.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














تازەترین چارەسەرەكانی (دوالی)
چارەسەركردنی كشانی بۆرییە خوێنهێنەكانی قاچ بەبێ نەشتەرگەری
ئەوانەی كە زۆر لەسەر پێیان رادەوەستن، هەمیشە كێشەیان لەماسوولكە و بۆرییە خوێنهێنەكانی قاچیان هەیە. بۆ نموونە كەسانی وەك سەرتاش و نانەواو مامۆستای وانەبێژ و پۆلیسی هاتوچۆ، بەشێكی زۆری ئەو چینە هەست بە ئێشی پێیان دەكەن بەهۆی كشانی بۆرییە خوێنهێنەكانی قاچیانەوە و دووچاری نەخۆشییەك دەبن پێی دەگوترێ (دوالی) ئەم نەخۆشییە كە چەند پلەیەكی هەیە، ئەگەر پلە قوڵەكە بێت، دەبێ نەشتەرگەری بۆ نەخۆش بكرێت ئەگەر چارە نەكرێت.
بەڵام با بزانین كشان و فراوان بوونی بۆرییە خوێنەكان چییە كە پێی دەگوترێ (دوالی). لەو رووەوە (د.ئەحمەد عەبدولمونعم) دەڵێ: نەخۆشی (دوالی) نەخۆشییەكە دووچاری خوێنهێنەرەكانی قاچ دەبێ. كە بەهۆی زۆر راوەستان لەسەر پێ و فشار خستنە سەر زمانەی ئەو بۆریانە و لەكاركەوتنیان تیرەكەیان فراوان دەبێ و دەكشێن و فراوان دەبن. ئینجا لەبەر هۆكاری هێزی راكێشان ئەو زمانانە تەنیا بە یەك ئاراستەدا كار دەكەن و هەموو گرانایی جەستەی مرۆڤ هەڵدەگرن. ئیشی ئەو زمانانە بریتییە لە گواستنەوەی خوێن لە خوارەوەی لەش بۆ دڵ. لە راستیدا ئەو زمانە بچكۆلانە خوێنهێنەرەكان، بۆرییە خوێنەكان دابەشی چەند پارچەیەك دەكەن، بۆ ئەوەی قورسایی كێشی خوێن لەسەر بۆرییەكان كەمتر بێتەوە، بەم پێیەش ئەو قورساییە لەسەر قاچەكان و پاژنەی پێش كەم دەبێتەوە، بەڵام كاتێك ئەو زمانانە دووچاری زیان و پەككەوتن دەبن، لەوانەیە ئەو فرمانە گرنگەیان لەدەست بدەن و پێیان نەكرێت خوێنەكە بگوازنەوە بۆ دڵ. ئەوسا خوێنەكە دەگەڕێتەوە و كەڵەكە دەبێ و پاشان دەمەیی و ئەوەش لەدەرەنجامدا دەبێتە هۆی فراوان بوون و كشانی بۆرییە خوێنەكان تا ئەوەی لەسەر رووی پێستی پێیەكانەوە بۆرییە خوێنەكان بەدیار دەكەون و بەچاو دەبینرێن. كشانی ئەو بۆرییە خوێنانەش كە پێی دەگوترێ (دوالی)سێ جۆری هەیە، لە جۆری یەكەمیدا نەخۆش هەست بە ئێش و ژانی پێ دەكات بەبێ ئەوەی هیچ هۆیەكی دیار بێت، لەگەڵیشدا هەست بە گرانی كێشی پێی دەكات بەتایبەتی لەكاتی رۆیشتندا. لە جۆری دووەمیدا بۆرییە خوێنەكان بەشێوەی تەونی جاڵجاڵوكە بەدیار دەكەوێت، لە تەواوی پێی دەردەكەوێت. جاری وا هەیە ئەو نیشانانە لەگەڵ رۆژگاردا زێتر دەبێ، بەڵام زۆربەی حاڵەتەكانی جۆری دووەم وەكو خۆیان دەمێننەوە و لەو پلەیە رەت نابن، بەڵام كاتێك دەگاتە جۆری سێیەم ئەوە مانای وایە ئەو نەخۆشە حەتمەن ئامادەگییەكی بۆماوەیی هەیە بۆ تووشبوون بەو نەخۆشییە، لەو جۆرەدا كە جۆری سێیەمە، بۆرییە خوێنەكانی نەخۆش بەتەواوەتی دەپەمێن و پف دەبن، جاری واش دەبێ لێی دەكاتە برین. بەدەگمەن نەخۆش دەگاتە ئەو قۆناغەی (دوالی)، بەڵام ئەگەر نەخۆشییەكەی گەیشتە ئەو ئاستە ئەوە بەبێ نەشتەرگەری چارەسەر نابێت. سەبارەت بەهۆیەكانی تووش بوون بەم نەخۆشییە (د.