❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاریگه‌ری ڕه‌نگه‌كان له‌سه‌ر مه‌زاژی تاكه‌كه‌س.................

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-02 06:18:45

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

كاریگه‌ری ڕه‌نگه‌كان له‌سه‌ر مه‌زاژی تاكه‌كه‌س.................

كاریگه‌ری ڕه‌نگه‌كان له‌سه‌ر مه‌زاژی تاكه‌كه‌س

توێژه‌ری ده‌روونی : ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت

جێگری سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان



زۆر بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ڕه‌نگه‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سێتی و مه‌زاژی تاكه‌كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌به‌دیدو بۆچونی جیاواز . هه‌ندێك له‌لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وده‌كه‌ن كه‌ باكگراوندی رۆشنبیری و كلتوری ڕه‌نگدانه‌وه‌ی  له‌سه‌ر پله‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ره‌نگه‌ هه‌یه‌، بۆنمونه‌ له‌وڵاتانی ڕوژهه‌ڵات تاك بڕوای به‌وه‌هه‌یه‌ كه‌به‌كارهێنانی ره‌نگی شین ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی ماڵ  و پاره‌و ده‌رامه‌تیان و پاراستنیان له‌ چاوی پیس، كه‌واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بڕوایان به‌م دیدوبۆچونه‌ هه‌یه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌م ڕه‌نگه‌دا هه‌ست به‌ ئارامی و ئاسایش ده‌كه‌ن ،به‌ڵام ره‌نگی ڕه‌ش هێمای ناخۆشی و مردنی كه‌سێكه‌،واته‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ مردن. له‌كاتێكدا له‌ صین ڕه‌نگی سپی هێمای ناخۆشی و مردنی كه‌سێكه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌.له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌پێی كلتورو رۆشنبیری  هه‌مان ئه‌و دید وبۆچونه‌ به‌رامبه‌ر به‌ به‌كارهێنانی ڕه‌نگی شین و ڕه‌ش هه‌یه‌ .

هه‌روه‌ها له‌ یه‌كێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان كه‌ له‌ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ئاماژه‌ده‌دات به‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگی ئه‌وجلوبه‌رگه‌ی  تاك له‌به‌یانیاندا له‌به‌ری ده‌كات ڕه‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌زاجی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێت به‌درێژایی ئه‌و ڕۆژه‌ .لێره‌دا من ده‌مه‌وێت شیكردنه‌وه‌ بۆهه‌ندێك له‌ڕه‌نگه‌كان بخه‌مه‌ڕوو وه‌ك:

- ڕه‌نگی سوور: به‌هێمای خۆشه‌ویستی و رۆمانسیه‌ت ،ئینتما،هێزو ده‌سه‌ڵات داده‌نرێت ، بۆنمونه‌ كه‌سێك كاتێك هه‌ست به‌نامۆیی بكات ئه‌وا په‌ناده‌بات بۆپۆشینی جلوبه‌رگی وه‌ك له‌بری خستنێك و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی كه‌هه‌یه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ به‌كارهێنانی ئه‌م ڕه‌نگه‌ ده‌بێته‌ هۆی پێدانی ووزه‌و چالاكی و بڕوابه‌خۆبوون به‌تاك 

-  ڕه‌نگی برته‌قاڵی : هێمای چالاكی و وروژاندنه‌. پسپۆڕان ده‌ڵێن ره‌نگێكی گونجاوه‌ بۆ ژوری نانخواردن و دانیشتن  به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گونجاو نیه‌ بۆ ژوری نوستن ،چونكه‌ به‌هاوپۆلی ڕه‌نگی سور داده‌نرێت كه‌ ووزه‌و چالاكی به‌تاك ده‌به‌خشێت .هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ئه‌م ڕه‌نگه‌ له‌ لایه‌ن تاكه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ست به‌خه‌مۆكی بكات و چێژ له‌ژیان وه‌رنه‌گرێت بۆیه‌ به‌كارهێنانی ئه‌م ڕه‌نگه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ڕزگاربوون له‌و هه‌سته‌ .

