.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














براوه كێیه ؟
هاوبیر كامه‌ران
گه‌وره زانا‌و ده‌رووناسێكی رۆژئاوایی به‌ناوی (كارل گوستاڤ یۆنگ) له كتێبێكیدا به‌ناوی (یۆگا)وه ده‌ڵێت “یۆگیه‌كان ده‌توانن كێوه‌كان له‌بن ده‌ربێنن و جێگۆركێیان پێ بكه‌ن “. بۆچی؟
ئایا ئه‌گه‌ر شاره‌زای ژیانی یۆگیه‌كانیت له هیندستان و هه‌ر شوێنێكی تری ئه‌م دونیایه ، هیچ كات له‌خۆتت پرسیوه ئه‌م هه‌موو توانایه له كوێوه دێت. (سیدهارتا بودا) دێت و به‌هه‌زاران مورید له‌ده‌وری رێنماییه‌كانی كۆده‌بنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها كه‌سێكی بانگ كردبێت و ده‌بێته هۆی روناكی ده‌روونی هه‌زارانی دیكه‌ش . (سوامی شیڤاناندا) هه‌م دكتۆر بوو هه‌م یۆگی ، له‌لایه‌ك عارف بوو ، له‌لایه‌ك فه‌یله‌سوف و نزیكه‌ی 400 كتێبی له‌باره‌ی یۆگاوه نوسی. (شری یۆگاناندا)ی هه‌ژار توانی به‌ته‌نها خۆی یۆگا له‌ئه‌مریكادا بڵاوبكاته‌وه‌و گه‌وره‌ترین قوتابخانه له‌وێ دابمه‌زرێنێت و به‌هه‌زاران قوتابی په‌روه‌رده بكات و به‌شداری كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دینه‌كان بكات و به سه‌دان كتێب له‌باره‌ی یۆگاوه بنوسێ . (ئۆشۆ) بێژه‌ری به‌هه‌زاران ووتار بوو له‌سه‌ر یۆگاو رۆحانیه‌ت و مرۆڤ و نهێنی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌ك كه 600 كتێب و نزیكه‌ی 1700 كاسێتی ڤیدیۆیی له‌پاش به‌جێماوه ، (شانكاراچاریا) له‌ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا ته‌فسیری ڤیداكانی ده‌نوسی و هه‌مو رۆحانیه‌كانی هیندی یه‌ك خست و ته‌نها 32 ساڵ ژیا ، (شری گۆسوامی) كه‌لاوێكی نه‌خۆش و لاواز بوو پاش چه‌ند سالێك بوو به(شێره‌كه‌ی به‌نگال) كه 5000 كیلۆی له‌سه‌ر سنگی هه‌ڵده‌گرت و ده‌یتوانی كۆنترۆڵی هه‌موو ماسولكه ناوه‌كی و ده‌ره‌كیه‌كانی له‌شی بكات …
ئه‌مانه هه‌موی نمونه‌ی زۆر كه‌م بوون له‌سه‌ر كاری ده‌ره‌كی یۆگیه‌كان ، به‌ده‌ر له‌كاره ناوه‌كیه‌كانیان كه خۆیان ناسیوه‌و توانیویانه بگه‌نه نهێنی بونی مرۆڤ و گه‌شتون به‌هه‌قیقه‌ت . ئایا پرسیوته بۆچی؟
لێره‌دا ته‌نها وه‌ڵامێك ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان نه‌گه‌راون به‌شوێن بردنه‌وه‌دا . یۆگیه‌كان نایانه‌وێت براوه‌بن، براوه‌یی بۆ كه‌سێك باشه كه‌دۆرابێت، یان هه‌رگیز براوه نه‌بوبێت . به‌ڵام له‌راستیدا هیچ شاخێك ، هیچ ئۆقیانوسێك، هیچ هه‌ورێك، هیچ پاڵه‌وانێك و هیچ براوه‌یه‌ك هێنده‌ی مرۆڤ براوه نیه ، له‌و رۆژه‌وه‌ی خودا هه‌یه مرۆڤ گه‌وره‌ترین براوه‌یه .
له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ مرۆڤه كه‌واته گه‌وره‌ترین براوه‌یه له‌جیهاندا . ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌كاره‌كه‌ی ده‌ربكرێت و خاوه‌نی هیچ نه‌بێ ، ئه‌گه‌ر هیچ دینێك نه‌یگرێته خۆی و هیچ كه‌س روی تێنه‌كات ، ئه‌گه‌ر جه‌سته‌یه‌كی لاوازی هه‌بێت یان زۆر ناشرین بێت ، مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه‌و هه‌میشه براوه‌یه . نه‌شته‌رگه‌ریه جوانكاریه‌كان جوانی مرۆڤ ناگۆرن و هیچ به‌مرۆڤ بوونی كه‌سێك زیاد ناكه‌ن . پاره مرۆڤایه‌ت پێ ناكردرێت چونكه مرۆڤایه‌تی دروستی كردوه.