ئەحمەد) دەڵێ: راوەستانی زۆر و بۆ ماوەیەكی درێژ یەكێكە لە هۆیەكانی تووشبوونی (دوالی). بەڵام هۆی دیكەش هەیە وەك هۆرمۆنەكان، چونكە توێژینەوەكان سەلماندوویانە كە ئەو گۆڕانكارییە هۆرمۆنیانەی كە لەماوەی باڵغ بوون و سكپری و نەمانی سووڕی مانگانەی ئافرەت روو دەدەن هۆیەكن بۆ دەركەوتنی (دوالی) و بۆرییە خوێنینی جاڵجاڵوكەیی. هەروەها بەكارهێنانی هۆرمۆنەكانی (ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن) و دەنكۆڵەی دژە سكپری و قەڵەوی و زۆر قەبز بوون و ئامادەگی بۆ ماوەیی و پەككەوتنی زمانەكانی ئەو بۆرییانە بەهۆی بەركەوتنەوە هۆی دیكە تووشبوونن بە (دوالی).
لەمەڕ ئەو تەكنیكە چارەسەرییە تازەیەش (د.ئەحمەد) دەڵێ: خۆی چارەسەركردنی (دوالی) لە حاڵەتێكەوە بۆ یەكێكی تر جیاوازە و بە گوێرەی حاڵەتەكە دەگۆڕێ. (دوالی) جۆری یەكەم نەخۆش دوو جۆرە چارەسەری پێویستە یەكەمیان چارەسەری پزیشكییە كە بە پێدانی دەرمان دەبێت. دووەمیان چارەسەری خۆپارێزییە كە پێویستە نەخۆش هەندێ جۆری وەرزش بكات لەگەڵ لەبەركردنی گۆرەوی پزیشكی تایبەت بەم نەخۆشییە، بەڵام چارەسەركردنی (دوالی) جاڵجاڵوكەیی پلە دوو و هەندێ حاڵاتی جۆری سێیەمیش، ئەوە بەتەكنیكی تازە چارەسەر دەكەین بە تێكردنی مادەیەكی پزیشكی كە بەناوی (Ethanolamine oblate) ناسراوە لەناو بۆرییە خوێنەكە، ئەوەی كە لەسەر قاچ دەركەوتووە و بەچاو دەبینرێ. ئەم جۆرە ماددەیە هەوكردنێكی بە ئەنقەستی تێدا دروست دەكات كە بە دەرزییەكی باریك و بچكۆلە لە بۆرییە خوێنەكە دەدرێت و مەینێكی خوێنی سادە و بچوكی تێدا دروست دەكات و وا دەكات هەردوو دیواری ناوەوەی بۆرییەكە بە یەكەوە بنووسێن و بۆرییەكە بگیرێت، ئەوكاتە كە بۆرییە خوێنەكە گیرا، هاتوچۆی خوێن تیایدا رادەوەستێت و ئاكارەكانی بەتەواوەتی بزر دەبن. كە بۆرییە خوێنەكە لەسەر قاچی نەخۆش نەما، لەناو لەشدا دەتوێتەوە و لەماوەی دوو مانگدا لەش هەڵیدەمژێ و دەبێتە شانەیەكی ریشاڵی. ئەم هەنگاوە چارەسەرییە وامان لێدەكات بە سەر دوو كێشەی سەرەكیدا زاڵ بین، یەكەمیان رۆیشتنی زیادە خوێن بۆناو قاچەكان، كە ژانێكی توند دروست دەكات، جگە لەوەی كەوا دەكات نەخۆش هەست بە گەرمی و قورسی پێیەكانی بكات، دووەمیان زاڵ بوونە بەسەر ئەو رواڵەتە ناشرینەی كە دەركەوتنی ئەو دەمارانە لەسەر قاچ دروستی دەكات. ئەوە ئەگەر دەمارەخوێنەكان لەسەر قاچەكان دەركەوتبن و بەچاو ببینرێن. بەڵام ئەگەر (دوالی)یەكە