- ڕه‌نگی زه‌رد: هێمای بڕوابه‌خۆبوونه‌،ئه‌و تاكانه‌ی كه‌ بڕوایان به‌خۆیان نیه‌ دورده‌كه‌ونه‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی ئه‌م ڕه‌نگه‌ .

- ڕه‌نگی سه‌وز : ئه‌م ره‌نگه‌ زانایان به‌ هێمای ژیان و خۆشه‌ویستی داده‌نێن.

- ڕه‌نگی شین : هێمای ده‌ربڕینی خوده‌،هێمنیه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌نگێكی گونجاوه‌ بۆ  ئه‌و ژورانه‌ی كه‌ تیایدا راهێنانی قسه‌كردن بۆ ئه‌و تاكانه‌ ده‌كرێت كه‌ كێشه‌ی ئاخاوتنیان هه‌یه‌،هه‌روه‌ها ڕه‌نگی شینی تۆخیش گه‌ڕانه‌ به‌دوای راستیه‌كاندا و زانایان ده‌ڵێن واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و تاكه‌ ده‌گه‌ڕێت به‌دوای ڕاستیدا له‌پۆشینی ئه‌م ڕه‌نگه‌ .

- ڕه‌نگی سپی پاكی و ڕوونیه‌.

لێره‌دا پرسێك دێته‌ پێشه‌وه‌ ئایا گاریگه‌ری ئه‌م ڕه‌نگانه‌ به‌سه‌ر تاكی كورده‌وه‌ هه‌مان كاریگه‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌ ؟تاكو ئێستا هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاریگه‌ری ڕه‌نگه‌كان له‌سه‌ركه‌سێتی كورد ئه‌نجام نه‌دراوه‌ .به‌ڵام ده‌كرێت بوترێت چۆنێتی به‌كارهێنانی ڕه‌نگی ڕه‌ش تاكو ئه‌مڕۆ له‌زۆربه‌ی جلوبه‌رگی قوتابیانی قوتابخانه‌كاندا ده‌پۆشرێت له‌كاتێكدا ئه‌م ڕه‌نگه‌ ڕه‌نگی مردنه‌ له‌كلتوری كوردیدا .


سةرجاوه / مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-02 09:30:12

shoxan88
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-23
دواترین سه‌ردان: 2009-09-17
په‌یامه‌كان: 54
WindowsXPMSIE7

Re: كاریگه‌ری ڕه‌نگه‌كان له‌سه‌ر مه‌زاژی تاكه‌كه‌س.................

dastt xosh bet bo babatakat
sarkawtw bet xwshka jwanakam



-----------shoxan-------------------

Kurdzhin
سلاَو هاورێیان هاتمه‌وه‌ بۆ لاتان بمبورن ئه‌م ماوه‌یه‌ دیار نه‌بوم
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3e2406ff6a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-02 10:19:39

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: كاریگه‌ری ڕه‌نگه‌كان له‌سه‌ر مه‌زاژی تاكه‌كه‌س.................

dast xosh bet babateki jwana sarkaw tw bit

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-04-05 08:46:50

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: كاریگه‌ری ڕه‌نگه‌كان له‌سه‌ر مه‌زاژی تاكه‌كه‌س.................

zor supas hawrekanm
dasttan xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-04-05 09:57:20

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPOpera

Re: كاریگه‌ری ڕه‌نگه‌كان له‌سه‌ر مه‌زاژی تاكه‌كه‌س.................

