❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مێژووی‌ هو‌نه‌ری‌ فۆتۆگراف له‌ كوردستاندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » مــــــێژوو
  •  » مێژووی‌ هو‌نه‌ری‌ فۆتۆگراف له‌ كوردستاندا


#1 2009-04-03 13:40:07

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

مێژووی‌ هو‌نه‌ری‌ فۆتۆگراف له‌ كوردستاندا

مێژووی‌ هو‌نه‌ری‌ فۆتۆگراف له‌ كوردستاندا 

یەكەمین وێنەگرێكی كورد كەلە كوردستاندا ستۆدیۆی وێنەگرتنی دامەزراندبێت و هونەری فۆتۆو وێنەگرتنی لەناو كورداندا بڵاوكردبێتەوە و وێنەگرتنی كردبێتە پیشەیەك بۆ خۆی، بریتیە لە (محەمەد یووسف سدیق غەزنەوی له 1894 – 1964).
محەمەد یوسف غەزنەوی، خەڵكی شاری ئاكرێ بووەو لەسەرەتادا لە بەغدا ژیاوەو پاشان جۆتە مووسل و لە كۆتاییدا لە ئاكرێ نیشتەجێ بووە و ستۆدیۆیەكی وێنەگرتنی لەوێ كردۆتەوە. زمانی كوردی و عەرەبی و فارسی و هندی زانیوە.
ناوبراو، یەكەم وێنەگری خاوەن ستۆدیۆ بووە، یەكەم وێنەكانی لە نێوان ساڵانی (1912- 1920) لە بادینان دا گرتوە، گرنگترین ئەو وێنانەشی‌ كه له كاتی‌ خویدا كرتونی‌ و ئەمڕۆ لە بەردەستدان ، ئه‌ووێنانه‌ن : شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە (1912 گیراوە)، سوڵتان مەحمودخانی ئەفغانی (1920 گیراوە)، تەكیەی شێخ عەبدولعەزیزی كوڕی شێخ عەبدولقادری گەیلانی (1923 گیراوە)، وێنەگر لەگەڵ لەبیبەفەندی و عەبدوڵا ئەفەندی (1930 گیراوە)، خەجێ و بەیبین (1933 گیراوە)، یەكەمین قوتابخانەی ئاكرێ (1933 گیراوە). و بەشێك لەو وێنە ناوبراوانە، لە گۆڤاری ڕاماندا، چەند ساڵێك پێش ئێستا، لە گۆشەی تایبەت بە فۆتۆ لە كوردستاندا – بڵاو كراوەته‌وه‌.
بەم شێوەیە لە ساڵی (1912) بەولاوە محەمەد یوسف غەزنەوی، یەكەمین كوردە كە كامێرای وێنەگرتنی خۆ و ستۆدیۆی وێنەگرتنی لەكوردستاندا دامەزراندبێت.
مێژوو نووسی پایەدار، حوسێن حوزنی موكریانیش پێشڕەوی هەرە چالاكی مەیدانی هونه‌ری‌ فۆتۆگرافه‌، ناوبراو، كاتێ لە (1915)دا لە ئەڵمانیاوە دەگەڕێتەوە حەلەب، كامێرایەكی وێنەگرتن لەگەڵ خۆی دەهێنێت و لە ناو چاپخانەكەی خۆیدا لە ڕواندز دایدەمەزرێنێت و بۆ كاری وێنەگرتنی ڕۆژنامەگەری و بڵاوكردنەوەی وێنە لە ناو كتێب سوودی لێ وەردەگرێت.
ئەكرەمی ساڵحە رەشە، دەڵێ: یەكەم ئامێری وێنەگرتن لەلایەن حوسێن حوزنی موكریانی و كابرایەكی لوبنانییەوە هێنرایە سلێمانی و شێخ لە تیفی دانسازیش لێی كڕین، لە زەمانی شێخ مەحموددا بۆ ئیش و كاری خۆیان بەكاری دەهێنا وەك گرتنەوەی نووسین (استنساخ). دوایی ئەو ئامێرەی فرۆشت بە یەحیا ئەفەندی رەسام . ئیتر هەر ئەو بۆ وێنەگرتن بەكاری دەهێنا.
به لام حوسێن حوزنی لە سلێمانی كامیرایەكی تری فرۆشتوتە شێخ لەتیفی دانساز. لە هەمان كاتدا كامیرایەكی دیكەشی لە ڕواندز (لە چاپخانەكەی خۆیدا) هەبووە بۆ كاری چاپەمەنی و ڕۆژنامەگەری و وێنەگری ئیشەكانی خۆی: چونكە دەبینین حوسێن حوزنی موكریانی لە ساڵانی (1926-1942) دا دەیان ڕەسم و وێنەی فۆتۆگرافی لە ڕۆژنامەو كتێبەكانی خۆیدا بڵاوكردۆتەوە.
بەم شێوەیە، ، نووسەری پایەدار، گیوی موكریانی، درێژە بە ڕێگاكانی ئەو دەدات. بەهەمان شێوەی ئەو، بایەخی‌ بەم هونەرە شارستانییە داوه‌ تەنانەت بەكامیرای خۆی چەندین دیمەنی زیندووی ژیانی كوردستان و شەخسیاتی گەلەكەی خۆی لە فەوتان ڕزگار دەكات و دەیانگرێتە چوارچێوەی زیندووی فۆتۆگرافەوە. بەشێكی زۆری وێنەنایابەكانی شاری هەولێر لە ساڵانی (1920-1950) كە ئەمڕۆ لەبەردەستدان، بە كامێرای بەهەشتی گیوی موكریانی گیراون و تا ئێستاش ئامرازەكانی وێنەگرتن و كامیراكەیان هێشتا هەر لە چاپخانەكەیاندا پارێزراون.


راديؤ نةوا

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-03 20:54:10

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: مێژووی‌ هو‌نه‌ری‌ فۆتۆگراف له‌ كوردستاندا

dastt xosh bet hanw gian
babateke baswda
sarkawtw bet basaka hewadarm bardawam bet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-04 18:40:09

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: مێژووی‌ هو‌نه‌ری‌ فۆتۆگراف له‌ كوردستاندا

ده‌ستت خۆشبێت بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیاریه‌

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » مــــــێژوو
  •  » مێژووی‌ هو‌نه‌ری‌ فۆتۆگراف له‌ كوردستاندا


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net