.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









خه‌مۆكی و نیگه‌رانی دایكانی دووگیانه كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆرپه‌له‌كانیان هه‌یه
PNA- توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، ئه‌و منداڵانه‌ی له دایكێكی خه‌مۆك و نیگه‌ران به دنیا دێت، له كاتی نوستن و هه‌ڵسوكه‌وت كردنیدا تووشی جۆرێك له په‌شۆكاوی ده‌بنه‌وه.
گۆڤاری (خه‌و) بڵاویكردۆته‌وه، زانا‌و توێژه‌ره‌وه‌كان له ناوچه‌ی (ساوس هامبتۆن) له به‌ریتانیا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 874 ئافره‌تی دووگیانه ئه‌نجامداوه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 20 تاوه‌كو 30 ساڵاندا بووه، له كاتی توێژینه‌وه‌كه لیستێكی پرسیاركردنیان ئاراسته كردون، كه پرسیاره‌كانیان له باره‌ی هه‌ست و حاڵه‌تی نیگه‌رانی و خه‌مۆكیانه‌وه بووه.
گۆڤاره‌كه نوسیویه‌تی: به پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، 29% ئه‌و ئافره‌تانه پێش دووگیانه دووچاری گرفتی خه‌مۆكی و نیگه‌رانی بوونه‌ته‌وه، بۆیه به‌هۆی ئه‌و هۆكارانه‌وه كاریگه‌ریه‌كی نه‌گه‌تیڤ له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان دروستبووه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی خه‌وتنیان.
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یانداوه، منداڵان به تایبه‌تی له ته‌مه‌نی 6 مانگی تاوه‌كو ساڵێك تووشی گیروگرفتی په‌شۆكاوی ده‌بنه‌وه، به جۆرێك به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵپه‌ستۆی ده‌روونی له ئافره‌تان پێش دووگیانه په‌یوه‌ندی هه‌یه به زیاد بوونی رێژه‌ی له 23% حاڵه‌تی هه‌ڵسانی منداڵه‌كانیان له ته‌مه‌نی 6 مانگان‌دا، هه‌روه‌ها 22% له منداڵانی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵاندا.

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet hanw gian
babateke baswda

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
