.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






هۆنرواەی: تەنیا کوردستانی
له خاچدانی پەپولەکان!
ئەی
دوعا گیان
تۆ نامری
!!
!!
مردن له تۆ شەرم ئەکا
ئێستا هەرچی بەردی خاکی
کوردستان و جیهان هەیه
شیوەنیانه
ئێستا هەرچی دار و درەختی
جیهان هەیە چاوەروانی جێژوانه
من دڵنیام تۆ نەمردوویت و نامری
هەموو رۆژێ روحی پاکت وەك پەپوله
له نێو پەڕەی گوڵەکانی بەهەشت ئەنووێ
هەر کە شەو دێ گیانی پاکی فریشتەییت
به ئاسمانی بەعشیقەدا دێت و دەچێ
دەستەکانت پڕ له گوڵن
چاوکانت پڕ له فرمێسکی سۆزن
هەناسەکانت پڕ هەنسکی بە کوڵن
وورد وورد ئەرژێنته ناو شار
شەقام شەقام و کوچە و کەنار
بن بەرد به بەرد و دار به دار
نەك بۆ دڕندەی دەم بە خوێن
بێ دڵ و هەست و تاونبار
بۆ بەهاری ئەوینداران، بۆ جێژوان
ئەو کەژاوەیەی گوڵی ئەشقت تیا ئەپوشکان
بۆ ئەو دارەی لە ژێریدا بویته دڵدار
بۆ ئەو شەقامەی چاوی ئەوینت هەر لێ بوو
بۆ دیدەنی ئەویندارت ئاواتێکی مەزنت پێ بوو
من دڵنیام ئێستا لەگەڵ شەم و لەیل و زینا
له گەڵ هەموو گەشمردەکانی ئەڤینا
وا دانیشتون دەم بە خەنده له نێو به هەشتی بەرینا
دڵنیابه خوێنی سووری ئەرخەوانیت قەت وون نابێ
ئەگەر گوڵێ ئەم بەهاره سەر دەر بکا
ئەبێ رەنگی خوێنی سووری تۆی تیا بێ
ئەی گەشمرده دڵنیابه ساڵێکی تر
نه ڤالانتینا ئەکەم به جەژن،
نه گوڵی سوربۆ خۆشەویستەکەشم ئەبەم
لەم رۆژەدا له حەوتی چوار
نەک بۆ سەر کار
بۆ بۆ پەسرتگا و مزگەوت و کڵێساش ناچم
چەپکێ گوڵی سور دائەنیم
مۆمێ کز دا ئەگیرسێنێم
ئەیکەم به رۆژی خۆشەویستی
به گوێی جیهانا ئەچرپێنم
ئەڵم ئەمرۆ هۆ خهڵکینه
فریشتەیەکی زۆر نازدار
لەسەر خۆشەویستی ئەوین
دڕندەکان بێ ڕەحمانه له چەقی شار
له بەر چاوی یاساو پۆلیس دایان له دار
کرا به قوربانی خۆشەویستی
بۆیه مێژوو ئەم رۆژەی
به رۆژی خۆشەویستی پیرۆز نوسی
.
هۆنراوه: تەنیا کوردستانی
لهسهر هێڵ نییه