.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















مۆبایل پەیمانی خنكاند
سۆران بەهائەددین
رووداو-هەولێر
فەخریە جلێكی قاوەیی و دەسماڵێكی رەشی لەسەر كردبوو، گریان رێگەی پێنەدەدا بە وردی باسی رووداوی خۆ خنكاندنی پەیمانی كچی بكات، بە دەست ئاماژەی بۆ شوێنی خۆ لێ خنكاندنی پەیمان كردو گوتی "پەیمان لەو ژوورە خۆی لە سێدارە دا".
پەیمان.ع، 16ساڵ، دانیشتووی گەڕەكی كوردستان لە هەولێر، رۆژی 16/3/2009 لە ماڵی خۆیان بە رەفتەیەك خۆی خنكاند. زانیارییەكانی پۆلیس و كەسوكاری پەیمان جەخت لەوە دەكەنەوە كە پەیمان لەسەر تەلەفۆنكردن خۆی خنكاندوە، هەروەها دەڵێن پەیمان باری دەروونی تەواو نەبووە.
نەقیب ژیلەمۆ عەبدولقادر بەڕێوەبەری بەدواداچوونی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر بۆ(رووداو)ی روونكردەوە، لە پشكنینی پزیشكی دادوەری، دەركەوتووە پەیمان خۆی خنكاندووە "پەیمان نەخۆشی كەم عەقڵی هەبووە، لەگەڵ كوڕان قسەی كردووە"، نەقیب ژیلەمۆ دەڵێ " دایكی و برایەكی بۆ ماوەی دوو رۆژ لەسەر ئەو رووداوە گیران".
هەڵمەت، برای پەیمان، لە ئیفادەی پۆلیسدا گوتوویەتی "پەیمان بەردەوام قسەی لەگەڵ كوڕان دەكرد، ئەو رۆژەی خۆی خنكاند بینیم لەبەر دەرگا قسەی لەگەڵ كوڕان دەكرد، كە منی بینی چووە ژوورەوە، دواتر گەڕامەوە ماڵەوە بینیم، خۆی لە سێدارەدابوو"، هەروەها دەڵێت "خوشكم عەقڵی تەواو نەبوو".
پەیمان لە خێزانێكی هەژاری هەولێرە، تا پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی خوێندبوو، هێرش، كە برا گەورەی پەیمانە و تەمەنی 18ساڵە، كرێكاری دەكات. ئەو كە كوڕێكی لاوازی باریكەلەیە، بەر لەوەی باسی مردنی خوشكەكەی بكات گوتی "زۆر قسەمان بۆ دەهاتەوە پەیمان لەدەرەوەی قوتابخانە لەگەڵ كوڕان دەوەستێت، نەماندەزانی چی لێ بكەین، مامۆستا دەهاتە ماڵمان دەیانگوت ئەو كچە ئابڕووی قوتابخانە دەبات، رۆژێك لەگەڵ كوڕێك بە سواری ئۆتۆمبێل رۆیشتبوو، كە هاتەوە گوتی چیتر ناچمەوە قوتابخانە".
بەگوێرەی قسەكانی هێرش، 4 ساڵ دەبوو پەیمان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ كوڕان دەكرد، پەیمان تەلەفۆنی نەبوو، بەدزی ماڵەوە بە مۆبایلی باوك و برای قسەی لەگەڵ كوڕان دەكرد. هێرش دەڵێت، پەیمان قسەی لەگەڵ هەموو جۆرە كوڕێك دەكرد "رۆژانە 3-4جار تەلەفۆنی دەكرد، كە بەسەری دادەچوون تەلەفۆنەكەی دادەخست، یان بە زەوی دادەدا، نەماندەوێرا قسەی لەگەڵ بكەین، دەترساین بەڵایەك بەسەر خۆی بێنێت".
كاتێك هەڵمەت دەبینێ خوشكەكەی لەبەر دەرگا لەگەڵ كوڕان قسە دەكات، پەیمان دەچێتە ژوورەوە وەك هێرش دەڵێت، هەموو كون و كەلەبەرەكانی ژوورەكەی دەگرێ و، پاشان چووەتە سەر كورسییەك و خۆی بەپانكە هەڵواسیووە "پەیمان پێشتریش دەیگوت لەماڵ بێزارم".
لەوەتەی مۆبایل هاتووەتە كوردستان، بووەتە هۆی كوشتوون و خۆكوشتنی دەیان ئافرەت لە هەرێمی كوردستان، بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی لە ساڵی 2007دا نزیكەی 350 ئافرەت لەسەر مۆبایل لە كوردستان كوژراون.
لەوكاتەی پەیمان خۆی خنكاندووە، دایكی لەماڵی زاواكەیان بووە، لەكاتی گەڕانەوە بینی بووی پەیمان دەرگای لەسەر خۆی داخستووە، هاوار بۆ زاواكەیان دەبات، بەڵام زاواكەی دەرگاكە ناكاتەوە تا پۆلیس دێت، هێرش گوتی پۆلیس خۆیان دەرگایان شكاند.
"هەركاتێك پەیمان توڕە دەبوو دەرگای لەسەر خۆی داخستووە"، بەشدار رەشید كە مێردی خوشكی پەیمان بوو ئاماژەی بەوەدا پەیمان زۆرجار گوتویەتی لە رقی ئێوە خۆم دەكوژم "ناوە ناوە خراپ دەبوو لەبەر خۆیەوە قسەی دەكرد، شتی دەشكاند".بەشدار بەهەمان شێوەی هێرش باسی لەو تەلەفۆنانە دەكرد، كە پەیمان بۆ كوڕانی كردووەو، دەڵێت ئەو ژمارە تەلەفۆنانەشی زیاتر لە نامەكانی شریتی ژێرەوەی شاشەی تەلەفزیۆنەكان وەردەگرت "كوڕان ژمارەكانیان بۆ تەلەفزیۆن دەنێرن، پەیمان كە دەیبینین ژمارەكەی وەردەگرت و قسەی لەگەڵ دەكردن".پەیمان رۆیشت و پرسەشی بۆ دانەنرا، بەشدار پێیوایە مام و خاڵەكانی لەبەر پارە پرسەیان بۆ دانەناوە، ئەوەی هەرگیز پەیمانی لەبیر ناچێتەوە قومریەی دایكێتی كە بەشدار لەبارەیەوە دەڵێت "ئێستا دونیای لەخۆی تاریك كردووە ناتوانی باسی ئەو كچەی لەگەڵ بكەیت، بەزۆر وامكردووە نان بخوات".

لهسهر هێڵ نییه






dast xosh tina bo aw babata zor rasta mobail sarchaway zorbay kesha xezaniykana


لهسهر هێڵ نییه









supas lanya gyan dast xosh bo payamakat
لهسهر هێڵ نییه