ده‌ست و چاوت خۆش به‌رێزم زانیاری زۆر گرنگ و به‌ بایه‌خن ..
من وه‌ک هونه‌ر کارێک که‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆم هه‌یه‌ له‌ به‌کار بردنی هه‌موو ڕه‌نگێک ..
لام وایه‌ له‌ ڕه‌نگ بۆ هه‌ر یه‌که‌مان تێڕوانینی تایبه‌ت به‌ خۆمان هه‌یه‌ .. وه‌ک هه‌ر شتێک له‌ ده‌وروبه‌رمان ..
له‌وه‌یه‌ له‌ ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ کاریگه‌ری که‌م تا زۆر هه‌بێت .. به‌ڵام وا نازانم شته‌کان هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئاوا بوونه‌ لای هه‌ر تاکێک بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگه‌کان جا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت .. به‌ڵکو تێڕوانینی ده‌وروبه‌ر وا ده‌کات ئه‌و بۆچونانه‌ باو بێت لای هه‌مووان ..
نمونه‌ کاتێک ئافره‌تێک بۆ ئه‌وه‌ی گوناه بار نه‌بێت له‌ پۆشینی جلی ڕه‌ش بۆ له‌ ده‌ست دانی ئازیزێکی په‌نا ده‌باته‌ به‌ر پۆشینی ڕه‌نگی مۆر یان شین که‌ خۆیان ڕه‌نگی خۆش هێنن که‌چی لای ئه‌م هه‌ر به‌ حیسابی ڕه‌شه‌که‌یه‌ واتا مانای ماته‌م و خه‌م ده‌گه‌یه‌نن ..
که‌وایه‌ باوه‌ڕ بوون به‌ هه‌ر شتێک وا له‌ که‌سه‌کان ده‌کات به‌و جۆره‌ بێت که‌ خۆی داوایه‌تی نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی باوه‌ ..
له‌ دونیای هونه‌ری شێوه‌کاری ڕه‌نگ دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێک ، گرنگترینیان ڕه‌نگه‌ سارده‌کان که‌ شین و سه‌وز و ڕه‌نگه‌ هێمنه‌کان ده‌گرێته‌وه‌ هه‌روا ڕه‌نگه‌ گه‌رمه‌کان که‌ سور و پرته‌قاڵی و زه‌رد و ڕه‌نگه‌ زه‌قه‌کان ده‌گرێته‌وه‌ ..
وه‌ک له‌ ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه‌ مرۆڤ به‌ بینینی ڕه‌نگه‌ گه‌رمه‌کان زوو بێزار ده‌بێت .. هه‌روه‌ک ڕه‌نگه‌ تۆخه‌کان ..
به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ ڕه‌نگه‌ سارده‌کان هه‌ست به‌ ئارامی ده‌کات و هیج کات لێیان بێزار نابێت .. هه‌روه‌ک ڕه‌نگه‌ کاڵه‌کان وایه‌ ..
که‌واته‌ بۆ پۆشین یان که‌ره‌سته‌ی ناو ماڵ ده‌تواندرێت پشت به‌و لێکۆڵینه‌وه‌ زانستیانه‌ ببه‌سترێت که‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ ده‌سه‌لمێنن و ده‌توانین تاقیشیان بکه‌ینه‌وه‌ ...
ئه‌وه‌ی ماوه‌ بڵێم.. ڕه‌ش و سپی بۆ پۆلێن کردن ناکرێت به‌ ڕه‌نگ دابنرێت به‌ڵکو به‌ یارمه‌تی ده‌ر داده‌نرێن بۆ تۆخ کردن و کاڵ کردنه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌کانی تر ..
دوباره‌ ده‌ستت خۆش به‌ڕێزم بابه‌تێکی قوڵه‌ و قسه‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێت .. بۆیه‌ به‌لامه‌وه‌ خۆش بوو ڕای خۆمتان بۆ ده‌رببڕم ..
کاتتان شاد و کامه‌ران ..

سۆز

Kurdzhin
به خدا نگوییم یک مشکل بزرگ دارم ، به مشکل بگوییم من یک خدای بزرگ دارم

من هه‌م تا گۆرانکارییه‌کان دروست بکه‌م ، نه‌ک گۆرانکارییه‌کان من دروست بکات .. سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net