قووڵ بوو، بۆرییە خوێنەكان لەسەر قاچەكان نەدەبینران، ئەوكاتە ئەوە دەزانین كە ئەمە جۆری سێیەمی (دوالی)یە و حاڵەتەكە ئاڵۆز و پێشكەوتووە، چارەسەرەكەی تەنیا بەوە دەبێ یان ئەوەتا بۆرییە خوێنەكە بە یەكجاری ببڕین و دەریبهێنین بەرێگەی تەكنیكی (ستریبینگ) كە تیایدا لە دوو شوێنان برینێك بەشێوەی هەڵتلشیان یەكیان لە خوارەوەی قاچ و ئەویتریان لەسەرەوەی قاچەكە، دەكەینەوە، ئەوجا بۆرییە خوێنەكە بەتەواوەتی وردبوون هەوڵدەدەین بۆرییە خوێنە رزیوەكە بە دەمبووسی تایبەتی قەپات بكەین، بەڵام پێش ئەو هەنگاوانەش دەبێ تیشكی رەنگاورەنگ بۆ نەخۆش بیگرێت بۆ ئەوەی ئەو شوێنانەی كە زمانە خوێنینەكانی تێدا رزیون دەستنیشان بكەین. پاشان رێژە و بڕی هاتووچۆی خوێنیش لەو بۆرییە خوێنە دەپێوین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی كە مەیینی خوێنی نییە و هەندێ پشكنینی دیكەشی بۆ دەكەین.
خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە
سەبارەت بە خۆپاراستن لەنەخۆشی (دوالی) (د.ئەحمەد) دەڵێ: كەسێك كە بەزگماك هیچ كێشەیەكی لە زمانەكانی بۆرییە خوێنینەكانی نییە، كە ئەگەر تێكبچن دەبنە هۆی تووش بوون بە (دوالی) ئەوە كەسانە بە بەردەوامی و رێكوپێكی وەرزش بكەن، وەك رۆیشتنی خێراو راكردن. بۆ هەم بەهێزكردنی قاچەكانیان و باشتركردنی سووڕی خوێن تیایاندا، هەمیش بۆ بەهێزكردنی خوێنهێنەرەكان. هەروەها نابێ كێشیان زیاد بكات، چونكە قەڵەوی دەبێتە فشارێك لەسەر ئەو خوێنهێنەرانە و ماندوویان دەكات، نابێ لەكاتی دانیشتندا پێ لەسەر پێ دابنرێت، بەڵكو واباشە لەكاتی پشووداندا پێیەكان بەرز بكرێنەوە. هەروەها زۆر لەسەرپێیان وەستان و زۆر دانیشتن و لەبەركردنی جلوبەرگی زۆر تەسك دەبنە هۆكاری دەركەوتنی نەخۆشییەكە. بەگشتی هەندێ نەریت و خووی ژیان هەن نەك هەر زیانبەخشن، بەڵكو دەبنە هۆكاری دەركەوتنی نەخۆشیش. جا ئەوانەی سروشتی ژیان و پیشەكەیان وایە، وەك پۆلیسی هاتوچۆ، مامۆستا سەرەتاش و نانەوا..تد. ئەوانە چونكە فشارێكی زۆر لەسەر دەمار و ئێسك و ماسوولكەكانی قاچیان هەیە، واباشە بە جۆرێك كارەكان بكرێت كە بەردەوام لە جوڵە دابن، نەك لە راوەستان. چونكە ئەو جوڵەیە وا دەكات دەمارە خوێنەكانیان ئەو فشارە زۆرەیان لەسەر نەبێ كە ببێتە هۆی لەكاركەوتن و زیان پێكەوتنیان.
gulan

لهسهر هێڵ نییه







dastt xosh bet hanw gian
sarkawtw bet hawre gian

zorm ber akrdn ewa bashn لهسهر هێڵ نییه










dast xoshbe hanw gyan sarkautubit


لهسهر هێڵ نییه








supas hawrekanm sarkawtwbn
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh.... warzshe qach bashtren charasara

لهسهر هێڵ نییه