.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









وه‌رزش له كاتی توشبوون به نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌كان ئه‌گه‌ری مردنی لێده‌كه‌وێته‌وه
PNA - پزیشكه‌كانی ئه‌لمانیا ده‌ریانخستووه، وه‌رزش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی دڵ به‌هێز ده‌كات به‌ڵام راسته‌وخۆ دوای توشبوون به نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌كان و ئه‌نفله‌وه‌نزا، له‌وانه‌یه كاره‌ساتی مردنی له دواوه بێت.
پزیشكه‌كانی وڵاتی ئه‌لمانیا له ئاكامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریانخستووه، وه‌رزش به هه‌موو بواره‌كانیه‌وه بۆ به‌هێزبوونی ماسولكه‌كانی دڵ كارایه‌كی یاریده‌ده‌رن به‌ڵام راسته‌وخۆ دوای توشبوون به نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌كان و ئه‌نفله‌وه‌نزا، ماسولكه‌كانی دڵ توشی هه‌ڵئاوسان ده‌كات و ئه‌گه‌ری مردنی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پزیشكه‌كان به چاوه‌ڕوانكردن به تێپه‌ڕبوونی سێ تا چوار رۆژ به‌سه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌كان، نه‌خۆشه‌كان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه "هانز جۆرج بریدل" سه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كانی سیسته‌می دابه‌شبوونی خوێن و زانستی پزیشكی وه‌رزشی له ئه‌كادیمیای وه‌رزشی ئه‌لمانیا رایگه‌یاند، شانه‌كانی ماسولكه‌كانی دڵ زۆرجار كه دوچاری توشبوون به هه‌ڵئاوسان ده‌بن، مرۆڤه‌كان هه‌ستی پێناكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: وه‌رزشوانان له كاتی توشبوون به نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌كان جا چ ئه‌نفله‌وه‌نزا یان ساردی یان تا یان پێستی یان ههڵئاوسانهكانی جگه‌ر بێت، پێویسته چه‌ند رۆژێك بحه‌سێنه‌وه و ئه‌گه‌رێكی زۆر سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر ماسولكه‌كانی دڵه‌وه ده‌بێت، به‌مه‌ش زیاد خۆماندوو كردن و فشاری ده‌روونی ئه‌گه‌ری توشبوونی ماسولكه‌كانی دڵ به هه‌ڵئاوسان زیاد ده‌بێت.
به‌مه‌ش ده‌ركه‌وتووه، رێژه‌ی 5% قوربانیه ته‌مه‌ن بچوكه‌كانی وه‌رزشوانان، پێش مردنیان توشی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ڵئاوسانی ماسولكه‌كانی دڵ هاتوون.

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
