.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















کۆمه‌ڵێ زکری پرلهخێر
نوسینی: ژینه
برای به‌ڕێز خوشکی ئیماندار:
ئه‌م چه‌ند یاده پڕله خێره دیارییه‌ک بو بۆ خۆم و ئێوه‌ی به‌ڕێز، به‌و هیوایه‌ی که بیکه‌ینه زاراوه‌ی سه‌ر زمانمان و یادی په‌روه‌ردگارمانی پێ بکه‌ین له هه‌موو کات و ساتێکدا به‌ڵکو خوای گه‌وره لێمان خۆشبێ و به دیداری شاد بین
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت : هه‌ر که‌سێک ده‌جار بڵێ (( لا إله الله الا الله وحده لا شریک له، لا الملک وله الحمد ، یحی و یمیت ، وهو علی کل شي‌ء قدیر)) واته: هیچ شتێک په‌رستراو نییه به‌هه‌ق جگهلهخواتان. وه ته‌نهایه‌و هیچ هاوکارێکی نییه، هه‌موو دارایی هی ئه‌وه ، وه‌ستایش ته‌نها بۆ ئه‌وه، هه‌ر ئه‌و ژێنهرو مرێنه‌ره، وه‌به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا به‌توانایه.
ده‌جار دوای نوێژی مهغریبئهو ذکره بخوێنێت ، خوای گه‌وره کۆمه‌ڵێک مه‌لائیکه‌ت ده‌نێرێت له شه‌یتانه‌کان ده‌یان پارێزێت تا ڕۆژده‌بێته‌وه، وه به‌هۆی ئه‌م ذیکرهوه دهچاکهی بۆ ده‌نوسرێت که به‌هه‌شتی بۆ دابین ده‌کات ،وهدهخراپهی به‌هیلاک به‌ری له‌سه‌ر لا ده‌برێت ، وهبهقهد ڕزگار کردنی ده کۆیله‌ی باوه‌ڕدار خێری ده‌گات
وه‌ده‌فه‌رموێت: هه‌ر که‌سێک بڵێ ((سبحان الله العظیم و بحمده)) واته: پاک و بێگه‌ردی و ستایشی خوا ده‌که‌م.
به‌هۆیه‌وه دار خورمایه‌کی له به‌هه‌شتا بۆ ده‌ڕوێنرێت .
وه‌ده‌فه‌رموێت: دوو وشه ئاسانن له‌سه‌ر زمان به‌ڵام قورسن له‌سه‌ر ته‌رازو میزان وه خۆشه‌ویستن به‌لای خوای به‌خشنده‌ی به‌نده‌کان ئه‌ویش (( سبحان الله وبحمده ،سبحان الله العظیم)) واته:پاک و بێگه‌ردی و ستایشی خوا ده‌که‌م ، پاک و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: چاکترین یادی خوا وتنی (( لا اله الا الله )) یه، و چاکترین نزا‌و پاڕانه‌وه وتنی (( الحمد لله )) یه
وه ده‌فه‌رموێت: به‌ڕاستی ذکرێک که گوناه ده‌وه‌رێنێت وه‌ک چۆن دار گه‌ڵا ده‌وه‌رێنێت ذکری (( سبحان الله و الحمد لله ولا اله الا الله و الله اکبر )) واته : پاک و بێگه‌ردی بۆ خوا، وه ستایش بۆ خوا، وه هیچ که‌سێک شایه‌نی په‌رستن نییه جگه له‌و ، وه له هه‌موو که‌س گه‌وره‌تره .
