.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه كه بۆرای راهێنه‌ری سربی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌گرێته ئه‌ستۆو سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كات له جامی كیشوه‌ره‌كان كه هاوینی دهاتوو له‌باشوری ئه‌فه‌ریقا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ناجیح حه‌مودی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی رایگه‌یاند "به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ بۆرا گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن".
ناجح وتیشی "رۆژی 16ی ئه‌م مانگه بۆرا ده‌سته بهرئهكهكهی ده‌كات له یاریگای شه‌عه‌بی نێوده‌وڵه‌تی له شاری به‌غدا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێكه‌وتوین كه پاش جامی كیشوه‌ره‌كان گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكه‌ینه‌وه.
بۆرا میلۆتینۆڤیچ ته‌مه‌نی 64 ساڵه‌و تاكه راهێنه‌ر كهوتوانیویهتی سه‌ركردایه‌تی 5 هه‌ڵبژارده‌ی جیاواز بكات له‌مۆندیال، ئه‌وانیش مه‌كسیك له‌ساڵی 1986، كۆستاریكا له ساڵی 1990، ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی 1994 نایجیریا له‌ساڵی 98، چین له‌ساڵی 2002.
له‌لایه‌كی تره‌وه یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی بڵاوی كرده‌وه كه بڕیاره 9ی مانگی داهاتوو له كیپ تاونی باشوری ئه‌فه‌ریقا یاریه‌كی دۆستانه له گهڵَ هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا ساز بكه‌ن.


له‌سه‌ر هێڵ نییه