❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئايني ئيسلام شتيكه ...........موسلمانان شتيكي تر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-10 22:01:58

real
خونچەی نوێ
شوێن: hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2009-06-20
په‌یامه‌كان: 87
WindowsXPMSIE

ئايني ئيسلام شتيكه ...........موسلمانان شتيكي تر

ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی کۆمه‌ڵگا بده‌ین .سه‌یری ژیانی خه‌ڵکی بکه‌ین .زۆر جار ده‌بینین و ده‌بیستین . که‌ خه‌ڵکی ناموسلمان یان جار و بار خه‌ڵکی به‌ ناو موسولمانیش ره‌خنه‌ گرتنن له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام  ...
به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ خوندنه‌وه‌یه‌کی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بکه‌ن  هیچ شاره‌زاییه‌کینا هه‌بێ له‌م ئاینه‌ .... له‌ هه‌موو کۆر و کۆبونه‌وه‌کان ره‌خنه‌و تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ ئیسلام ده‌ده‌ن ...ئه‌ویش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دوو هۆ یه‌که‌م خودی که‌سه‌کان واته‌ ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ ده‌گرن  جا موسولمان یان ناموسلمان .له‌ ئاین و به‌رنامه‌یه‌ ،
دووه‌م ، خه‌له‌تی و په‌له‌تی هه‌ندێ موسولمان و ئه‌نجام دانی هه‌ندی شت به‌ ناوی ئاین، بۆ نمونه‌ ،هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ دوژمنی ئیسلام و موسولمانان جۆره‌ها ره‌خنه‌ ده‌گرن . له‌هه‌ندێ کار که‌له‌ناو کۆمه‌لگادا باون
ئه‌گه‌ر چی ئه‌وانه‌ داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگایه‌کن یاخود وڵاتێکن یاخود خێل و تیره‌یه‌کن .یاخود که‌سانێکن به‌هه‌ر حال نمونه‌ی هه‌ندێک له‌و شتانه‌ی ره‌خنه‌یان لێ گرتوه‌ وه‌ک ، ژن به‌ژنی .گه‌وره‌ به‌ بچوک . وه‌رگرتنی ژن له‌به‌رامبه‌ر خوێن . به‌ مێرد دانی کچ له‌سه‌ر بێشکه‌ .یان به‌ بێ ره‌زامه‌ندی خۆی به‌ شو ده‌درێ . یان له‌ میرات غه‌دری لیکراوه‌ یان هه‌ر بێبه‌ش کراوه‌ .ئه‌وانه‌و جه‌نده‌ها شتی تر که‌ هه‌مووی بێ ئه‌منانه‌و خرافیات و شتی بێ مانان ، به‌داخه‌وه‌ دراونه‌ته‌ پاڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلام ،، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کامێک له‌وانه‌ی باسمان کردون باسمان نه‌ کردون ، موڵکی ئیسلامیان پێوه‌ بێ ،،به‌ڵکو ئیسلام له‌ کار و هه‌ڵوێستی ئاله‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ دوره‌ و هیچ کات پیی رازی نیه‌ ، به‌ڵکو خه‌ڵکانێکی نا موسلمان یان موسالمانێکی نا تێگه‌یشتو له‌ ئیسلام .جا ئێمه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانین ، کردویانن به‌ موڵکی ئیسلام ،به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی هه‌بێ به‌ ئیسلامه‌وه‌ ، جا ئێمه‌ ده‌بێ باش بزانین زۆر کاری ناره‌واو نا به‌چی دراونه‌ته‌ پاڵ ئیسلام و زۆر شتیس ده‌کرێ به‌ناوی به‌ندایه‌تی و به‌ ناوی ئیسلام ، به‌ڵام ئایه‌ ئیسلام وای وتوه‌ یان ئه‌وه‌ بۆجونی که‌سانێک و خه‌لکانێک و نه‌ته‌وه‌یه‌کن به‌و کارو هه‌ڵوێست و دینداریه‌ش رازی نیه‌ ،که‌ خه‌ڵکانێک ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ، که‌ به‌راستی ئیسلام له‌م جۆره‌ کارو کرده‌وانه‌ دوره‌ ، چونکه‌ ناکرێ و ناشی کاتێ موسولمانێک یان هۆزێک یان گه‌لێک هه‌له‌یه‌ک ده‌کا تۆ له‌سه‌ر ئیسلام حیسابیبکه‌یتو بیژمێریت چونکه‌ ئیسلام شتێکه‌ و موسولمانیش شتێکی تره‌ ، بۆ نمونه‌ ناکرێو ناشێ شتی موڵکی که‌سێ نه‌بێ به‌ زۆره‌ ملێ بکری به‌ موڵکی ئه‌و ،،
نمونه‌یه‌کی رونتر بێنمه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر کۆمپانیایه‌کی ئۆتۆمبێل  ئۆتۆمبێلیک دروست بکا به‌هه‌موو مواسه‌فاتیکه‌وه‌ ئیجا له‌و لاوه‌ که‌سێ بێنن به‌لام هیچ له‌ شوفێری نه‌زانی پیی بڵێن ده‌بێ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ لێ بخوریت ،، کاتێ که‌ ده‌یه‌وێ ئۆتۆمبێله‌که‌ لێبخورێ چه‌ندی هه‌وڵ ده‌دات ناتوانێ کار به‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ بکات و لێیبخوڕێ ،، لێره‌دا پرسیاریک دێته‌‌ کایه‌وه‌ ، ئایا کۆمپانیاکه‌ نه‌یزانیوه‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ دروست کا یاخود که‌سه‌که‌ نه‌زانه‌و نازانێ ئۆتۆمبێل لێبخوڕێ . به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ هیچ که‌م و کوریه‌کی نیه‌  به‌ڵکو که‌مو کوری له‌ شوفێره‌که‌ دایه‌ ،
ئاینی پیرۆزی ئیسلام کاتێ خوای گه‌وره‌ ناردویه‌تی بۆ مرۆڤایه‌تی به‌بێ که‌مو کوریه‌ هه‌مووی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌کاندایه‌ به‌ موسلمان و نا موسلمانه‌وه‌ به‌ڵام سروشتی مرۆڤ وایه‌ وه‌ک عه‌رب گوته‌نی
( المرء عدولما جهلة) واته‌ : مرۆڤ دوژمنی شتێکه‌ که‌ هیچی لێنه‌زانێ ، جا له‌ کۆتای وته‌کانمدا ده‌مه‌وێ به‌و که‌سانه‌ بڵێم کاتێ که‌ ره‌خنه‌ ده‌گرن ده‌ڵێن ئیسلام وای کردوه‌ وای وتوه‌ به‌ڵکو بڵێن مرۆڤێکی موسلمان وای وت و وای کرد ،، بۆ ئه‌وه‌ی هچ جارێک و هیچ کاتێ کورد گوته‌نی (تڤه‌نگ به‌ تاریکیه‌وه‌ مه‌نێن ) چونکه‌ ئه‌وه‌تان له‌ بیر بێ و هه‌رگیز له‌ یادی مه‌که‌ن له‌ پیشتریش گوتومانه‌ ئیسلام شتێکه‌ و موسولمانیش شتێکی تره‌.
له‌ کۆتاییا ئه‌ڵێم خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی هه‌موو که‌سێ بدا و ساره‌زامان کا له‌ ئاینی پیرۆزی خۆی

Kurdzhin
خونجه ي ده ستم به تؤده فروشم

                         ساتيك نه تبينم ساليك نه خؤشم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net