كه‌سێك براوه‌یه كه رێزی خۆی له مرۆڤایه‌تی خۆیدا ببینێته‌وه نه‌ك له ده‌وڵه‌مه‌ندی و ناوبانگ و جوانی و مه‌قامی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ، كه‌سێك براوه‌یه كه وه‌ك مرۆڤێك براوه‌یه نه‌ك وه‌ك دكتۆرێك ، مه‌حامیه‌ك ، مه‌لایه‌ك ، بازرگانێك ، كچێك ، كورێك یان پاڵه‌وانێك براوه‌یه. ئه‌گه‌ر بوودا خاوه‌نی هه‌زاران مورید بوایه به‌ڵام له‌ناوه‌وه خۆی به‌دۆراو بزانیبا ، یان وایزانیبا كه‌به‌هۆی ده‌وروبه‌ره‌وه براوه‌یه ، بێگومان دۆراو ده‌بوو . به‌ڵام بودا خۆی بردبوه‌وه بۆیه كه‌سی نه‌دۆراند. ئه‌گه‌ر شری گۆسوامی به‌هۆی هێزی ماسولكه‌وه خۆی به‌براوه بزانیبا ئه‌وا پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه له كوردستان كۆمه‌ڵه‌یه‌كی یۆگای به‌ناوه‌وه ناو نه‌ده‌نرا . ئه‌و خۆی بردبوه‌وه بۆیه ناوبانگی نه‌دۆراند . ئه‌وه‌ی خۆی به‌رێته‌وه هه‌موو شتێك ده‌باته‌وه‌و ئه‌وه‌شی خۆی بدۆرێنێت هه‌موو شتێك ده‌دۆرێنێت .
به‌پێی ئه‌زمونی ژیانی یۆگیه‌كان براوه ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌شوێن بردنه‌وه‌وه نه‌بێت و ته‌نها به‌شوێن ئه‌وه‌وه‌بێت كه وه‌ك مرۆڤێكی باڵا ، وه‌ك مرۆڤێكی هاوسه‌نگ هه‌نگاو بنێت، ئه‌و كه‌سه براوه‌یه كه خۆی ده‌باته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌و شته بكات كه پێویسته بیكات ئه‌وا خۆی ده‌باته‌وه ، ئه‌وه‌شی ئه‌وه بكات كه نابێت بیكات ئه‌وا خۆی ده‌دۆرێنێت چونكه هاوسه‌نگی و ئارامی و ووردگه‌ری خۆی له‌ده‌ست ده‌دات . كه‌واته ده‌بێت بزانین چی بكه‌ین باشه‌و چی بكه‌ین خراپه و به‌كرداریش ئه‌نجامی بده‌ین . ئه‌وكات ئێمه ورده ورده قه‌ناعه‌ت به‌وه دێنین كه ئێمه مرۆڤین و مرۆڤیش گه‌وره‌ترین بونه‌وه‌ری بوونه. بونه‌وه‌رێكه كه فریشته‌كان كرنوشی بۆ ده‌به‌ن و ئه‌وه‌شی كرنوشی بۆ نه‌بات بۆ هه‌میشه ده‌یدۆرێنێت . ئه‌گه‌ر شه‌یتان گه‌وره‌یی مرۆڤی ده‌رك بكردبا هیچ كات نه‌یده‌دۆراند . ئه‌گه‌ریش ئێمه‌ی مر ۆڤ گه‌وره‌یی خۆمان بناسینه‌وه‌و بزانین هه‌میشه براوه‌ین له‌به‌ر مرۆڤ بوونمان ئه‌وا هه‌میشه براوه‌ین . یۆگیه‌كان ئه‌مه ده‌رك ده‌كه‌ن بۆیه هه‌میشه براوه‌ن .
هه‌موان براوه‌ین و جێیه‌ك ، بۆشاییه‌ك ، هه‌ناسه‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه خه‌می تیابخۆین، ژیانی مرۆڤی براوه هه‌مووی شادی و هه‌ڵپه‌رین و خۆشحاڵیه . تۆش براوه‌یت ، تۆش مرۆڤیت ، خه‌م ته‌نها نیشانه‌یه بۆ یه‌ك شت ، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه وه‌كو خۆی ده‌ركی ئه‌و مرۆڤه نه‌كراوه كه جێنشنی خودایه له‌سه‌ر زه‌وی ، كه خودی خودایه له‌سه‌ر زه‌وی .
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dastt xosh bet
babateke baswd bw
sarkawtw bet


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش بیت بابه‌تیکی زۆر چاک بوو
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه