❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆن‌و جۆری‌ پێست

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-08 11:29:04

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

بۆن‌و جۆری‌ پێست

بۆن‌و جۆری‌ پێست
‌ 

ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت كه‌ پێستی‌ وشك بۆن هه‌ڵده‌مژێت، بۆیه‌ به‌زوویی‌ ده‌ڕوات‌و كاریگه‌ریی‌ نامێنێت، به‌ڵام پێستی‌ چه‌ور زیاتر پارێزگاری‌ له‌مانه‌وه‌ی‌ بۆن ده‌كات‌و ماوه‌كه‌ی‌ درێژخایه‌ت ده‌بێت.

بۆن له‌هاویندا:

به‌و پێیه‌ی‌ له‌شی‌ مرۆڤ له‌هاویندا به‌رده‌وام ئاره‌ق ده‌كاته‌وه‌و چه‌وری‌ ده‌رده‌دات، بۆیه‌ باشتره‌ بۆنێك به‌كار بهێنیت كه‌ سوك بێت، چونكه‌ ئه‌و ئاره‌قه‌ی‌ له‌ش بۆن تیژ ده‌كات.

بۆن‌و كه‌سایه‌تیت:

بۆ كچی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوو باشتره‌ بۆ نێكی‌ سوك به‌كاربهێنن كه‌ له‌گوڵ دروست كرابێت، به‌ڵام بۆ ژنانی‌ به‌ته‌مه‌ن ده‌بێت بۆنی‌ به‌هێزو تیژ به‌كاربهێنن، ئه‌و بۆنانه‌ش كه‌ له‌گیای جۆراوجۆر دروست ده‌كرێن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ باشه‌ كه‌به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كه‌ن.

سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌مه‌ زانایانی‌ سایكۆلۆژی‌ به‌پێی‌ جۆری‌ بۆنه‌كان شیكاریان بۆ جۆری‌ كه‌سایه‌تی‌ مرۆڤ كردووه‌، به‌م شێوه‌یه‌:

* ئه‌و كه‌سه‌ی‌ به‌به‌رده‌وامی‌ بۆنی‌ به‌هێزو تیژ به‌كارده‌هێنێت كه‌سێكه‌ تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆر مه‌یلی‌ شه‌ڕانگێزی‌ تێدایه‌.

* ئه‌و كه‌سه‌ی‌ به‌به‌رده‌وامی‌ بۆنی‌ گوڵ‌و بۆنه‌ هێمنه‌كان به‌كارده‌هێنێت كه‌سێكه‌ كه‌متر پشت به‌خۆی‌ ده‌به‌ستێت‌و رێ ده‌دات كه‌سانی‌ تر به‌ڕێوه‌ی‌ ببه‌ن.

* ئه‌و كه‌سه‌ی‌ به‌به‌رده‌وامی‌ بۆنی‌ گرانبه‌ها به‌كارده‌هێنێت كه‌سێكه‌ حه‌زی‌ به‌خۆده‌رخستنه‌و ئاڵۆزه‌ له‌مامه‌ڵه‌ كردندا.

بۆن‌و خواردن:

له‌دوای‌ خواردنی‌ خۆراكه‌ بۆنداره‌كانی‌ وه‌ك ماسی‌‌و پیاز هیچ جۆره‌ بۆنێك به‌كارمه‌هێنه‌، چونكه‌ تێكه‌ڵاوبوونی‌ ئه‌و دوو بۆنه‌ كاریگه‌ری‌ خراپ‌و بۆنی‌ ناخۆش جێده‌هێڵێت.

بۆن‌و لایه‌نی‌ ده‌رونی‌:

ئه‌گه‌ر له‌بارێكی‌ ده‌رونی‌ ناجێگیرو له‌حاڵه‌تی‌ توڕه‌بوون‌و دڵه‌راوكێدا بویت، بۆن به‌كار مه‌هێنه‌، چونكه‌ كاریگه‌ری‌ خراپ له‌سه‌ر مێشك‌و هه‌ستی‌ بۆنكردن جێده‌هێڵێت.

پێش ئه‌وه‌ی‌ بۆن بكڕیت:

پێش ئه‌وه‌ی‌ بۆ بكڕیت به‌باشی‌ تاقی بكه‌ره‌وه‌و جۆرێكی‌ گونجاو هه‌ڵبژێره‌، به‌شێكی‌ بكه‌ به‌پشی‌ ده‌ست یان به‌شی‌ پێشه‌وه‌ی‌ مه‌چه‌كدا، چونكه‌ ئه‌و شوێنانه‌ كه‌متر ئاره‌ق ده‌كه‌نه‌وه‌‌و وشكن، ئینجا ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ری‌ بوه‌سته‌ پاشان ئه‌و شوێنه‌ی‌ ده‌ستت له‌دووری‌ یه‌ك سانتیمه‌تر له‌لوته‌وه‌ رابگره‌و بۆنی‌ بكه‌، به‌ڵام ئاگاداری‌ ئه‌وه‌به‌ كه‌ نابێت له‌گه‌ڵ كردنی‌ به‌ده‌ستدا یه‌كسه‌ر بۆنی‌ بكه‌یت، چونكه‌ ئه‌وكاته‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هه‌ستی‌ بۆنكردن دروست ده‌كات‌و به‌ته‌واوی‌ جۆری‌ بۆنه‌كان ناناسیته‌وه‌.
خۆت به‌دوور بگره‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند بۆنێكی‌ زۆر، چونكه‌ ئه‌وكاته‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا تێكه‌ڵ‌ ده‌بن‌و نایانناسیته‌وه‌ یان ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ تێربوونی‌ هه‌ستی‌ بۆنكردن، ئه‌گه‌ر پێویستیشت به‌وه‌ بوو ئه‌وه‌ بیانده‌ له‌چه‌ند شوێنێكی‌ جیاوازی‌ ده‌ست‌و هه‌مان كات له‌بۆنی‌ سوكه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ بۆ بۆنی‌ قورس‌و به‌هێز.
دڵنیابه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆنه‌ له‌گه‌ڵ جۆری‌ پێستدا ده‌گونجێت ئینجا بیكڕه‌، چونكه‌ بۆن له‌جۆرێكی‌ پێسته‌وه‌ بۆ جۆرێكی‌ تر ده‌گۆڕێت.

awenakan   sc

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net