.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















مه‌ترسییه‌کانی خه‌وتن له ڕۆژدا له جیاتی شه‌و چییه؟
ئه‌و مرۆڤانه‌ی به ڕۆژ له‌جیاتی شه‌و ده‌خه‌ون، ئاستی هۆرمۆنی "Cortisol" و "Leptin"یان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت. ئاکامه‌کانی ئه‌و گۆڕانکارییه‌ش ده‌بێته هۆکاری به‌رزبوونی کێش، ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به نه‌خۆشی و هه‌روه‌ها تووشبوون به جۆرێکی به‌هێزی نه‌خۆشی شه‌کره. ئه‌م زانیارییه‌ش توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تاقیگه له‌سه‌ر ده خۆبه‌خشکه‌ر پێیگه‌یشتن. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش ده‌کرێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره بێت، که ده‌پرسێت، بۆچی ئه‌وانه‌ی به شه‌و کار ده‌که‌ن، دووچاری قه‌ڵه‌وی ده‌بنه‌وه و زیاتر دووچاری نه‌خۆشی شه‌کره ده‌بن.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌دا پێنج ئافره‌ت و پێنج پیاو به‌شداریان کرد و به درێژایی ده ڕۆژ له‌ناو تاقیگه‌یه‌كدا له جیهانی ده‌ره‌وه دابڕان و به‌یارمه‌تی ڕووناکی ده‌ستکرد یه‌ك ڕۆژی 24 کاژمێرییان بۆ کرا به 28 کاژمێر. له‌ڕێگای ڕیتمی خه‌وتن و به‌ئاگابوونه‌وه توێژه‌ران میتابۆلیزمی خۆبهخشکهرهکانیان له ڕیتمی 24 کاژمێری ڕۆژێك جیاکرده‌وه. به‌و شێوه‌یه‌ش توێژه‌ران توانییان بارێك بهێنهئاراوه، که هاوشێوه‌ی شه‌ونخونی یان کارکردنی شه‌وان بێت. چه‌ند جارێك له ڕۆژێکدا توێژه‌ران داتای له‌ره‌ی دڵ، په‌ستانی خوێن و پله‌ی گه‌رمای له‌ش و هه‌روه‌ك ڕێژه‌ی ئینسولین، گلوکۆز، لێپتن و کۆرتیسۆلی خۆبهخشکهرانیان وه‌رگرت.
پاش ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکی که‌م له دواخستنی ڕیتمی خه‌وتن و به‌ئاگابوون تێکدانی میتابۆلیزمی خۆبهخشکهران ده‌رکه‌وت. توێژه‌ران له سێ خۆبهخشکهردا پاش نانخواردن ئاستی گلوکۆزیان تۆمارکرد، تا چه‌ند پێش قۆناغه‌کان شه‌کره ده‌رده‌که‌وت.
پێیده‌چێت، که ئاستی به‌رزی هۆرمۆنی سترێسی ناسراو به "Cortisol" له‌سه‌ره‌تای چوونه قۆناغی خه‌و به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانکارییه لێپرسراو بێت. هۆرمۆنی ناوبراویش به‌شداری به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغه‌کانی میتابۆلیزم ده‌کات.
زاناکان له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ئه‌و مرۆڤانه‌ی به شه‌وان ده‌بێت کار بکه‌ن و ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ش ڕیتمی خه‌وتن و به‌ئاگابوون به‌ته‌واوه‌تی تێکچووه، گۆڕانکاری له هۆرمۆنهکانیاندا ڕووده‌دات. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و تێکچوونه‌ش ده‌بێته هۆکاری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و هه‌روه‌ها کێشه‌کانی دڵ.
سه‌ر چاوه‌ی ئاشقان

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش بابه‌تیکی چاک‌و به سود بوو به‌هیوای بابه‌تی باشتر

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh babateki zor baswda sarkaw tw bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه