه‌فی باخچه‌ی ساوایان له لایه‌ن زانای ئه‌ڵمانی (فریدریك فروبل ) دانرا له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م دا.كه گرنگی دا به یاریكردن و شاره‌زایی هه‌ستی كه بناغه‌یه بۆ فێربوونی منداڵ ، وه بنه‌ماكانی یاریكردن بریتی یه له ئاماده‌كردنی منداڵ بۆ ده‌ربرینی خودی خۆی وه پێگه‌یشتنی له‌روی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه . وه بیرۆكه‌ی ئه‌م ناوه‌ش له‌وه‌وه هاتووه كه منداڵان له روهكی ناو باخچه ده‌چن ،پێویستیان به چاودێری باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی گه‌وره‌بن و گه‌شه‌بكه‌ن .
ئه‌توانین بڵێین باخچه‌ی ساوایان بۆته پێویستی سه‌رده‌م پێش چوونه قوتابخانه، به‌وه‌ی شوێنێكی په‌روه‌رده‌یی و فێركاریی یه منداڵ پێویستی پێیه‌تی بۆ گه‌شه‌ی له رووی (مێشك ، جه‌سته ، كه‌سێتی ، تواناكانیه‌وه ) . بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و گۆرانكاریانه‌ی سه‌رده‌م.
ئه‌وه‌ی پێویسته له ناو باخچه‌ی ساوایاندا دهستهبهركرێت پێش هه‌موو شتێك ره‌خساندنی كه‌ش وهه‌وایه‌كی له‌باره له رووی ده‌روونی یه‌وه تا منداڵه‌كان هه‌ست به ئارامی و ئاسوده‌یی بكه‌ن له‌و ماوه‌یه‌یی كه دورن له خێزانه‌كانیانه‌وه ،ئه‌مه‌ش جۆری مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو باخچهكهدان ده‌سته‌به‌ری ده‌كات به‌تایبه‌تی مامۆستایان و داده‌كان كهكاریگهریهكی زۆریان هه‌یه له سه‌ر منداڵه‌كان له رووی حه‌زو ئاره‌زوی چوون بۆ باخچه‌و خۆشویستنی شوێنه‌كه ، پێویسته كه‌سانی ئامادهكراوبن له رووی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی یه‌وه كه شاره‌زاییان هه‌بێت له ده‌رووناسی دا وه كه‌سێك بن منداڵیان خۆش بوێت حه‌زی كاركردنیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ منداڵدا ،رویان خۆش و گیانی لێبورده‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویست ده‌كات كۆلێجی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی مامۆستایان بۆ باخچه‌و دایه‌نگه هه‌بێت (كۆلێجی باخچه‌ی ساوایان ) وه یان هه‌رهیچ نه‌بێت به‌شێك هه‌بێت له كۆلێجی په‌روه‌رده و په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌تی به‌ناوی باخچه‌ی ساوایان بۆ پێگه‌یاندنی مامۆستایان بۆ ئه‌م بواره ، هه‌روه‌ها گرنگی دان به یاری كردن و بوونی كه‌ره‌سته‌ی پێویستی یاری كردن له‌ناو باخچه‌ی ساوایاندا ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی منداڵ له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه .
كه‌واته ئامانجی گشتی باخچه‌ی ساوایان ئاماده‌كردنی منداڵه له هه‌موو رویه‌كه‌وه بۆ قوتابخانه .ئه‌وه‌ی جێ ی سه‌ره‌نجه زۆر به بایه‌خه‌وه كار بۆ ئه‌م شوێنه گرنگه نه‌كراوه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا یه‌كه‌م له‌رووی بیناوه ژماره‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت له باخچه‌كان خاوه‌نی بینای تایبه‌ت نیین كه ژووره‌كانی روبه‌رێكی فراوانی هه‌بێت به تایبه‌تی باخچه ئه‌هلی یه‌كان كه زۆربه‌یان له خانوودان وه شیاو نی یه بۆ باخچه ،یان نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی یاری كردنهله هه‌ندێكیاندا، ئه‌مه‌ش هۆكارێك ده‌بێت بۆ وه‌رس بوونی منداڵ له و بارودۆخه‌و كاته‌كانی زۆر به‌قورسی به‌سه‌ربه‌رێت ، له گه‌ڵ پێ‌زانین و رێزلێگرتن له‌ئه‌رك و ماندووبوونی مامۆستا‌و داده‌كان كه ئه‌ركه‌كه‌یان ئه‌ركێكی زۆر هه‌ستیاره پێویستی به خولی راهێنان و ئاماده‌باشی یه ، به‌ڵام هه‌ندێكیان شاره‌زایی ته‌واویان نی یه له رووی ده‌روونی یه‌وه له چۆنێتی مامه‌ڵكردنی منداڵه‌كان كه‌سێكی ئه‌كادیمی راهێنراو نین ،كه ده‌كرێت هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌وان منداڵێك نه‌ك ئامادهناكات بۆ قوتابخانه به‌ڵكو قوتابخانه‌ی له‌به‌رچاو ببێته ناخۆشترین شوێن وه كوشتنی توانای داهێنانی .ئه‌مه‌ش پێویستی به ئاوردانه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌یه له‌م بواره به دروست كردنی بینایی تایبه‌ت به باخچه و دابین كردنی هه‌موو پێداویستی یه‌كان ، دانانی كه‌سی پسپۆر‌و تایبه‌تمه‌ند و شاره‌زا تا باخچه بتوانێت ئامانجه ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كانی به دیبهێنێت .
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