وه‌ده‌فه‌رموێت: هه‌ر که‌سێک ((ایة الکرسي)) له‌دوای هه‌موو نوێژێکه‌وه بخوێنێت هیچ شتێک ڕێگری به‌هه‌شتی لێ ناگات مردن نه‌بێت. واته: کهبمرێ دهچوێته به‌هه‌شته‌وه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: یه‌کێک له مه‌لائیکه هات بۆ لام له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه پێیوتم هه‌ر که‌سێک له ئومه‌ته‌که‌ت یه‌ک( صڵاوات) ت له‌سه‌ر بدات به‌هۆیه‌وه دهچاکهی بۆ ده‌نوسرێت وهدهخراپهی له‌سه‌ر لاده‌برێت وهدهپله به‌رز ده‌بێته‌وه ، وه‌کو خۆی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه واته: مه‌لائیکه‌یه‌ک صڵاواتی له‌سه‌ر ده‌دات.
هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و شه‌وه‌ی که‌شه‌و ڕه‌ویم پێکرا (الاسرا‌ء والمعراج) (پێغه‌مبه‌رئیبراهیم)م بینی فه‌رمووی: {ئه‌ی محمد سڵاوم بگه‌یه‌نه به ئومه‌ته‌که‌ت} وه ئاگاداریان بکه‌ره‌وه که به‌هه‌شت خاکه‌که‌ی زۆر نایاب و چاکه، ئاوه‌که‌ی زۆر شیرین و به‌له‌زه‌ته ، ده‌شتاییه‌کانی زۆر پان و به‌رینه نه‌مامی ئه‌و ده‌شتاییانه بریتین له ذکری((لا حول ولا قوة الا بالله )) واته :هیچ هه‌وڵ و هێزێک نییه به‌بێ یارمه‌تی خوا.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: هه‌ر که‌سێک سێ جار داوای به‌هه‌شت له خوای گه‌وره بکات ، به‌هه‌شت ده‌ڵێ: خوایه بیخه‌ره به‌هه‌شته‌وه ، وه‌هه‌ر که‌سێک سێ جار داوای له دۆزه‌خ پاراستن له خوا بکات ، دۆزه‌خ ده‌ڵێ:خوایه له دۆزه‌خ بی پارێزه.
وه ده‌فه‌رموێت: ئایه هه‌ر که‌سێک له ئێوه ناتوانێ ڕۆژی هه‌زار چاکه بکات؟ سه‌د جار ته‌سبیحاتی خوا بکات؟
خۆ ده‌توانێت بڵێت(( سبحان الله)) به‌هۆیه‌وه هه‌زار چاکه‌ی بۆ ده‌نوسرێت وه هه‌زار تاوانی له‌سه‌ر لا ده‌برێت
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: هه‌ر که‌س له شه‌ودا سه‌د ئایه‌ت بخوێنێت شه‌و نوێژ‌و سه‌ر که‌چی ئه‌و شه‌وه‌ی بۆ ده‌نوسرێ.
خۆشه‌ویستی خوا ده‌فه‌رموێت: هه‌ر که‌سێک یه‌ک پیت له کتێبی خوا(قورئان) بخوێنێت به هۆیه‌وه چاکه‌یه‌کی بۆ هه‌یه وه هه‌موو چاکه‌یه‌ک به ده‌قات بۆی ده‌نوسرێت من ناڵێم : (ال‌م) یه‌ک پیته به‌ڵکو ده‌ڵێم : { (الف) پیتێک ( لام) پیتێک (میم) پیتێکه) .
به‌ڕێزان له‌کاتی ئه‌م ذکرانهده دوعای خێر بۆ منیش بکان چونکه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر موسوڵمانێک دوعای خێری بۆ موسوڵمانێک کرد که به‌دیاریه‌وه نه بێت فریشته‌ی خوا پێی ده‌ڵێن بۆ تۆش وه‌ک ئه‌و دوعایه‌ی که‌کردت.
داواکارم له‌خوای گه‌وره له ڕه‌حمی خۆی بێبه‌شمان نه‌کات ....
س،،،چ،،،م،،،ئاشقان

له‌سه‌ر هێڵ نییه



جزاء ك الله خيرا
ده ست خؤش به ريزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه




جزاء ك الله خيرا
ده ست خؤش به ريزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه