.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












گرنگی بهبرژانگهكانت بده
برژانگه‌كانت رۆڵێكی زۆریان هه‌یه لهدهرخستنو سه‌رنج راكێشی چاوه‌كانت، بۆیه گرنگیان پێبداو بیانپارێزه، ئه‌وه‌ش بزانه ته‌مه‌نی هه‌ر تاڵێكی مووی ده‌مووچاو له‌نێوان سێ بۆ پێنج مانگدایهو پاش ئه‌وه هه‌ڵده‌وه‌رێت. باشترهپابهندبیت به‌م رێنماییانه‌وه:
گرنگدان به‌برژانگ:
بۆ گرنگیدان بهبرژانهكانت كارێكی باش ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ئه‌و خۆراكانه بخۆیت كه ڤیتامینه جۆربه‌جۆره‌كانیان تێدایه، هه‌مان كات خۆت به‌دوور بگره له‌به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی ماسكارا، هه‌رگیز پێت وانه‌بێت بڕینی به‌شێكی مووی برژانگ یارمه‌تی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی زیاتر بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ته‌واوی لاوازی ده‌كات.
چاره‌سه‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌هه‌ڵوه‌رینی مووی برژانگ:
1. شه‌وانه به‌زه‌یتی باده‌م برژانگه‌كانت چه‌ور بكه‌و بۆ خواره‌وه‌و سه‌ره‌وه به‌فڵچه‌یه‌ك بیانجوڵێنه.
2. ئه‌و ماسكارایه هه‌ڵبژێره كه ماده‌ی ڤیتامینی تێدایه‌و برژانگ به‌ته‌ڕی ده‌هێڵێته‌وه.
3. چاویلكه‌ی دژه خۆر به‌كاربهێنه بۆ ئه‌وه‌ی تیشكی هه‌تاو كاریگه‌ری نه‌خاته سه‌ر برژانگه‌كانت.
4. كه ماسكارات به‌كارهێنا سێ تا چوار چین لهبرۆكانتی بده، با لێدانی هه‌رجارێك بۆ جارێكی تر ماوه‌ی له‌نێواندا هه‌بێت تا تاڵه‌كانی برژانگت وشك ببنه‌وه‌و پێكه‌وه نه‌نوسێن، پاشان بهفڵچهیهكی بچووكی تایبه‌ت دایبهێنه.
5. پاش ته‌واوبوونی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پێشوو، قه‌ڵه‌مێكی چاو به‌هێواشی به‌سه‌ر به‌شی بنچینه‌ی برژانگدا بهێنه‌و له‌گۆشه‌ی نزیك لوته‌وه ده‌ست پێبكه بۆ به‌شی ده‌ره‌وه‌ی چاو، ئه‌م هه‌نگاوه برژانگه‌كانت رێك‌و جوانتر ده‌كات.
sc awenakan


له‌سه‌ر هێڵ نییه