.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












شه‌وی چوارشه‌ممه 8/4/2009 دو یارییه‌که‌ی تری چونی قۆناغی هه‌شت یانه‌ی (چاره‌کی کۆتایی) خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، له نێوان یانه‌کانی به‌رشه‌لۆنه‌و بایرن میونخ و لیڤه‌رپوڵ و چیڵسی- دا ئه‌نجامده‌رێن.
روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئینگلیزی
له یاری یه‌که‌مدا یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له یاریگای ئه‌نفێڵد میوانداری یانه‌ی چیڵسی ده‌کات، به رای چاودێرانیش ئه‌م یارییه هاوشێوه‌ی یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌که‌یه.
دوای ده‌رکه‌وتنی یاری نێوان یانه‌کانی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان، به رێکه‌وت دو یانه‌ی ئینگلیزی روبه‌ڕوی یه‌ک ده‌بنه‌وه، له نێوان یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و چیڵسی.
ئه‌م یارییه‌ش ده‌بێته پێنجه‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یه‌ک له دوای یه‌کی نێوانیان، که سێ جاریان له قۆناغی پێش کۆتاییدابوه‌و تیایدا لیڤه‌رپوڵ له دو یاریدا براوه‌بوه‌و جارێکیش چیڵسی براوه‌بو که ساڵی رابردوبو، به‌ریه‌ککه‌وتنێکی دیکه‌ی نێوانیان وه‌رزی 2005-2006 بو له قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانداو له یه‌ک گروپدا بون(گروپی7)، هه‌ردو یانه‌ش سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغی 16.
یاری نێوان که‌ته‌لۆنی و باڤاری
له یارییه‌کی دیکه‌شدا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی پێشه‌نگی خولی ئیسپانی و پاڵیوراو بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگی ئه‌مساڵ، له یاریگای کامپ ن‌و میوانداری یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی ده‌کات.
له‌و یارییه‌دا یانه‌ی که‌ته‌لۆنی هه‌وڵده‌دات یارییه‌که بباته‌وه‌و خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی پێش کۆتایی، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ سێیه‌م جار دوای ساڵه‌کانی1992و2006 نازناوه‌که به‌ده‌ستبهێنێت، له به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی باڤاری پاڵه‌وانی ساڵه‌کانی (1972، 1973، 1974، 2001) هه‌وڵده‌دات پاڵه‌وانێتییه‌که بۆ پێنجه‌م جار بباته‌وه.
له‌م وه‌رزه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌که‌شدا، هه‌ردو یانه خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی هێرشبردن بون، که له قۆناغی یه‌که‌مدا هه‌رلایه‌کیان 20 گۆڵیان تۆمارکردبو.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه خاوه‌نی هێرشبه‌ران ساموێل ئیتۆ و لیۆنێل میسی و تێری هینری- یه، لۆکاتۆنی و میرۆسلاڤ کلۆزه‌و فرانک ریبیری و لۆکاس پۆدۆڵسکی هێرشبره گرنگه‌کانی یانه‌ی باڤارین.
دواین یاری گه‌ردو یانه‌ش له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کاندا، له ساڵی 1999دا بو، له قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کاندا تیایدا بایرن میونخ به ئه‌نجامه‌کانی 1 – 0 چون و 2 – 1 گه‌ڕانه‌وه، سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
مارک ڤان بۆمێل یاریزانی هۆڵه‌ندی و ناوه‌ڕاستی یانه‌ی بایرن میونخ، پێشتر‌و بۆ ماوه‌ی وه‌رزێک (2005- 2006) یاری بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه کردوه، که له هه‌مان وه‌رزدا نازناوی چامپیۆنس لیگ- ی له‌گه‌ڵیان به‌رزکرده‌وه.
هه‌ردو یارییه‌که‌ش سه‌عات 9:45ی شه‌و به کاتی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چن.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه